(3) راسپاردەكانى كۆنفرنسى هاوبەشى نێوان زانكۆى كۆيە و كۆمەڵەى كارگێڕیى زانستيى عێڕاقى
كۆمەڵەى كارگێرى زانستى عێراقى بە هەماهەنگى لەگەل زانكۆى كۆيە هەڵسان بە بەستنى چوارەمين كۆنفرانسى ساڵانەى زانستى نێودەولەتى لە ماوەى نێوان ١٨-١٩/١١/٢٠٢٠
لە هەولێر- عێراق
لە ژێر درووشمى: گەشەپێدانى بەردەوام نەخشە ڕێگايەك بۆ داهاتووى عێراق
بە ناونيشانى: بەێوەبردنى سەرچاوەكان ئامانجێكى ستراتيژيە بەرەو كۆمەڵگايەكى باشتر
لەپاش گفتوگۆيەكى فراوان و چڕوپڕ بۆ توێژينەوە پێشكەشكراوەكان كە ژمارەيان زياتر بوون لە چل توێژينەوە، كۆنفرانس ئەم ڕاسپاردانەى خوارەوە دەكات:
1- پێويستە بەگورج و گۆڵى كار بكرێ بۆ ڕەخساندنى ژينگەيەكى وەبەرهێنانى ئارام و سەرنجڕاكێش بۆ هاندانى وەبەرهێنانى ناوخۆيى و دەرەكى لە ڕێگاى ياسا و تەشريعاتى ياسايى هاندەر.
2- پێويستە كار بكرێ بۆ دانانى ستراتێژێكى گشتگير بۆ بەڕێوەبردنى سەرچاوەكان لەسەر ئاستى سەرۆكايەتى ئەنجوومەنى وەزيران بۆ بەكارهێنانى نمونەيى و بەرجەستەكردنى تەواوكارى ئاسۆيى و ستوونى بۆ وەبەرهێنانى سەرچاوەكان لە عێراق بە جۆرێك شياوى پێشكەشكردنى باشترين خزمەتگوزارى پێويست بێ بە كۆمەڵگاى عێراقى.
3- پێويستە كار بكرێ بۆ ئامادەكردنى ئامانج و پلانەكان لە چوار چێوەى تايبەتمەنديەكانى سەوزايى (مواصفات الخضراء) بۆ هەموو كەرتەكان و بەرێوەبردنى سەرچاوەكان لە چوارچێوەى پێداويستيەكانى بەرجەستەكردنى گەشەپێدانى بەردەوام.
4- پێويستە كار بكرێ بۆ فەراهەمكردنى جوڵەى دارايى پێويست بۆ دانەوەى قەرز و سووى سەرقەرزەكانى كە كەڵەكە بوون لەسەر عێراق لە لايەنەكانى دەرەكى و ناوخۆييەكان و دانەوەى قەرزەكانى داهاتوو ئەميش بەهۆى چالاككردنى كەرتە ئابووريە جياوازەكان و پشت نەبەستن بە دەرامەتى نەوتى بەتەنها.
5- پێشخستنى كەرتى بانكى و چالاككردنى بەهۆى باشكردنى خزمەتگوزاريەكان و پێشكەشكردنى ئاسانكارى بانكى و فراوانكردنى كار بە ڕێگەپيدانى دارايى و بەدواداچوونى دانەوەى قەرزەكان بە كەمكردنەوەى نرخى سوو لەسەر قەرزەكان و هاندانى وەبەرهێنان و بەدواداچوونى خەرجى وەبەرهێنان.
6- هەمەجۆركردنى وەبەرهێنان بۆ كەمكردنەوەى مەترسيەكان و پابەندكردنى فەرمانگە و دامەزراوەكانى حكومەت و كەرتى تايبەت بە ڕوون و ڕەوانى دارايى و لێپرسينەوە لە لايەنانەى كە سەرپێچى ياساكان دەكەن.
7- هەڵبژاردنى سەركردە كارگێريەكان لەسەر بنەماى توانست و شارەزايى و سەرگەورە و شياو بێ لەڕووى زانستيەوە لەگەل چالاكيەكانى يەكە ئابووريەكە بێتەوە و پاك بێ و هەستى نيشتمانى هەبێ بۆ تواناداركردنى يەكە ئابووريەكان بە هەلگرتنى لێپرسراويەتيەكانى كە بتوانێ و لەباريدا هەبێ قوڵبێتەوە لە جياوازبوونى دامەزراوەكەى.
8- پابەندكردنى كۆمپانيا نەوتيەكان بە گرنگى دان بە ژينگە بە هۆى چارەسەركردنى هەڵكێشانى دووكەڵەكانيان لە كردارى دەرهێنانى نەوت و سوود وەرگرتن لێيان و هەڵبژاردنى كادرى لێهاتووى پڕشارەزايى لەو بووارە و بڵاوكردنەوەى ڕۆشنبيرى و هۆشيارى ژينگەيى.
9- گرنگيەكى ئەرێنى بدرێ لەلايەن يەكە ئابووريەكانەوە بە چاودێريكردنى كرێكاران لە هەموو پسپۆريە جياوازەكان و پلانيان بۆ دابنرێ بۆ ئەوەى سوود لەو ڕەگەزانە ببينرێ و توانستيان دياريبكرێ بتوانرێ بە شێوەيەكى نموونەيى توانا و توانستى مەعريفيان لە هەموو بوارەكان بەكاربهێنرێن تەنانەت لە كارمەندى تەندروستيش.
10- كاراكردنى ڕاهێنانى بەردەوام بۆ كرێكاران لە دەزگاى دەوڵەت بە گوێرەى بنەما و رێساكانى سەردەم تا بەشێوەيەكى ئەرێنى كاريگەرى هەبێ لەسەر باشكردنى بەجێهێنانى يەكە ئابووريەكان.
11- پشت بەستن بە سيستەمى بەرێوەبردنى كوالێتى گشتگير (TQM) و ئەژماربكرێ بە رۆشنبيريەكى بەردەوامى كرێكاران لە پێناو باشكردنى بەجێهێنانى كرێكاران و جۆرايەتى بەرهەم.
12- هەستكردنى يەكە ئابووريەكان بە باشكردنى بارودۆخى كار و هۆوپێناوەكانى ڕوودانى كارەساتى كاركردن لە كۆمپانيا پيشەسازى و بەرهەمهێنەكان و بڵاوكردنەوەى رۆشنبيرى هەڵسوكەوتى مرۆيى لە نێوان كرێكاران و بەرپرسان.
13- پێويستە هەنگاوى ياسايى و ڕێكخراوەيى ڕێك و پێك و تەندروست بگيرێتەبەر لە هەڵسوكەوتكردن لەگەل ئەوانەى كە لەژێر دەستى سەرۆكى فەرمانگەدان (المرؤوسين) و هەستكردنى هەمووان بەوەى يەك كۆمەڵە و گروپن و گرنگى خۆيان هەيە و نەهێشتنى ڕاكێشانى پشت پالنەرە كەسيەكان و سۆزدارى و بێ ويژدانى و نادادپەروەريەكان كە دەبنە هۆى ڕووشاندنى ڕێزى مرۆڤ و هەستكردنى بە ستەم.