ISSUE 13 (2016)

Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye | نووچەنامەی زانکۆی کۆیە

Issue #13, Jan 2016 | Jhimarey 13, Mangí 01, Sallí 2016 | ژمارەی 13، مانگی 01 ساڵی 2016

بەڕێوەبەرايەتى بەكارخستنى زانكۆى كۆيە بە گوێرەى فەرمانێكى وەزارى لە چوارچێوەى ستراتيژيەتێكى بەهێز بۆ بەستنەوەى دامەزراوەى زانكۆ بە بازارى كارەوە دامەزراوە، لە ڕووى كارگێڕيەوە سەر بە نوسينگەى جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵادايە. ئەم بەڕێوەبەرايەتيە تەنها لایەنێکی رێگا نیشاندەرن، هاوکاری خوێندکاران دەکەن بۆ چۆنيەتى دۆزینەوەی هەلی کار بە هەماهەنگی لەگەڵ خاوەن کارەکان لە سنوری جوگرافی زانکۆکان.

درێژەى بابەت...

نووچەيەكى تايبەت دەربارەى بەڕێوەبەرايەتى بەكارخستن لە زانكۆى كۆيە

وەفدێكى زانكۆى سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلای ئیسپانی سەردانى زانكۆى كۆيە دەكەن

كاتژمێر ١ى پاشنيوەڕۆى ڕۆژى ١١ / ١ / ٢٠١٦ بەڕێزان پرۆفیسۆر ئانسیلمۆ سیۆنە (هەڵسەنگێنەری دەرەکی پرۆگرامى ئيراسمۆس مۆندۆس) و بەڕێز ئێنریک لۆپیز (بەڕێوەبەری پرۆگرامەکە) سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد و لە سەرۆكايەتى زانكۆ لە لايەن بەڕێزان پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى بەڕێوەبەرى خوێندنى باڵاى زانكۆى كۆيە، پ.ى.د.تەها جەلال ڕاگرى فاكەڵتى زانست و تەندروستى، د.تارا فواد سەرۆكى بەشى كيميا، د.فەهمى فەريق سەرۆكى بەشى فيزيا ، حازم عەلى بەڕێوەبەرى ڕاگەياندن پێشوازيان لێكرا. درێژەى بابەت...

ساڵى ٢٠١٥ ، بەڕێوەبەرايەتى ڕاگەياندن زياتر لە ١٦٠ نووچەى بڵاوكردۆتەوە

بەڕێوەبەرايەتى ڕاگەياندنى زانكۆى كۆيە لە ماوەى ساڵى ٢٠١٥ زياتر لە ١٦٠ نووچەى دەربارەى چالاكى و جوڵانەوە ئەكاديميەكانى زانكۆى كۆيە بڵاوكردۆتەوە، وێراى ئەنجامدانى چەندان چالاكى تر.

بەڕێوەبەرايەتى ڕاگەياندن لە ڕووى كارگێڕيەوە ڕاستەوخۆ لە ژێر چاودێرى و دەسەڵاتى بەڕێز سەرۆكى زانكۆدايە، بەڵام هەماهەنگى و كار و چالاكيەكانى لەگەڵ تەواوى پێكهاتەكانى كۆمەڵگەى ئەكاديمى زانكۆى كۆيەيە ، لەو چوارچێوەيەشدا نوێنەرى لە گشت فەكەڵتيەكان و سكوڵەكاندا هەيە بۆ مەبەستى ڕووماڵكردنى كردنى چالاكيەكانيان. درێژەى بابەت...

بابەتەكان لەم ژمارەيە دا...

  1. ساڵى ٢٠١٥ ، بەڕێوەبەرايەتى ڕاگەياندن زياتر لە ١٦٠ نووچەى بڵاوكردۆتەوە.

  2. ياريدەدەرى نوێى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارايى دەست بەكاربوو.

  3. كارمەندێكى زانكۆى كۆيە ١٨ مانگە كارى خۆبەخشى دەكات.

  4. ئەنجامى خوێندن بە شێوازى پارالێڵ ڕاگەيەندرا.

  5. ڕاگەیاندنى پۆستى ڕاگرى فاکەڵتى پەروەردە لە زانکۆى کۆیە.

  6. نووچەيەكى تايبەت دەربارەى بەڕێوەبەرايەتى بەكارخستن لە زانكۆى كۆيە.

  7. سه‌رۆكی نوێی بەشى په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی ئێواران دەست بەكار بوو.

  8. سەرۆكى زانكۆى كۆيە سەردانى دەزگا زانستيەكانى وڵاتى ئێران دەكات.

  9. دوو مامۆستاى زانكۆى كۆيە توێژينەوەيەكى ئەدەبيى گرنگ ئەنجام دەدەن.

  10. زانكۆى كۆيە نوێنه‌ری هه‌یه‌ لە ڕێكخستنى كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى لە وڵاتى پۆڵەندا.

  11. دوو خوێندكارى زانكۆى كۆيە بە پايسكيل هاتوچۆ دەكەن.

  12. وەفدێكى زانكۆى سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلای ئیسپانی سەردانى زانكۆى كۆيە دەكەن.

  13. ناوەڕۆكى كۆنفرانسێكى ڕۆژنامەوانى سەرۆكى زانكۆى كۆيە.

  14. مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە پەرتوكێك چاپ دەكات.

  15. بەشى توێكاريى سكوڵى پزيشكى نۆژەنكرايەوە.

  16. بينايەكى بەشى پەروەردەى ئايينى نۆژەنكرايەوە.

  17. سەرۆكى زانكۆ سەردانى بەشەكانى خوێندنى ئێواران دەكات.

  18. زانكۆى كۆيە و زانكۆى ئێران بۆ زانست و تەكنۆلۆژيا ياداشتى لێكگەيشتنيان واژۆ كرد.

  19. سەرۆكى زانكۆى كۆيە بەشداريكرد لە كۆنفرانسى چاكسازى و تازەگەرى وەزارەتى دارايى و ئابوورى.