ڕۆژى ١٥ / ٩ رۆژى تاقيكردنەوەى پێشكەشكارانى بەشى پەروەردەى وەرزشە
News #06, Issue 09, April 2015 | Núcey #06, Jhimarey 9, Mangí 9 Sallí 2015 | نوچەی ٦، ژمارەى ٩ مانگی ٩ ساڵی 2015
بەشى پەروەردەى وەرزشى زانكۆى كۆيە رۆژى چاوپێكەوتن و رۆژى هەڵسەنگاندن (اختبار) ڕادەگەيەنێت بە مەبەستى هەڵسەنگاندنى ئەو كەسانەى داخوازيان پێشكەش كردوە بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠١٥ – ٢٠١٦.
مەرجەكانى وەرگرتن كامانەن؟!
بەڕێز پ.ى.د.گۆران مەعروف قادر سەرۆكى بەشى پەروەردەى وەرزشى لە لێدوانێكدا بۆ نوچەنامەى زانكۆ وتى" ئه‌مساڵ له‌ڕێگه‌ی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه كاره‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه بریتین له لیژنه‌كانی چاوپێكه‌وتن ، لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ، لیژه‌نه‌ی ته‌ندروستی و لیژنه‌ی باڵا كه سه‌رپه‌رشـتی سه‌رجه‌م لیژنه‌كان ده‌كات " ئاشكراشی كرد كۆمه‌ڵیك مه‌رجی داندراو هه‌یه كه پێویسته خوێندكار تیایدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شداربێت له پێشبڕكێی وه‌رگرتن (كليك لێرە بكە بۆ خوێندنەوەى مەرج و شێوازەكانى وەرگرتن لە بەشى پەروەردەى وەرزش)
ڕۆژى چاوپێكەوتن
لە بارەى ڕێككارەكانى وەرگرتنى خوێندكارەوە سەرۆكى بەشى پەروەردەى وەرزش وتى " سه‌ره‌تا لیژنه‌ی چاوپێكهتن وه‌ك فلته‌ر له به‌رواری 14 / 9 ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات و پێويستە هەموو ئەو خوێندكارانەى كە داخوازيان پێشكەش كردووە ئامادەبن بۆ چاوپێكەوتن، هه‌مان رۆژ لیژنه‌ی پزیشكی ( كه له چه‌ند دكتۆر و كارمه‌ندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كۆیه پێك هاتوون ) له‌ناو زانكۆ پشكنینی ( چاو ، كه‌وانه‌ی پێكان – فلات فووت ، كێش ، درێژی باڵا ) بۆ خوێندكاره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن"
رۆژى هەڵسەنگاندن
سەبارەت بە وادەى رۆژى هەڵسەنگاندن (اختبار) بەڕێز د.گۆران ئاماژەى بەوەدا رۆژی 15 / 9 تاقیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یی بۆ خوێندكاره كوڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاری كۆیه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، رۆژی 16 / 9 تاقیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یی ئه‌نجام ده‌دەن بۆ سه‌رجه‌م خویندكاره كوڕ و كچه‌كان و پاڵه‌وانه‌كان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی شاری كۆیه و پێویسته خوێندكاران له‌كاتی هەڵسەنگاندن بە جل و بەرگ و پێڵاوى وەرزشيەوە ئامادەبن .
چەند نمرە لەسەر لێهاتوويى جەستەيە؟
له‌كاتی پێشبڕكێى وەرگرتن ڕه‌چاوی كۆنمره ده‌كرێت به‌ڕێژه‌ی له سه‌دا شه‌ست 60% و ڕێژەى له‌سه‌دا چل 40% ى نمرەى ماوەش له‌سه‌ر لێهاتوویی جه‌سته‌يى ده‌بیت .
ئەمساڵ چ جياوازيەك هەيە لە وەرگرتن؟!
لەبارەى دووركه‌وتنه‌وه له ناعه‌داله‌تی و به‌رقه‌راركردنی دادپه‌روه‌ری لە وەرگرتنى خوێندكاران ، سەرۆكى بەشى پەروەردەى وەرزش وتى " بۆ ئه‌مساڵ له جیاتی ناوی خوێندكاران كۆد داندراوه ته‌نها كۆده‌كه ده‌كه‌وێته به‌ر چاوی لیژنه‌كان، هه‌روه‌ها داوامان كردووه له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ كه ئه‌مساڵ لیژنه‌ی ئیعتراز هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له لای ئێمه دەرفەتى وه‌رگرتنیان نییه و خۆشیان به شایسته و غه‌درلێكراو ده‌زانن ، با ئیعتراز پێشكه‌ش به لیژنه‌كه بكه‌ن بۆ پێداچوونه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌میشه پێشينەى كارهكانمانە كە دوور له گه‌نده‌ڵی پڕۆسه‌كه به‌ڕێوه ببه‌ین"
هەڵسەنگاندنى خوێندكاران چۆن دەكرێت؟
سەبارەت بە چۆنيەتى هەڵسەنگاندنى خوێندكاران بۆ وەرگرتنيان لە بەشى پەروەردەى وەرزش ، بەڕێز دكتۆر ئاری ئه‌نوه‌ر زوبێر مامۆستای بەشى ناوبراو بۆ نوچەنامەى زانكۆ جەختى كردەوە كە زیاتر گرنگی به‌لایه‌نی پڕاكتیكی دەدرێت و دیارترین یاریه‌كانیش بریتین له ( ڕاكردن 60 مه‌تری بۆ كوڕان و 50 مه‌تری بۆ كچان ، 540 مه‌تری بۆ كوڕان و 400 مه‌تری بۆ كچان ، بازدان ، شناوی ئاسایی و شناوی سك ، توانستی تۆپی پێ ، تۆپی سه‌به‌ته ، تۆپی ده‌ست ، تۆپی باله ، یاری جمناستیك ... ) ئاماژەى بە جێگەى هەڵسەنگاندنەكەش كرد و وتى " جگه له‌چه‌ند یاریه‌ك نه‌بێت كه له گۆره‌پانی پاركی شه‌وگێراوه تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێت ، سه‌رجه‌م یاریه‌كان له هۆڵی داخراوی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش به‌ڕیوه ده‌چێت ."
ڕێپۆرتەر : محەمەد مەغديد , فۆتۆگراف : دڵشاد كاكەڕەش