وەرگـــرتن لە بەشى پەروەردەى ئاينى به سیستهمی ( ڕاستەوخۆ – پاڕالێل) بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠١٨ – ٢٠١٩ )
News #02, Issue 44, Jun 2018 | Núcey #02, Jhimarey 44, Mangí 8 Sallí 2018 | نوچەی 02، ژمارەى 44 مانگی 8 ساڵی 2018
بەشی پەروەردەی ئاينی لە فاكهڵتی پەروەردەی زانكۆی كۆيە، فۆڕم بۆ وهرگرتن به ههردوو سیستهمی (ڕاستەوخۆ – پاڕالێل) دابەش دەكات بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠١٨- ٢٠١٩ ) بەم مەرجانەی خوارەوە:
ڕێنمايى تايبەت
١- دەرچوانی پۆلی دوازدەی وێژەيی و زانستى كه كۆنمرەيان لە ٦٠% كــەمتر نەبێت، وە دەرچووى (٢٠١٦ – ٢٠١٧)، (٢٠١٧–٢٠١٨) بێت، وە پێشتر لە هيچ شوێنێك وەرنەگيرابێت. (دەبێت فۆڕمى ژمارە - ١ - پڕ بكەنەوە).
٢- دەرچوانی خوێندگا ئاينييەكان كۆنمرەيان لە ٦٠% كەمتر نەبێت، دەرچووى (٢٠١٦ – ٢٠١٧)، (2017–٢٠١٨) بێت، پێشتر لە هيچ شوێنێك وەرنەگيرابێت. (دەبێت فۆڕمى ژمارە - ١ - پڕ بكەنەوە).
٣- تەمەني خوێندكار لە (30) ساڵ زياتر نــــــەبێت.
٤- دەرچووانى دوازدەی وێژەيی و زانستی و خوێندگا ئاينييەكان ئەگەر تەمەنيان لە (30) ساڵ زياتر بێت، يان كۆنمرەيان لە (60) كەمتر بێت، ئەتوانن فۆڕم وەرگرن بە سيستمی پاڕالێل به مهرجێك خوێندكار (5) ساڵ بەسەر دەرچوونى لە قۆناغی دوازدە تێنەپەريبێت، ( بۆ هەر ساڵێكی خوێندن خوێندكار بڕى (1500000) مليۆنێك و پێنج سهد هەزار دينار دەدات بە زانكۆ )، بۆ ئهم مهبهسته دەبێت خوێندكاران (فۆڕمى ژمارە - ٢ - پڕ بكەنەوە).
5- دەرچوانی پەيمانگا ئاينييەكان دەتوانن فۆڕم وەرگرن بە سيستمي پاڕالێل به مهرجێك خوێندكار (5) ساڵ بەسەر بڕوانامەی پەيمانگای تێنەپەڕيبێت، (بۆ هەر ساڵێكی خوێندن خوێندكار بڕى (1500000) مليۆنێك و پێنج سهد هەزار دينار دەدات بە زانكۆ)، بە مەرجێك كۆنمرەيان لە ٦٥ كەمتر نەبێت، وە تەمەنيان لە (40) ساڵ زياتر نەبێت، (دەبێت فۆڕمى ژمارە - ٣ - پڕ بكەنەوە).
6- هەر خوێندكارێك فۆڕمى ڕاستەخۆى بەش وەرگرێت، دەبێت (زانكۆ لاينيش) پڕ بكاتەوە، وە بەشی پەروەردەی ئاينی كۆيە لە يەكەم بژاردە دابنێت .
ڕێنمايى گشتـــــــــى
١- لە ڕێكەوتی (١٥/ ٨ / ٢٠١٨) فۆڕم دابەش دەكرێت تاكو ڕێكەوتى (٢٠١٨/٩/١٢).
٢- ڕێكەوتی (٢٠١٨/٩/١٣)، كاتژمێر (٨:٣٠)ی بەيانى تاقيكردنەوەى زانستی ئەنجام دەدرێت به نووسین (تحريري) له سەرۆكايەتی بەش، لە هەمان رۆژ دوای تاقيكردنەوە، چاوپێكەوتن ئەنجام دەدرێت، بۆيە دەبێت خوێندكاران لە كاتژمێر (٨:١٥) خولەك لە بەش ئامادە بن.
٣- سەبارەت بە دەرچوانی زانستی و وێژەيی لەم بابەتانەی خوارەوە تاقيكردنەوە ئەنجام دەدرێت:
أ- قواعد اللغە العربيە ( الامر – النهي – التوابع ).
ب- قضية الوحي في الاسلام .
ت- فقه الصيام .
ث- الغيبيات.
ج- مدخل علم النفس العام.
سەبارەت بە دەرچوانى خوێندنگا ئاينييەكان، لەم بابەتانەى خوارەوە تاقيكردنەوەى زانستى ئەنجام دەدەن:
أ- قواعد اللغە العربيە (المنصوبات).
ب- علوم القرآن والحديث.
ت- فقه الزكاة.
ث- اصول الفقه.
ج- مدخل علم النفس التربوي.
٤- پيداويستيەكان كە دەبێت خوێندكار لای بێت بۆ پێشكەش كردن:
أ- كۆپی نفوس (ناسنامه - كارتی نیشتیمانی).
ب- (2) وينەی ڕەنگاو ڕەنگ .
ت- ناسنامەی خوێندكار كە كۆدی تێدايەو بەشداری تاقيكردنەوەی كۆتا ساڵی ئامادەيی كردووە.
ث- فايلێك كە پيداويستيەكانی تێدابێت .
5- تاقيكردنەوەى زانستى (٤٠) نمرەى لەسەر دەبێت، مەرجە خوێندكار لەو تاقيكردنەوەيە دەربچێت.
٦- پێشكەشكارانى (پاڕالێل) تەنها چاوپيكەوتن ئەنجام دەدەن.
٧- لە ماوەى (٢) رۆژ دەبێت فۆرمەكە بگەڕێتەوە بەش، دواى مۆركردن و راستاندنى لەلايەن بەڕێوەبەرايەتى پەروەردەى تايبەتمهند.