فيلمى سينەمايى (گۆرانى وڵاتى دايكم )
News #16, Issue 04, April 2015 | نوچەی ١٦، ژمارەی 4، مانگی 4 ساڵی 2015 | Núcey #16, Jhimarey 04, Mangí 4 Sallí 2015
فيلمى سينەمايى (گۆرانى وڵاتى دايكم ) نمايشكرا
بەمەبەستى گفتوگۆكردن دەربارەى فيلمى سينەمايى (گۆرانى وڵاتى دايكم)ى دەرهێنەرى بەناوبانگى كورد (بەهمەنى قوبادى)، لە لايەن د. جۆنا بۆچێنسكا ( ( Joanna Bocheńska مامۆستاى كوردناسى لە زانكۆى Jagiellonian University لە وڵاتى پۆلۆنيا، , رۆژى يەكشەممە ١٩/٤/٢٠١٥ كاژێر ١٠:٣٠ لە هۆڵى مامۆستا تاهير بەكر لە فاكەڵتى پەروەردە فيلمى سينەمايى (گۆرانى وڵاتى دايكم) بۆ خوێندكارانى قۆناغى سێيەمى بەشى مێژووى زانكۆى كۆيە نمايشكرا.
دواى پێشاندانى فيلمەكە لە لايەن خوێندكاران و د. جۆنا بۆچێنسكا لەبارەى ناوەرۆكى فيلمەكە گفتوگۆى ورد كرا.
(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى Press Room و زانينى هەواڵى زياترى زانكۆى كۆيە)