كۆبوونەوەى كارگێڕى

News #18, Issue 04, April 2015 | نوچەی ١٨، ژمارەی 4، مانگی 4 ساڵی 2015 | Núcey #18, Jhimarey 04, Mangí 4 Sallí 2015

سەرۆكى زانكۆ لەگەڵ بەرێوەبەرايەتى دارايى و ووردبينى كۆبۆوە

رۆژى پێنجشەممە ٢٣/ ٤/ ٢٠١٥ كاژێر ١٢ى نيوەرۆ لەهۆڵى LT1002سەرۆكايەتى بە ئامادەبوونى بەرێزان بەرێوەبەرانى بەرێوەبەرايەتييەكانى دارايى و ووردبينى زانكۆ, بەرێز دكتۆر وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە لەگەڵ فەرمانبەرانى بەرێوەبەرايەتيەكان كۆبۆوە.

لەسەرەتادا بەرێز سەرۆكى زانكۆ بەخێرهاتنى فەرمانبەرانى كرد و ئاماژەى دا بە خراپى كاريگەرى دۆخى دارايى هەرێم لەسەر زانكۆكان و وتى "لەساڵى ڕابردووەوە هەموو ئەو يارمەتيە مادديانەى بە زانكۆكان دەدران هەموويان بڕدراون و كێشەى دارايى لە زانكۆى كۆيە هەيە "

هەروەها سوپاسگوزارى خۆى بە فەرمانبەران ڕاگەياند بەرامبەر هەوڵ و ماندووبونيان لە ڕاييكردنى كاروبارەكانى دارايى و وتى" لە كاركردن لەگەڵمدا ماندوو دەبن بەڵام ئاسوودە دەبن چونكە كارەكانمان بە ووردبينى جێ بە جێ دەكەين و پێويستە هەموومان كارەكانمان بە باشى جێ بە جێ بكەين چونكە زانكۆمان موڵكى هەمووانە و دەبێت خزمەتى بكەين"

دواتر بە ووردى تيشكى خستە سەر كێشە داراييەكانى زانكۆ و بۆ فەرمانبەرانى روونكردەوە كە هۆكار و كاريگەريەكانى كێشەكان چيين.

لە ميانەى قسەكانيدا رێنمايى دا بە فەرمانبەران كە پێويستە بە تامەزرۆيي و ووردى و ورياييەوە كارەكانى خۆيان جێ بە جێ بكەن و ئەشقيان هەبێت بۆ كارەكانيان.

پاشان فەرمانبەران تێبينى و سەرنجى خۆيان لە بارەى كێشە ماددى و داراييەكانى زانكۆ خستەڕوو و لەگەڵ بەرێز سەرۆكى زانكۆ گفتوگۆيان لەبارەوە كرد, لەگەڵ قسەكانياندا فەرمانبەران خۆشحاڵى خۆيان بە كۆبوونەوەكە ڕادەگەياند و داوايان دەكرد ئەو كۆبوونەوانە لەگەڵيان بەردەوام بێت, لە كۆتاييشدا سەرۆكى زانكۆ هيواى بۆ خواستن لە كارەكانيان سەركەوتوو بن.

(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى Press Room و زانينى هەواڵى زياترى زانكۆى كۆيە)