ئەنجامى بەرايى خوێندنى تاقيكردنەوەى خوێندنى دكتۆرا لە زانكۆى كۆيە ڕاگەيەندرا
News #5, Issue 11, 2015 | Núcey #5, Jhimarey 11, Mangí 11 Sallí 2015 | نوچەی ٥، ژمارەى ١١ مانگی ١١ ساڵی 2015
دواى ئەوەى زانكۆى كۆيە كردنەوەى خوێندنى دكتۆراى ڕاگەياند بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە ، رۆژى ٩ / ١١ / ٢٠١٥ ئەنجامى بەرايى تاقيكردنەوەكەى ڕاگەياند.
بەڕێز پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى بەڕێوەبەرى خوێندنى باڵا بە نوچەنامەى زانكۆى ڕاگەياند " دواى ئەوەى زانكۆى كۆيە لە پێنج بواردا ٣١ كورسى دكتۆراى ڕاگەياند، بۆ ئەم مەبەستە ٣٦ كەس داخوازى پێشكەش كرد و وەك كانديد رۆژى دووشەممە ٢١ / ٩ / ٢٠١٥ تاقيكردنەوەى توانستى زانستيان ئەنجامدا كە تەواوى مەرجەكانى پێشكەشكردنيان تێدابوو"
ئاماژەى بەوەشدا "دواى ووردبينكردن و پەسەندكردنى ئەنجامەكان لە لايەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى ئەمرۆ دوو شەممە ٩ / ١١ / ٢٠١٥ ئەنجامى بەرايى تاقيكردنەوەى خوێندنى دكتۆرا ڕادەگەيەنين كە لە كۆى ٣٦ كانديد، ٢٦ كەس توانيان سەركەوتن بەدەست بهێنن و ببنە خوێندكارى دكتۆرا"
بەڕێز لەشكرى ڕوونيكردەوە ئەو كەسانەى تانەيان لە ئەنجامەكان هەيە دەتوانن لە ماوەى يەك هەفتەدا سكاڵايان پێشكەش بە ئۆفيسى بەڕێوەبەرايەتى خوێندنى باڵاى زانكۆى كۆيە بكەن، بە پێچەوانەوە ئەنجامەكان بڕيارى كۆتايى وەردەگرێت.
هەر بەم بۆنەيەوە بەڕێز پ.ى.د. وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە پيرۆزبايى لە كانديدە دەرچووەكان كرد و هيواى سەركەوتنى بۆ خواستن، بۆ خوێندنەوەى پيرۆزبايينامەكە كليك لێرە بكە.
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ