ديدارى نێوان كونسوڵى ئيتاڵيا و شاندى زانكۆى كۆيە بەڕێوەچوو
News #04, Issue 50 , Jan 2019 | Núcey #04, Jhimarey 50, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 04، ژمارەى 50 - مانگی 02 ساڵی 2019
بە مەبەستى گفتوگۆكردن و ئاشنابوون بە زانكۆى كۆيە، شاندێكى زانكۆمان ديدارێكيان لەگەڵ كونسوڵى وڵاتى ئيتاڵيا لە هەولێر ئەنجامدا.
ڕۆژى دووشەممە ٢٠١٩/٢/٤ لەسەر داواى كونسوڵى وڵاتى ئيتاڵيا خاتوو سێرينا مۆرۆنى و شاندى ميوانى وۆركشۆپى نێودەوڵەتى وەرزش شێوازى ژيانێكى تەندروستە، شاندى زانكۆى كۆيە سەردانى شارى هەولێرى كرد و بۆ ژەمى ئێوارە ميوانى هەريەك لە بەڕێزان كونسوڵ و پرۆفيسۆر ويسام شێخلى و پرۆفيسۆر باوڵا گيمۆلۆتى بوون.
خاتوو باوڵا داواى لە كونسوڵى ئيتاڵيا كردبوو كە سەرۆكى زانكۆى كۆيە و شاندى زانكۆى كۆيە ببينێ بە مەبەستى ئاشنابوون بە زانكۆكە و ئاسانكاريكردن بۆ دروستكردنى پەيوەندى نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆكان و ڕێكخراوەكانى وڵاتى ئيتاڵيا.
لەو ديدارەدا جگە لە بەرێز پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە و د.زانا محمد سەرۆكى سكوڵى پەروەردەى وەرزشى و د.هاوكار بەرپرسى پەيوەنديەكانى زانكۆ ئامادەى بوون، وێراى ئامادەبوونى مامۆستايانى سكوڵى وەرزش پ.د.سەعيد، پ.ى.د.حازم، پ.ى.د.أميرە دەهام.
لە دانيشتنەكەدا خاتوو سێرينا زۆر خۆشحاڵى خۆى پێشاندا بە ئاستى زانستى زانكۆى كۆيە و پەيمانيدا ئاسانكارى بكات بۆ كارەكانى زانكۆى كۆيە و لە دەرفەتێكيشدا سەردانى زانكۆ دەكات.
ئا: ژوورى هەواڵ