(13) خولی بەرێوەبەرایەتیی وەرزشی زانکۆی کۆیە

لە درێژەی کــار و چـالاکـییـەکـانی بەڕێوەبەرایەتیی وەرزشی زانکۆی کۆیە بۆ ساڵی (٢٠١٩ – ٢٠٢٠)، ئەمڕۆ 28/ 1/ 2019 یـاری کـۆتـاییـی خـولـی فـوتسـاڵی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی بەڕێوە چوو، کە ھەردوو تیپی بەشی ( بـایـۆلۆجی و پزیشــکـیـی گشــتـــی ( طب عام ) گەیشتنە یاریی کۆتایی و لە ئەنجامدا تیپی بەشی ( پزیشکیی گشتی ) توانی پلەی یەکەمی خولەکە بەدەست بھێنێت بە ئەنجامی (پەناڵتییات)، شایەنی باسە لەم خولەدا حەوت تیپ بەشدار بوون و بە یاسای دوو دۆڕان بەڕێوە چوو، لە کۆتاویدا خەڵات بەسەر یاریزانان و ناوبژیوانان دابەش کرا، سەرجەم یارییەکانیش لە یاریگای تاتانی بەڕێوەبەرایەتیی وەرزشی زانکۆ بەڕێوە چوو .

ئامادەکردن: ژووری هەواڵ

وێنە: دڵشاد کاکەڕەش