سەرۆكى زانكۆى كۆيە بەشدارى كرد لە مەراسيمى يادى ڕاپەرينى شارى ڕانيە

News #04, Issue 15, March 2016 | Núcey #04, Jhimarey 15, Mangí 3 Sallí 2016 | نوچەی 4، ژمارەى 15 مانگی 3 ساڵی 2016

بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە بەشدارى كرد لە مەراسيمى يادى ٢٥ ساڵەى ڕاپەرينى شارى ڕانيە.

ڕۆژى شەممە ٥ / ٣ / ٢٠١٦ لە مۆنيۆمێنتى ڕاپەرينى ڕانيە كە دەكەوێتە دەروازەى شارى ڕانيە كاتژمێر ٨ى بەيانى مەراسيمێك بۆ يادكردنەوەى ٢٥ سالەى ڕاپەرينى شارى ڕانيە بەڕێوەچوو، دواى وەستانى خولەكێك بۆ گيانى شەهيدانى كوردستان و گوێ بيست بوون لە سرودى نيشتمانى ئەى ڕەقيب، وتارى ئيدارەى ڕاپەرين خوێندرايەوە ، پاشان تاجەگوڵينەى وەفادارى لە مۆنيۆمێنتەكە دانرا.

بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە تاجەگوڵينەى وەفاداريى زانكۆى كۆيەى لە مۆنيۆمێنتى ڕاپەرينى ڕانيە دانا و ساتێك لە حزورى گيانى شەهيدان بە بێدەنگى وەستا.

دواتر ئامادەبووانى مەراسيمەكە سەردانى ئارامگاى شەهيدانى ڕانيەيان كرد وەك وەفاداريەك بۆ گيانى بەختكردويان بۆ ئازادى كوردستان.

ساڵى ١٩٩١ لەسەرجەم شارەكانى كوردستان، خەڵكى كوردستان ڕاپەرينيان ئەنجامدا دژى سياسەتى حكومەتى بەعس و بەرنامەكانى سەرەتاى ڕاپەرينەكەش لە شارى ڕانيە رۆژى ٥ / ٣ / ٢٠١٦ دەستى پێكرد.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ