بەشى ژمێريارى وۆركشۆپێكى نێودەوڵەتى بەڕێوەبرد
News #19, Issue 52 , Apr 2019 | Núcey #19, Jhimarey 52, Mangí 04 Sallí 2019 | نوچەی 19، ژمارەى 52 - مانگی 04 ساڵی 2019
ڕۆژى چوارشەممە ٢٠١٩/٤/٤ لە هۆڵى سمينارەكانى فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان، بەشى كارگێڕى و ژمێريارى لە فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان، ۆركشۆپێكى نێودەوڵەتى بەڕێوەبرد بە ناونيشانى (Contemporary Management and Accounting).
ئەم ۆركشۆپە ئەمجامدرا بە هاوئاهەنگى نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆى (SGGW)ى وڵاتى پۆلاند و ئەلفۆراتى وڵاتى عێراق.
وۆركشۆپەكە بە ئامادەبوونى بەڕێز پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە و راگرى فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان و ژمارەيەكى زۆرى مامۆستايان و خوێندكاران بەڕێوەچوو.
لە دەستپێكدا، هەريەك لە بەڕێزان سەرۆكى زانكۆى كۆيە و راگرى فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان وتاريان پێشكەشكرد، لە ناوەرۆكدا ئاماژەيان بە گرنگى و بەسوودى ئەم جۆرە چالاكيە نێودەوڵەتيانە كرد، لە چەند پانێڵێكدا چەندان بابەتى ژمێريارى پێشكەشكران و لە لايەن ئامادەبوانيشەوە گفتوگۆكران.