ISSUE-28 (2017)
Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye | نووچەنامەی زانکۆی کۆیە
Issue #28, Apr 2017 | Jhimarey 28, Mangí 04, Sallí 2017 | ژمارەى 28، مانگی 4 ساڵی 2017
زانكۆى كۆيە كۆنفرانسێكى نێودهوڵهتى لە بارەى كاریگهریه ژینگهییهكانى پیشهسازى نهوت و گاز ئەنجام دەدات
ڕۆژانى ١٧ – ١٩ى نيسانى ٢٠١٧ بە بەشدارى توێژەرانى ١٧ وڵاتى جيهان و بە خستنە ڕووى ٤٤ توێژينەوەى زانستى، زانكۆى كۆيە شەن و كەوى كاريگەريەكانى پيشەسازى نەوت و گاز دەكات لە سەر ژينگە و ژينگەى هەرێمى كوردستان.
ئەمە دووەمين كۆنفرانسى نەوت و گازە لە زانكۆى كۆيە، دواى ئەوەى ساڵى ٢٠١٢ يەكەمين كۆنفرانسى نێودەوڵەتى نەوت بەڕێوەچوو.
بەرپرسى يەكەى لێكۆڵينەوە لە زانكۆى ليستەر سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٧/٤/٦ كاتژمێر دەى بەيانى لە زانکۆی کۆیە، بەڕێز پ.ى.د.وەلی مەحموود سەرۆکی زانکۆى كۆيە، بە ئامادەبوونى بەڕێز پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا پێشوازی كرد لە بەڕێز د. ماریانا چارۆنتاکی، پسپۆڕ لە بواری سیاسەتی کوردی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و بەرپرسی یەکەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە زانکۆی لیستەر، لە بەریتانیا.
کۆنفرانسى نێودەوڵەتى مەسعوود محەمەد بەڕێوەچوو
لە زانکۆى کۆیە یەکەمین کۆنفرانسى نێودەوڵەتى یادى پازدە ساڵەى کۆچى دوایى ئەدیب و فەیلەسوف و بیرمەندى کورد (مەسعوود محەمەد) بەرێوەچوو. لە ڕێوڕەسمى کردنەوەى مەراسیمەکەدا، کە ڕۆژى شەممە، ڕێکەوتى (٢٠١٧/٤/١) لە هۆڵى سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە بەڕێوەچو، ژمارەیەکى زۆر لە لێپرسراوانى حکومى و حزبى و نوسەران و ڕوناکبیران و مامۆستایانى زانکۆ و توێژەران و خوێندکاران ئامادەیبون چەند وتەیەک پێشکەش کران.
بەرپرسى يەكەى لێكۆڵينەوە لە زانكۆى ليستەر سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد.
زانكۆى كۆيە بووە پاڵەوانى زانكۆكانى كوردستان لە يارى تۆپى پێ.
كۆڕبەندێكى زانستى لەبارەى كاريگەرى بيروباوەڕى ئايينى لەسەر كورد لە قۆناغە جياجياكانى مێژوودا.
زانكۆى كۆيە، ياداشتنامەى لەگەڵ دوو زانكۆى وڵاتى ئێران واژۆ كرد.
ڕاسپاردەكانى كۆنفرانسى نێودەوڵەتى كاريگەريە ژينگەييەكانى پيشەسازى نەوت و گاز.
A Workshop Held on Recent Progress in Software Engineering and Future Trends
وۆركشۆپى بەرەنگارييەكى بەردەم ميراتى تەلارسازى و شارستانى – لێكۆڵينەوە و پراكتيك بەڕێوەچوو
مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە خوێندنى دواى دكتۆرا لە ئيسپانيا دەخوێنێت