كەسايەتيەكى گەورە لەبوارى پزيشكى وەرزشى لە ولاتى بەريتانيا سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد
News #11, Issue 48, Dec 2018 | Núcey #11, Jhimarey 48, Mangí 12 Sallí 2018 | نوچەی 11، ژمارەى 48 مانگی 12 ساڵی 2018
ڕۆژى پێنج شەمە ڕێكەوتى ٦ / ١٢ / ٢٠١٨ پرۆفيسۆر دكتۆر وسام الشيخلى مامۆستاى پزيشكى وەرزشى، بەڕێوەبەرى ئەكاديمياى زانستى توێژينەوەو ڕاهێنان لە لەندەنى پايتەختى بريتانيا، بەرێوەبەرى گشتى رابيتەى ئەكاديميانى عەرەب بۆ پەروەردەى جەستەيى و زانستى وەرزشى و سەرۆكى يەكێتى جيهانى بۆ زانستى وەرزشى سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد.
لە سەرۆكايەتى زانكۆ لە لايەن بەرێز پرۆفيسۆر دكتۆر وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە و پرۆفيسۆرى ياريدەدەر دكتۆر زانا محمد سەرۆكى سكوڵى پەروەردەى وەرزش و پرۆفيسۆرى ياريدەدەر دكتۆرە اميرە محمد دهام پێشوازى لێكرا .
ئامانجى سەردانەكەى بەڕێز پرۆفيسۆر دكتۆر وسام الشيخلى بە مەبەستى دروستكردنى پەيوەندبوو لە ئايندەدا لە نێوان سكوڵى پەروەردەى وەرزشى زانكۆى كۆيەو ئەكاديمياى زانستى توێژينەوەو راهێنان لە بريتانيا .
هەروەها لەم يەكترى بينينەى بەرێزيان لەگەڵ بەرپرسانى زانكۆى كۆيە پلانى ئەوە داندرا كە لە مانگى ( ٢ ) سالى ٢٠١٩ زانكۆى كۆيە لە ڕێگاى سكوڵى پەروەردەى وەرزشى زانكۆمان وۆركشۆپێكى نێونەتەوەيى لەسەر بابەتى ( طب الرياضى ) ئەنجام بدات .
پاشان بەرێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە ديارى زانكۆى كۆيەى پێشكەش بە ناوبراو كرد.
هەر هەمان ڕۆژ ناوبراو هاوڕێ لەگەڵ دكتۆر زانا و دكتۆرە ئەميرە سەردانى سكولى پەروەردەى وەرزشى زانكۆى كۆيەى كرد ، بۆ زياتر ئاشنابوون و ناسينى مامۆستايان و بەشەكانى سكوڵەكە .
ئامادەکردنی محمد مغدید