مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە توێژينەوە لەبارەى كورد و دياردەى كۆچكردن بڵاو دەكاتەوە
News #08, Issue 25, Jan 2017 | Núcey #08, Jhimarey 25, Mangí 1 Sallí 2017 | نوچەی 8، ژمارەى 25 مانگی 1 ساڵی 2017
بەڕێز د.مەهدى عوسمان هەروتى مامۆستاى بەشى مێژوو لە فەكەڵتى پەروەردەى زانكۆمان، توێژينەوەيەك بڵاودەكاتەوە بەناونيشانى كورد و دیـاردهی كـۆچـكردن لهسـهدهكـانی ناوهڕاسـتـدا توێژینهوهیهكی شیكاریی لهبارهی هۆكارو دهرهنجامهكان.
بۆچى ئەم توێژينەوەيە؟!
لەبارەى هۆكارى هەڵبژاردنى ئەم بابەتە بۆ توێژينەوە، بەڕێز د.مەهدى دەڵێت " لەبەر گرنگى ئەو گۆرانكاريە سنووريانەى بەهۆى كۆچى كوردەكان دەكەوتەوە، ئەم توێژينەوەيەم ئەنجامداوە، تاوەكو مەرگەساتەكانى كورد و زيانە سياسى وكۆمەلايەتيەكانى كورد دەربخەم كە بەهۆى ئەم كۆچانەوە دروست بوون"
پوختەى توێژينەوەكە
د.مەهدى دەڵێت " گرنگترين ئەنجامەكانى كە بەدەستم هێناون لە توێژينەوەكەدا بريتيين لە گۆرانكارى لە سنوورى سياسى و دابەشبوونى ديمۆگرافياى كورد لە سەدەكانى ناوەراست"
لەبارەى پوختەى توێژينەوەكەشەوە دەڵێت " توێژينەوەكە باس لەچۆنيەتى دابەشبونى كۆمەلگەى كورد لەسەدەكانى ناوەراست وهۆكارەكانى كۆچە يەك بەدواى يەكەكانيان و دواتريش لێكەوتە سياسى و كۆمەلايەتى و زانستى وئابورى چەند لايەنێكى ترى كاريگەر بەسەر كوردستانەوە بەتايبەتى كشانى سنوورى كوردستان لەبەرەى رۆژهەلات وباكور و باشورى رۆژهەلات بەرەو رۆژئاوا"
خاڵى سەرنجڕاكێش كە دكتۆر مەهدى بۆى دەركەتووە لە توێژينەوەكەيدا بريتييە لە " گۆرانكارى سنورى لەكوردستان ومتمانە بوونى زۆرى كورد بە چياكانى لە كاتى تەنگانەدا"
وێڕاى ڕۆڵى ئەم توێژينەوەيە لە بونيادنانى زانستى، د.مەهدى ئاماژە بەوەدەكات كە توێژينەوەكەى كارايى هەنووكەيى هەيە لە پرسەكانى كوردستان " بەتايبەتى لەپرسى سەربەخۆيى كوردستان و سنوورو بەدەولەتبوونى "
وێڕاى ئەوەى كە تێچووى توێژينەوەكەى د.مەهدى نيومليۆن دينار بووە، بەڵام دەڵێت بەهۆى گرنگى بابەتەكەوە بۆ پرسى كورد بەرنامەم هەيە لە ئاييندەدا پەرەى پێ بدەم و توێژينەوەى ديكەى لەبارەوە ئەنجام بدەم.
ئەم توێژينەوەيە لە بەرگى (٢) ژمارە (٣)ى ديسەمبەرى ٢٠١٦ بڵاوكراوەتەوە لە گۆڤارى ديراساتى كورديى، كە گۆڤارێكى نێودەوڵەتيە و لە لايەن زانكۆى ديجلەوە وەشان دەكرێـت.
گۆڤارى ديراساتى كوردى (International Journal for Kurdish Studies) لێكۆڵینهوهكانی لهلایهن 10 دهزگای بهناوبانگی جیهانی و توركی ئیندێكس دهكرێن..ههروهها له ژێر ههژماری (ISSN:2149-2751) نێودهوڵهتی ناسێنراوه، بابهتهكانی ئهم گۆڤاره به زمانی كوردی و دیالێكته جیاوازهكانی و ئینگلیزی و توركی بڵاودهكرێنهوه.
مەهدى عوسمان حوسێن هەروتى
نازناوى زانستى: مامۆستا
پسپۆڕى ورد:مێژووى ئابوورى وكۆمەلايەتى وسەربازيى كورد وكوردستان لەسەدەكانى ناوەراست.
ژمارەى توێژينەوە بڵاوكراوەكان:چوار توێژينەوەى ئەكاديمى وپێنج راپۆرتى گۆڤارو رۆژنامە.
ژمارەى پەرتوكە چاپ كراوەكان:دوو كتێبى چاپكراو.
چەند ساڵە مامۆستاى زانكۆيە: (٩) نۆ سال.
شوێنى كارەكەى: فەكەلتى پەروەردە- بەشى مێژوو.
لاپەڕەى فەرمى د.مەهدى، كليك لێرە بكە
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ