بەشى باخچەى ساوايان خولێكى يەك رۆژە بۆ خوێندكارانى بەشەكە دەكاتەوە

News #8, Issue 26, Feb 2017 | Núcey #8, Jhimarey 26, Mangí 2 Sallí 2017 | نوچەی8 ، ژمارەى 26 مانگی 2 ساڵی 2017

بەشى باخچەى ساوايان بە مەبەستى ئامادەكردنى خوێندكاران بە شێوەيەكى گونجاو و ڕاهێنراو لەگەڵ ڕێنمايى و شێوازى كاركردنى باخچەى ساوايان، خولێكى يەك ڕۆژە بۆ خوێندكارانى قۆناغى چوارەم دەكاتەوە.

بەرێز م.ى.ئالان صەڵاح سعدى سەرۆكى بەشى باخچەى ساوايان دەلێت " خولێکی یەک رۆژەمان كردەوە بۆ چۆنییەتی وتنەوەی بابەتی (بیرکاری Math) بە ئینگلیزی بۆ فێرخوازانى قۆناغى چوارەم بەشى باخچەى ساوايان"

ئەم خولە رۆژى ٢٠١٧/٢/٦ كاتژمێر ٨:٣٠ خولەكى بەيانى بۆ ١٢:٣٠ خولەكى نيوەڕۆى خاياند لە كتێبخانەى ناوەندى زانكۆ، بەرێز م.ئالان دەلێت " خولەكە لەلایەن (پ. ی. د. جەبار ئەحمەد عەبدولرەحمان) (پ.ي .د .خاليد اسماعيل ) وترايەوە بۆ چۆنییەتی وتنەوەی بابەتی (بیرکاری Math) و(زانست science) بە ئینگلیزی بۆ فێرخوازانى قۆناغى چوارەم هەردوو گروپىA-B)) بەشى باخچەى ساوايان، بەشداربووانی خولەکە نزیکەی (97) فێرخواز بوون کە بە گەرموگورى ئامادەبوون."

لەبارەى هۆكارى كردنەوەى ئەو خولە سەرۆكى بەشى باخچەى ساوايان دەلێت " هۆکاری کردنەوەی ئەم خولە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە هەردوو بابەتی ماتماتیک (Math) و زانست (Science) بە فەرمانێکی وەزارەتی پەروەردە کراون بە زمانی ئینگلیزی لە باخچەکاندا، و لەبەرئەوەی فێرخوازەکانی قۆناغی چوار کاتی چوونیان بۆ جێبەجێکردن نزیکبۆتەوە ئەم خولەیان پێویستە چونکە لە كاتى پرۆسەى جێبەجێكردندا (تطبيقات) لە باخچەكان پێويستيان ئەبێت"

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ