پيرۆزبايى سەرۆكى زانكۆى كۆيە بە بۆنەى ساڵى نوێ ى زايينى
News #31, Issue 12, Dec 2015 | Núcey #31, Jhimarey 12, Mangí 12 Sallí 2015 | نوچەی ٣١، ژمارەى 12 مانگی 12 ساڵی 2015
بەڕێزان ياريدەدەرانى سەرۆكى زانكۆ
ڕاگرە بەڕێزەكان
سەرۆك بەش و مامۆستايانى خۆشەويست
بەڕێوەبەران و فەرمانبەران و خوێندكارانى ئازيزى زانكۆمان
هەروەك دەزانن ساڵى ٢٠١٥ ساڵێكى سەخت بوو بۆ كوردستان و ڕووبەڕووى كۆمەڵێك كێشەى گەورە بووەوە بەڵام بە هەموو ناخۆشيەكانەوە ساڵەكە تەواو بوو ؛ لەگەڵ ئەمەشدا ساڵێكى پڕشنگداربوو بۆ زانكۆى كۆيە كە وەك يەكێك لە زانكۆ پێشەنگەكانى كوردستان دياريكرا ئەمەش بە هەوڵ و ماندبوونى هەموو لايەكمان، وە بە بۆنەى ساڵى نوێ ى زايينەوە وێڕاى پيرۆزباييم لێتان، داواتان لێدەكەم هەوڵ و كۆششتان بخەنەگەڕ بۆ بەدەست هێنانى دەستكەوتنى زياتر بۆ زانكۆمان. ئومێدەوارين ساڵى نوێ ببێتە سەرەتايەكى زۆرباش بۆ كۆتاييهێنان بە كێشەكانى هەرێمى كوردستان.
دووبارە پيرۆزبێت و هيواى سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد
سەرۆكى زانكۆى كۆيە
٣٠/ ١٢ / ٢٠١٥