راگه‌یانراوێك له لایه‌ن زانكۆكانی سلێمانی،كۆيه، گه‌رمیان، هه‌ڵه‌بجه، راپه‌رین، زانكۆی پۆلیته‌كنیك/سليێمانى، چەرمو، ده ستەى كوردستانى بۆ دراساتى ستراتيجى
دەربارەى خشتەى نوێ ى مووچە
له سۆنگه‌ی دلسۆزیمانهوه بۆ گه‌له‌كه‌مان و حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان به پیویستمان زانی هه‌لویستی خۆمان رابگه‌یه‌نین به‌رامبه‌ر لیستی نويی مووچه كه راگه‌یه‌نراوه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه، راشكاوانه ده‌ستبخه‌ینه سه‌ر ئه‌و كیشه‌و مه‌ترسیانه‌ی له ئاینده‌دا رووبه‌رووی ههریمهكهمان ده‌بیته‌وه به تایبه‌ت سیكتهری خویندنی بالا.
سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی گومانی تیدا نیه ئه‌وه‌یه كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ریژه‌یه‌كی ئیجگار زۆر و چاوه‌روان نه‌كراو كه‌مكراوه‌ته‌وه كه پیداویستیه بنه‌ره‌تیه‌كانی فه‌رمانبه‌ران دابین ناكات ، وه مامۆستایانی زانكۆش زۆرترین ریژه له مووچه‌كانیان كه‌مكراوه‌ته‌وه ، كه ئه‌مه‌ش سه‌رباری ئه‌وه‌ی بژیوی ژیانیان دابین ناكات ژینگه‌ی خویندن ئالۆز ده‌كات، چونكه رۆر ئه‌سته‌مه مامۆستا بتوانى به ئه‌ركی زانستی خۆی ههلسى وانه بلیته‌وه و تویژینه‌وه ئه‌نجام بدات له كاتیكدا ژیانی خۆی و خیزانی له مه‌ترسیدا بیت، حكومه‌تی هه‌ریم سه‌ده‌ها ملیۆن دۆلاری سه‌رف كرد بۆ تواناسازی و هینانی تواناكان له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و عیراق، به‌لام مامه‌له كردن له‌گه ل زانكۆدا به پیی ئه‌م لیستی مووچه‌و رینماییانه‌ی ئیستای وه‌زاره‌تی دارایی نه‌ك تواناكان ناهیلی به‌لكو فشار ده‌خاته سه‌ر تواناكانی هه‌ریم بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و هه‌نده‌ران بڕۆن و كوردستان بهجیبهیلن.
ئه‌وه‌ی كیشه‌ی ژینگه‌ی خویندن له زانكۆدا قولتر ده‌كاته‌وه نه‌دانی ده‌رماله‌ی حویندكارانه كه ژماره‌یه‌كی ئیجگار زۆریان له‌به‌ر كه‌م ده‌رامه‌تی ناتوانن دریژه به خویندن بده‌ن ، چونكه سه‌رچاوه‌ی بژیوی ژیانیان مووچه‌یه و براوه و ده‌رماله‌یه نه‌دراوه، ئیتر چۆن ده‌توانن به‌رده‌وام بن له خویندن؟
هۆله‌كانی خویندن و تاقیگه‌كان هه‌رگیز به‌رهه‌می نابیت له‌كاتیكدا نه مامۆستا و نه خویندكار و نه ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی كاری تیدا ده‌كات گیرفانیان خالی بیت و به ده‌ست نه‌بونی و كه‌م ده‌رامه‌تیه‌وه بنالینن.
ئیمه له‌و كاته‌ی پشتگیری خۆمان راده‌گه‌یه‌نین بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان به پیویستی ده‌زانین كه حكومه‌ت ئاگادار بكه‌ینه‌وه له‌و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه‌ی رووبه رووی زانكۆكان بۆته‌وه، زانكۆش له هه‌موو دنیا مه‌لبه‌ندی زانست و یشكهوتنه و ناكری به‌م شیوازه و راده‌یه‌ی ئیستا باجی قه‌یرانی دارایی بدات، كه باجه‌كه‌ی له ئاینده‌دا گه‌وره‌تر و گشتگیر تر ده‌بیت ، له ئه‌زموونی وولاتاندا و له قه‌یرانی داراییدا پیگه‌ی زانكۆ هه‌میشه پاریزراو بووه چونكه كاتی كاری زانستی له زانكۆكان به پیی پیوه‌ره جیهانیه‌كان به سه‌عات ده‌ستنیشان كراوه‌و دواكه‌وتنی هه‌فته‌یه‌ك كاریكی زۆر نه‌رینی ده‌كاته سه‌ر مان و نه‌مانی شه‌رعیه‌تی هه‌ر زانكۆیه‌ك.
وه له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌مانه‌ی كه ئاماژه‌مان پیكرد پیدانی مووچه به‌پیی ئه‌و لیسته‌ی راگه‌یه‌نراوه ئاشته‌وایی كۆمه‌لایه‌تی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته ژیر مه‌ترسیه‌وه و پرۆسه‌ی خویندن له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانیدا ده وه ستينيت، بۆیه پشتگیری خۆمان راده‌گه‌یه‌نین بۆ هه‌لویستی سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، وه داواكارین حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان زۆر به په‌له پیداچوونه‌وه بكات به‌و لیسته‌دا و به شیوازیك ریكی بخات كه پاریزگاری له ژیان و گوزه‌رانی خه‌لك بكات و به ته‌قدیره‌وه ته‌ماشای خۆراگریان بكات كه ماوه‌ی زیاتر له پینج مانگ به‌بی مووچه ده‌وامیان كردووه، وه كاری جدی بكات بۆ كۆتایی هینان به قه‌یرانی دارایی .
د. وه لى محمود حمد د. محمد علی عبدالله د. سه‌لاحه‌دین سعید علی
سه‌رۆكی زانكۆی كويه سه‌رۆكی زانكۆی راپه‌رین سه‌رۆكی زانكۆی سلیمانی
د. خسرو عبدالله علی د. ئالان فریدون علی د. سه لاح رضا سعيد
سه‌رۆكی زانكۆی هه‌له‌بجه سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیك سه‌رۆكی زانكۆی چه رمو
د. پولا خانه قا د. فاروق عبدالله كریم
سه روكى ده سته ى كوردستانى سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان
بو دراساتى سترتيجي