ISSUE 11 (2015)

Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye | نووچەنامەی زانکۆی کۆیە

Issue #11, Nov 2015 | Jhimarey 11, Mangí 11, Sallí 2015 | ژمارەی یانزە، مانگی 11 ساڵی 2015

زانكۆى كۆيە يەكێكە لە چوار زانكۆى هەرێمى كوردستان كە بەشدارن لە پرۆژەى مەرحەبا بۆ ئاڵوگۆركردنى كانديدى خوێندن لە نێوان هەژدە زانكۆى جيهان بە مەبەستى ئاڵوگۆڕى كلتورى و پەرەپێدانى خوێندن و فێركردن لەو وڵاتانەى زانكۆكانيان بەشدارە ، ئەم پرۆژەيە لە لايەن يەكێتى ئەوروپا پشتيوانى دارايى دەكرێت . درێژەى بابەت.

بۆ ڕوونكردنەوەى پرۆژەى مەرحەبا سمينارێك بەڕێوەچوو

وۆرك شۆپى فێركردنى ژمێريارى و گرنگيى لە هەرێمى كوردستان بەڕێوەچوو

بە مەبەستى بەرزڕاگرتنى رۆژى جيهانيى ژمێريارى و ڕێزگرتن لە ژمێرياران، بەشى ژمێريارى فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان بە هاوبەشى ڕێكخراوى هاندانى ژمێرياران و وردبينان وۆرك شۆپێكى رێكخست بەناونيشانى فێركردنى ژمێريارى و گرنگيى لە هەرێمى كوردستان لە هۆڵى سميناراتى بەشى ياسا.درێژەى بابەت.

چەند سمينارێكى گرنگ لە سەر زانکۆی ئەليكترۆنيی زیرەک بەڕێوەچوو

بەڕێز دكتۆر ديلان مەجيد رۆستەم ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا سمينارێكى دەربارەى گرنگى و رۆڵى بەئەليكترۆنيكردنى زانكۆكان پێشكەش بە تەواوى مامۆستايانى زانكۆى كۆيە كرد ، تێيدا جەختى كردەوە لە چۆنيەتى بەڕێوەچوون و هەنگاوە وردەكانى جێ بە جێكردنى پرۆژەى بە ئەليكترۆنيكردنى زانكۆى كۆيە.درێژەى بابەت.

بابەتەكان لەم ژمارەدا...

  1. فەرمانبەرێكى زانكۆى كۆيە پێشكەوتووترين سايتى ئەندازيارى دادەمەزرێنێت.

  2. وەزارەتى دارايى دەرماڵەى مانگى ٥ى خوێندكارانى نەناردووە.

  3. باڵەخانەى بەشەناوخۆييەكان پاككرانەوە.

  4. وۆرك شۆپى فێركردنى ژمێريارى و گرنگيى لە هەرێمى كوردستان بەڕێوەچوو

  5. ئەنجامى بەرايى خوێندنى تاقيكردنەوەى خوێندنى دكتۆرا لە زانكۆى كۆيە ڕاگەيەندرا.

  6. وەفدێكى زانكۆى كۆيە بەشداريان كرد لە دووەمين كۆنگرەى ديوانى وەقفى سونى لە بەغدا.

    1. سمينارى شێوازى مامەڵەكردن لەگەڵ سيستەمى ئەليكترۆنى پێشكەشكرا.

  7. سەرۆكى زانكۆى كۆيە وێنەى مەڕاسيم و دكتۆراى فەخرى مام جەلالى بەخشيە هۆڵى تايبەتى مام جەلال

  8. چەند سمينارێكى گرنگ لە سەر زانکۆی ئەليكترۆنيی زیرەک بەڕێوەچوو

  9. كتێبى مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە لەلايەن گۆڤارى سكۆلەر پرێسى ئەڵمانى بڵاودەكرێتەوە.

  10. زانكۆى كۆيە نامەى لێك گەيشتن لەگەڵ زانكۆى فرايبێرگى ئەڵمانى واژۆ دەكات

  11. مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە حەوتەمين پەرتووكى بڵاوكردەوە.

  12. بۆ ڕوونكردنەوەى پرۆژەى مەرحەبا سمينارێك بەڕێوەچوو.

  13. سەرۆكى زانكۆ بەشدارى لە جوڵانەوە ئەكاديميەكانى زانكۆدا دەكات.

  14. سەرۆكى زانكۆ سەردانى بەشەناوخۆييەكانى كرد.

  15. سەرۆكى زانكۆى كۆيە پيرۆزبايى لە ڕاگرى پەيمانگاى تەكنيكى كۆيە دەكات.

  16. سەرۆكى زانكۆ سوپاس و پێزانين دەبەخشێتە دوو كۆمپانيا.

  17. مامۆستايانى زانكۆى كۆيە دەتوانن توێژينەوەكانيان لە گۆڤارێكى نێودەوڵەتى بە زمانى كوردى بڵاوبكەنەوە.

  1. هونەرمەند بەهجەت يەحيا لە زانكۆى كۆيە بوو