زانكۆى كۆيە دەستخۆشى لە فەرمانبەرێكى دڵسۆزەى خۆى دەكات.

سەنگەر عەلى دەرچووى بەشى ئەندازيارى كشتوكاڵى زانكۆمانە ساڵى ٢٠١١، ئێستا ياريدەدەرى توێژەرە لە بەڕێوەبەرايەتى باخچەكان.

سەنگەر ڕۆژانە لەناو باخچەكانى زانكۆ كاردەكات وەك كرێكار، لەو بارەيەوە دەلێت " حەزم لە كارەكەيە و پسپۆرى خۆمە، وە حەزدەكەم خزمەتى زانكۆكەم بكەم، زياتر حەزدەكەم كار بكەم وەك لەوەى دابنيشم، راستە كارى من نيە بەڵام ئەنجامى دەدەم"