(9) یادداشتنامەی لێکتێگەیشتنی سەنتەری مەلای گەورە و کورسیی نێودەوڵەتیی یونسکۆ بۆ لێکۆڵینەوەکانی نەهێشتنی جینۆساید
Memorandum of Understanding (MOU) Between Malay
Gawra Center and International seat of UNSCO
for researches of preventing Genocide.
Asst.Prof.Dr. Hshyar Zaki Hassan (Director of Malay Gawra Center for Researches in Koya University) has signed MOU with Prof. Dr. Salah Jabbar (International seat of UNSCO for researches of preventing Genocide and Former dean of literature college in Baghdad University), with a presence of a bunch of Beshikchi Center for human research and Genocide Research center in Duhok University.
In addition, this seat was achieved by a competition with similar international and Arabic universities, UNSCO Organization selected Prof.Dr. Salah Jabbri for this position after scientific discussions which lasted for four years.
Prepared by: Abdulla Osman
پ.ی.د. هشیار زەکی حەسەن (بەڕێوەبەری سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە) یادداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی واژوو کرد لەگەڵ پ.د. سەڵاح جابری (کورسیی نێودەوڵەتیی یونسکۆ بۆ لێکۆڵینەوەکانی نەهێشتنی جینۆساید و ڕاگری پێشووی کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی بەغدا)، لە زانکۆی دهۆک بە ئامادەبوونی بژاردەیەک لە مامۆستایانی سەنتەری بیشکچی بۆ لێکۆڵینەوەی مرۆیی و سەنتەری لێکۆڵینەوەی جینۆساید لە زانکۆی دهۆک.
شایەنی باسە ئەم کورسییە زانکۆی بەغدا بەدەستی هێناوە بە کێبڕکێ لەگەڵ هاوشێوەکانی لە زانکۆ نێودەوڵەتی و عەرەبییەکان، ڕێکخراوی یونسکۆ پ.د. سەڵاح جابری هەڵبژارد بۆ ئەم پۆستە لەدوای گفتوگۆی زانستی کە چوار ساڵی خایاند.
بە لەبەرچاوگرتنی گرنگیی توێژینەوەی زانستی لەسەر جینۆساید ئەم یادداشتنامە بۆ دروستکردنی پێوەندی لەنێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی بەغدا بە مەبەستی پەرپێدانی لێکۆڵینەوەکانی جینۆساید، ئەنجامدانی وۆرکشۆپ و خولی ڕاهێنان و کۆنفرانس ...هتد.
ئامادەکردن: عەبدوڵڵا عوسمان عەلی