ڕۆژيادى كۆچى دوايى مەسعوود محەمەد
News #05, Issue 04, April 2015 | Núcey #05, Jhimarey 04, Mangí 4 Sallí 2015 | نوچەی ٥، ژمارەی 4، مانگی 4 ساڵی 2015
زانكۆى كۆيە و ڕۆژيادى كۆچى دوايى مەسعوود محەمەد
بەبۆنەوەى رۆژيادى كۆچى دواييكردنى بيرمەندى نەتەوەى كورد مەسعود محەمەد, رۆژى چوارشەممە ١/ ٤/ ٢٠١٥ لە هۆڵى مامۆستا تاهير بەكر لە فاكەڵتى پەروەردە رێكخراوى ئاڵاى كوردستان و دەزگاى جەمال عيرفان بە هاوكارى بەشى مێژووى فاكەڵتى پەروەردەى زانكۆى كۆيە بە پێشكەشكردنى (٢) سمينار ڕۆژ يادى كۆچى دوايى مەسعود محەمەد كرايەوە.
لەم سمينارانەدا كە بەئامادەبوونى بەرێز د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە و د. سەعيد ساڵح ڕاگرى فاكەڵتى پەروەردە و ژمارەيەك مامۆستا و خوێندكارانى فاكەڵتى پەروەردە و كەس و كارى مەسعود محەمەد بەرێوەچوو.
سمينارەكانيش لەلايەن هەريەكە رۆماننوس خوسرەو جاف و مامۆستا نەوزاد جەمال كار و هەڵوێست و نوسينەكانى مەسعود محەمەد شيكرانەوە و تيشكيان خستە سەر پێگە و رۆڵى مەسعود محەمەد لە بزاڤى رۆشنبيرى كوردى و بەرزى پێگەكەى لە هزرى كورديدا, هەروەها لەلايەن فاروقى براى مەسعود محەمەدەوە وەك بنەماڵەى نوسەر تيشكى خستە سەر ژيانى كۆمەڵايەتيى مەسعود محەمەد. نوسەرى گەورەى كورد مەسعود محەمەد لە ساڵى ١٩١٩ لە كۆيە لە دايك بووە و لە ١/ ٤/ ٢٠٠٢ كۆچى دواييكردەوە و لەگۆڕستانى دەروێش خدر لە كۆيە نێژراوە.
(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى Press Room و زانينى هەواڵى زياترى زانكۆى كۆيە)