ISSUE 16 (2016)
Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye | نووچەنامەی زانکۆی کۆیە
Issue #16, April 2016 | Jhimarey 16, Mangí 04, Sallí 2016 | ژمارەی 16، مانگی 04 ساڵی 2016
سێ مامۆستاى زانكۆى كۆيە بەشدارن لە كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى زانكۆى سەڵاحەدين
سێ مامۆستاى فەكەڵتى ئەندازيارى زانكۆمان بە توێژينەوەى ڕەسەن و ئاست بەرز بەشداريان كردووە لەيەكەمين كۆنفرانسى نێودەوڵەتى كۆليژى ئەندازيارى زانكۆى سەڵاحەدين كە ڕۆژانى ١٢ – ١٤ نيسانى٢٠١٦ بەڕێوە دەچێت.
پرۆسەى بە ئەليكترۆنيكردنى كتێبخانەى زانكۆى كۆيە بەردەوامە
كتێبخانەى زانكۆى كۆيە لەسەرەتاى ساڵى ٢٠٠٦ دروستكراوە و گەشەپێدەرى كتێبخانەى كۆلێژى پەروەردە بووە كە لە سەرەتاى ساڵى ٢٠٠٢ دروستكراوە. كتێبخانەكە خاوەنى ٧٠ هەزار پەرتووك و سەرچاوەى زانستيى بەبايەخە و پێداويستيەكانى خوێندكاران لە سەرچاوەى زانستى دابين دەكات. لە ئێستادا پرۆسەى بە ئەليكترۆنيكردنى چەند قۆناغێكى بڕيوە و لە ئاييندەيەكى نزيكدا كۆتايى پێ دێت.
كونسوڵى وڵاتى سودان سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد
ڕۆژى پێنج شەممە ١٤ نيسانى ٢٠١٦ كاتژمێر ١١ى پێش نيوەڕۆ بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە پێشوازيكرد لە بەڕێز ياسين عوض اسماعيل كونسوڵى وڵاتى سودان لە شارى هەولێر.
بابەتەكان لەم ژمارەيە دا...
وەزارەتى خوێندنى باڵا سوپاس و پێزانين ئاڕاستەى زانكۆى كۆيە دەكات
مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە لە وانەكانيدا شێوازى پۆستەر بەكاردەهێنێت
سێ مامۆستاى زانكۆى كۆيە بەشدارن لە كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى زانكۆى سەڵاحەدين.
وەفدێكى زانكۆى كۆيە سەردانى ژمارەيەك زانكۆى وڵاتى ئێران دەكات
دوومامۆستاى زانكۆى كۆيه توێژينهوهیهكیان لە گۆڤارێكى نێودهوڵەتى بڵاو بۆوه
بەشى جوگرافيا پێنجەمين ديدارى زانستى بۆ بابەتى ژينگەيى ڕێكخست
مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە توێژينەوەيەك لە گۆڤارێكى ئەمريكى بڵاو دەكاتەوە
سەبارەت بە ئامارى فەرمانبەران، وەزيرى خوێندنى باڵا دەستخۆشى لە زانكۆى كۆيە دەكات