پیرۆزبایی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بە بۆنەی جەژنی نەورۆز

News #17, Issue 15, March 2016 | Núcey #17, Jhimarey 15, Mangí 3 Sallí 2016 | نوچەی 17، ژمارەى 15 مانگی 3 ساڵی 2016

بەڕێزان یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ

ڕاگرە بەڕێزەکان

سەرۆک بەش و مامۆستایانی خۆشەویست

بەڕێوبەران، فەرمانبەران و خوێندكارانى ئازیزی زانکۆمان

هەرچەندە ئەمساڵ وڵاتەکەمان بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام ئێمە بە هیواوە بەردەوامین لە کارکردن، دەستکەوت و سەرکەوتنە مەزنەکانی زانکۆشمان بەڵگەیەکی ڕوونە بۆ کارکردنی پێکەوەییمان، دوایین سەرکەوتنی زانکۆشمان لیست کردنی گۆڤاری ئارۆیە لە لیستی دامەزراوەی تۆمسن ڕۆیتەرز وەک تاکە گۆڤاری زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، وێڕای پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵى نوێ ى كورديەوە جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم، هەروەک دەزانن نەورۆز بە مانای ڕۆژێکی نوێ دێت بۆیە ئێمە لە زانکۆی کۆیە هەموو ڕۆژێک بە ئومێدەوە کاردەکەین بۆ جێ بە جێ کردنی دروشمی سەرەکی زانکۆمان کە بریتی یە لە دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر، دووبارە نەورۆزتان پیرۆز بێت و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

پ.ی.د.وەلی مەحمود حەمەد

سەرۆکی زانکۆی کۆیە

20 /3 / 2016