وۆركشۆپى فراوان بونى شارەكان و لێكەوتەكانى ئەنجامدرا
News #04, Issue 48, Dec 2018 | Núcey #04, Jhimarey 48, Mangí 12 Sallí 2018 | نوچەی 04، ژمارەى 48 مانگی 12 ساڵی 2018
بەشى جوگرافيا لە فەكەڵتى پەروەردەى زانكۆمان، وۆركشۆپێكى ئەنجامدا بەناونيشانى فراوان بونى شارەكان و لێكەوتەكانى، شارەكانى هەرێمى كوردستان وەك نموونە.
رۆژى يەك شەممە ڕێكەوتى ٢٠١٨/١٢/١٢ وۆركشۆپێك لەسەر ئاستى زانكۆ لە ژێر ناونيشانى (فراوان بونى شارەكان و لێكەوتەكانى، شارەكانى هەرێمى كوردستان وەك نموونە ) ئەنجام درا لە هۆلى سەرۆكايەتى زانكۆي كۆيە.
بە ئامادەبوونى بەڕێز پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و ياريدەدەرەكانى و ڕاگرى فاكەلتى پەروەردە ، هەروەها ژمارەيەكى زۆر مامۆستاى زانكۆى كۆيە و مامۆستايانى زانكۆى دهۆك و راپەڕين و خوێندكارانى بەشى جوگرافيا، وۆركشۆپەكە دەستى پێكرد.
بەڕێز پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ وتەيەكى پێشكەش كرد كە ئەمەى خوارەوە دەقەكەيەتى :
بە ناوى خواى گەورە
مامۆستايانى بەڕێز
ميوانانى خۆشەويست
ئامادەبوان و بەشدارانى وۆرك شۆپ
بەيانيتان باش و بەخێربێن بۆ ئەم وۆرك شۆپە كە تايتڵى (فراوان بوونى شارى) هەڵگرتووە.
من لەم وۆرك شۆپە شتێكى خۆمم بيردێتەوە كە زياتر لە (١٠) ساڵ لەمەوبەر بابەتێكم لە گۆڤارى كەكۆن بڵاوكردەوە لەسەر چۆنيەتى دابەش كردنى زەوى لەشارى كۆيە (مەبەستم زەوى نيشتەجێ بوونە)، كەتيايدا باسى ئەوەم كردبوو لە يەكەم ديدارى زانستى زانكۆى كۆيە لەسەر شارى كۆيە، من لە پێشنياز و وتەكانى خۆم نووسيبوم كە داواكارم وەتكا دەكەم كە لە شارى كۆيە بەبێ تەواوكردن و بوونى ماستەرپلانى شار هيچ زەويەك دابەش مەكەن و هيچ پڕۆژەيەك جێ بە جێ مەكەن. بەڵام بەداخەوەم تا ئێستاش وەك پێويست گوێ ى لێ نەگيراوە. دەبێ سەرەتا ئەوە بزانين و بڵێن ئايا شارەكان بۆ فراوان دەبن؟ وە دەكرێت فراوان نەبن؟ ئەگەر فراوان بوون پێويست بۆۆ ئەوا چۆن فراوان بوونەكە بكرێت؟
هەرچەندە پسپۆڕى من و بوارى من وەك ئەكاديميەك دوورە لە بوارى (سەر ژمێرى و نيشتەجێ بوون و ئەندازيارى شار و پلانى شار و جوگرافياى دانيشتوان). بەڵام بە پێ ى بۆچوونى سادە و سەرەتايى من چەند جۆرێك لە شار و نمونەى جيا جيا لە شێوازى دروست كردنى شار هەيە. بۆ نمونە شارى هەولێر لە سەرەتا بازنەى شەقامى دەورى قەڵات هەبووە دواتر بازنەكە فراوانتر بووە بۆ شەقامى بازنەى (٣٠) مەترى كە شار گەورەتر بووە شەقامى بازنەيى (٦٠) مەترى و دواتر (١٠٠) مەترى و هەتا دوايى.
هەندێك جار داخستنى شار كارێكى خراپە لە ڕووى ژينگەيى و چۆنيەتى جۆرى پێداويستيەكانى شارو ژيانى دانيشتوانەكەى. وە دەبێ بزانرێ ئايا فراوان بوونى شار چى لەگەڵ خۆى دێنێ و چين پێداويستسەكانى و شوێن و هەڵكەوتەى شارەكەش حوكم دەكات (شارى پيشەسازى جياوازە لە شارى بازرگانى و شارى گەشتياريش جياوازە لە شارى سنورى (دەريايى ياخود وشكانى)). وە لە وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ناوچەكانى ئاسيا و ئاسياى ناوەڕاست و ئەوناوچانەى لە گەشەكردنى خێران لەگەڵ وڵاتانى ئەوروپا ئەمريكا جياوازيان هەيە لە شێوازى فراوان بوون و بەرنامە و پلانى فراوان بوون.
لە ئێستادا لەو وڵاتانى پێش كەوتوو زۆرجار ئەو شارانەى زانكۆ و دەزگاكانى ترى خوێندن و خوێندنى باڵاى تيايە شارى بچووكن و هێمن و كەم قەرەبالغن بۆ ئەوەى كەشێكى ئارامى خوێندن بۆ مامۆستا و خوێندكاران مسۆگەر بكرێت. وە دەبێ دەزگاكانى حكومى بەرپرس لەبوارى شار و نيشتەجێ كردن و ئاوەدان كردنەوە (شارەوانيەكان وڵاتى ئێمەش) لەكاتى فراوان كردنى شار زۆر ئاگادارى زەوى كشتوكاڵى بن چونكە نابێ هيچ كەرتێكى پێويست لە ژيانى خەڵك گەشەى ناسروشتى و ناپێويست بكات لەسەر حسابى كەرتەكەى تر. بەڵكو بە پێچەوانەوە دەبێ قازانج و زيانى ئەم بابەتە بەشێوازێكى پلان بۆ داڕێژراو ديراسەكراو هەنگاوى بۆ بنرێت نابێت بۆ دروست كردنى كارگەيەكى ئاسايى (پارچە زەويەكى بەپيتى كشتوكاڵى بەقوربان بكرێت). ياخود بۆ نيشتەجێ بونى (٢٠٠) خێزان شوێنێكى گەشتيارى (كە داهاتێكى زۆر بۆ شارەكە و وڵاتەكە دابين دەكات) تێكبدرێت و ڕەچاوى قازانجێكى خێرا ياخود چارەسەرى گرفتێكى خێراى ئەو چەند خێزانەى پێ بكرێت. چونكە زيانێكى زۆر بە داهاتى داهاتووى شارەكە و وڵاتەكە دەگەيەنێ.
من لە ساڵى (٢٠٠٥) بەسەرۆكايەتى وەفدێكى (٢٠) كەسى سەردانى وڵاتى (بەريتانيام) كرد بۆ شارى هودەرسفيلد، شارێكى بچووك بەڵام زۆر كۆن كە پرسيم بۆچى بەبچووكى ماوەتەوە سەرەڕاى مێژوو كۆنى شارەكە، وەڵام ئەوە بوو كە خەڵكى شارەكە و ئەنجومەنى شارەوانى شارەكە ماوە نادەن كە حكومەت (مەعالمي) مێژوويى شارەكە تێكبدات و بڕياربدات شارەكە گەورەبكات بەڵكو گرنگى و پايەى شارەكە لەوەدا دەبينيەوە كە هەر بە بچووكى بمێنێتەوە.
بەڵام ئەوەندە هەيە لەكاتى پێويستيەكانى فراوان بوونى شاريش دەبێ ڕەچاوى پێويستيەكانى كەڕوو دەدەن لە ئەنجامى ئەم فراوان بوونە بكرێت. چونكە گرنگ نيە شار گەورە بكرێت ئەگەر هاتوو (شەقامەكان) و پێداويستيەكانيش هەمووى دابين نەكرێت. بۆيە زۆر پێويستە هەميشە پلانەكان زياتر ديراسە بكرێن لەسەرخۆ و بەبەرنامە بكرێن ئاسان كاريەكانى ژيانى دانيشتوانەكەى لەبەرچاو بگيرێن. وە ژينگەى دانيشتوانەكانيش دەبێ لەبەرچاو بگيرێت چونكە بەدڵنياييەوە لە قەرەبالغى زياتر ژينگەش زياتر پيس دەبێ.
هيواى سەركەوتنى وۆرك شۆپەكەتان بۆ دەخوازم. سوپاسى ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەكەم كە بابەتەكانيان پێش كەش دەكەن. هيوادارم بابەتەكان سوود بەخش بن و بتوانن لەو بارەيەوە زانيارى باش و وورد و بەرچاو ڕوونى بدەن سوپاسى هاتنى ميوانەكان دەكم لە دەرەوەى زانكۆوە هاتوون. سوپاسى ليژنەى بەڕێوەبردن و سەرپەرشتى كردنى ئەم وۆرك شۆپە دەكەم و سوپاسى هەموو هاوكارانيان و خاوەنى بيرۆكەكە دەكەم.
پڕۆگرامى وۆرك شۆپەكە بەم شێوەى خوارەوە بوو:
پانێڵى يەكەم : بەرێوبەرى پانێڵ : پ.د. ئەحمەد ياسين على
پ.د مضر خليل عمر (مقترح اِنشاء مرصيد التنمية المستدامة لاِقليم كوردستان العراق ).
پ.د نشوان شكرى هرورى (مشاكل معاصرة فى مدن اقليم كوردستان ) .
پ.ى.د مزگين محمد حسن ( المدن المستدامة ).
پانێڵى دووەم : بەرێوبەرى پانێڵ : پ.ى.د نالى جواد حەمەد
پ.ى.د كامران طاهر سعيد (تحليل جغرافي للظاهرة العشوائيات فى مدينة كوية).
پ.ى.د روستم سلام عزيز (هەڵبژاردنى شوێنى گونجاو بۆ ناوچەى پيشەسازى لە شارى كۆيە ).
د. ساكار بهاءدين مدرس (ڕۆڵى فاكتەرەكانى ئابوورى لەسەر فراوان بونى ڕوبەرى شارى هەولێر و كاريگەرەيەكانى لەسەر سيماى شارستانى ).
پانێڵى سێيەم : بەرێوبەرى پانێڵ د.هيوا ئەمين جەلال
م. زانا فتاح على (The role of GIS in urban planning in koya ).
م.ى مەنداو حمد عبداللە ( جياوازى شێوازى خانوبەرە لە شارى كۆيە ).
ژيار خدر رسول (ماستەر لە جوگرافياى شار ) ( پێكهاتەى بازرگانى سەنتەرى شارى كۆيە ).
بەرێز د.نالى جەواد سەرۆكى بەشى جوگرافيا دەلێت "كاتێك پلانى سالانە دادەنێين لە پلانەكەماندا دوو وۆركشۆپ ئەنجام دەدەين يەكەميان لە مانگى ١٢ دا ئەنجامى دەدەين كە تايبەتە بە كێشە مرۆييەكان ، ئەوەى تريان باسى لە كێشە سروشتيەكان دەكەين و لە مانگى ٤ دا ئەنجام دەدەين"
سەبارەت بە هەلبژاردنى ئەم بابەتە دەڵێ" بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە كێشەيەكى زەقە لە ئێستا بۆيە ئێمە وەكو لايەنى ئەكاديمى كار لەسەر ئەم كێشانە دەكەين و پەنجە دەخەينە سەريان وە رەخنە دەگرين و رێگا چارەش بۆ كێشەكان دادەنێين بۆ ئەوەى هاوكاربين لە دانانى ماستەر پلانى سەركەوتوو بۆ شارەكان ئەمەش لە رێگاى ئەنجامدانى توێژينەوە وە ڕاسپاردە كردنى بۆ لايەنى جێبەجێ كار كە پێش وەختە كارى لەسەر بكرێت. كەواتە دەتوانين بلێن هەبوونى ئەم هەموو كێشانەى لە شارەكان دا هەيە هۆكارێكى سەركى بووە بۆ هەلبژاردنى ئەم ناونيشانە ، تا وەكو كێشە نەبێت توێژينەوەش نابێت كێشەى شاريش كێشەيەكى گشتيە."
سەرۆكى بەشى جوگرافيا هەندێك نيگەرانە" ئەوەى جێگاى نيگەرانييە ئامادەنەبوونى بەرپرسانى دام و دەزگاكانى حكومەتە بە تايبەتى دەزگا خزمەتگوزارييەكانى شارەوانى و پەروەردە و تەندروستى ….هتد ئەمەش بۆ لاوازى ئەوە دەگەڕێتەوە كەوا پەيوەندييەكى لاواز لە نێوان زانگۆ و كۆمەلگا دايە."
ئامانجى وۆركشۆپەكەى بەشى جوگرافيا" ئامانجى وۆركشۆپەكە ئاگاداركردنەوەى راى گشتيە لە هەبوونى ئەو كێشانە كە لە شارەكانى دا هەن وە ناچارييان بكەين كە ماستەر پلانى سەركەوتوو لەشارەكان جێ بەحێ بكەن بۆ ئەوەى لە داهاتوو تووشى كێشەى گەورە تر نەبين"
نالی جەواد حەمەد ، سەرۆکی بەشی جوگرافیايە، نازناوی زانستی: ياريدەرى پڕۆفيسۆر، پسپۆرە لە جيۆمۆرفۆلۆجیا، ٧ توێژینەوەی زانستی هەیە، هەروەها بەتوێژینەوەیەک بەشداری کردووە لە کۆنفراسێکی نێودەوڵەتی دەربارەی ژینگەی کوردستان لە وڵاتی تورکیا، بۆ زانيارى زياتر لێرە كليك بكە.
فيدباكى ئامادەبووان
مامۆستا نەرمين رەزاق ابوبكر پسپۆرى ياسايى تاونكارى كە مامۆستاى بەشى ياسايە لە فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان دەڵێت" بە دڵنيايەوە سوودێكى زۆرى هەبوو بە تايبەتى كە بابەتێكى زيندووە وە پەيوەندى بە ژيانى ئێمە و نەوەكانى ئێمەيە وە كاريگەرييە خراپەكانى ئەم فراوان بوونە هەرەمەكبيە وا دەكەت كە تەنها خۆمان ببينە قوربانى ، گۆڕانكارى لە شارەكان زۆر خێرايە بۆيە دەبێت پلانى تۆكمە دابنرێت بۆ رێگرى لە لێكەوتە خراپەكانى"
هەروەها دەڵێت" ئەوەى جێگاى نيگەرانى بوو هيچ كامێك لە لايەنە جێ بەجێ كارەكان ئامادەنەبوون كە ڕسپاردەكانى ئەم وۆركشۆپە بخەنە نێو ماستەر پلانى شار و بەهەند وەريگرن."
مامۆستا رەوەز رۆستم، پسپۆرى جوگرافيا دەڵێ " ئەم وۆركشۆپە ئامانجێكى ديارى هەيە و بە خەلكيان گەياند كە سيستەمى بەرێوەبەردنى شار پێويستە بە ماستەر پلان رێكبخرێت ، تاوەكو بتوانرێت باشترين خزمەتگوزارى بە هاولاتيان بگەيێنرێت ، بەلام گرنگى پەيامەكە لەوە دەركەوێت كە پەيامە لەم توێژەرانە وەربگرێت كە لايەنى پەيوەنديدار بەكارى بێنێت لە دانانى خزمەت گوزارييەكان بۆ هاولاتيان"
رەوەز رۆستم : پسپۆرى ورد لە دەرامەتى ئاو ، مامۆستا لە بەشى بنەڕەتى ئێوارانى زانكۆى كۆيە ، خاوەن سێ توێژينەوەيە لە بارەى دەرامەتى ئاو ،بۆ زانيارى زياتر لێرە كليك بكە.
ڕاى خوێندكاران
نصرالدين حسن كە خوێندكارى قۆناغى دووى بەشى جوگرافياى زانكۆى كۆيەيە ، يەكێك بوو لە ئامادەبووانى وۆركشۆپەكە و وتى "وۆركشۆپى لەم شێوەيە بەردەوام پێويستە پێشكەش بە ئێمەى خوێندكاران بكرێت وە كارێكى زۆرباش بوو، بابەتەكانيان سەرنج ڕاكێش و بەسوود بوون ئەم وۆركشۆپە بووە هۆى زياتربوونى زيانياريمان لە بارەى كێشەكانى شار و كاريگەريە خراپەكانى فراوانبوون شار" هەروەها دەڵێت " ئەم وۆركشوپە بووە هاندەرێك بۆ من لە قۆناغى چوارى زانكۆ توێژينەوەيەك لە سەر گرفتەكانى شار ئەنجام بدەم بۆ ئەوەى هەولى بنيات نانى شارى ئارام و پاك و خاوێن بدەين ، جونكە ژيانى ئێمە و نەوەكانمان بەندە بە شارى ئارام و پاك و فراوانى رووبەرى سەوزايى ، هەميشە هەولى ئەوە دەدەم لەم جۆرە وۆركشۆپانە بەشداربم"
بەشى جوگرافيا
بهشی جوگرافیا له زانكۆی كۆیه ژینگهیهكی نایاب بۆ خوێندنی جوگرافیا و جێبهجێكردنهكانی سازدهكات. ئهم بهشه یهكێكه لهو نۆ بهشهی كه فاكهڵتی پهروهرده پێك دههێنن ، ههروهها یهكێكه لهكۆڵهگهكانی فاكهڵتی پهروهرده له زانكۆی كۆیهدا كه له ساڵی خوێندنی 2004-2005 دا بههۆی پهرۆشی زانكۆ بۆ دابینكردنی پێداویستیيه بهپهلهكانی كۆمهڵگا له بواره جیاجیاكاندا دامهزرا. ئامانجی بهشی جوگرافیا بهرههم هێنانی كهسانی شارهزا و پڕۆفیشناڵه له بواری جوگرافیادا كه ههرێمی كوردستان پێویستی پێیان دهبێت له پرۆسهی گهشهكردندا. تێڕوانینی بهشی جوگرافیا له زانكۆی كۆیهدا بهدهستهێنانی بڕوانامهی نیشتمانی و نێودهوڵهتيیه له بواری توێژینهوه و ڕاهێنانی خوێندكاران به مهبهستی دابینكردنی ئهو پێداویستيیانهی كه بهرهنگارمان دهبێتهوه له بواری پیشهسازی و كۆمهڵگادا. ههروهها كردنی بهشهكه به ههڵبژاردهی خوێندكاران له كوردستان و ناوچهكهدا بۆ گهڕان بهدوای پڕۆگرامێكی ئهكادیمی ئاست بهرز و گرنگی تایبهت پێدراو له ژینگهیهكی فێربوونی جۆر بهرز، ئامانجێكی تری بهشی جوگرافیايە كە دەيەوێت لە داهاتوودا بيهێنێتە دى .بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە
ئامادەكردن :- نێچيرڤان خيرالدين عبدالهادى
وێنەكان: دڵشاد كاكەڕەش