ISSUE 17 (2016)

Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye | نووچەنامەی زانکۆی کۆیە

Issue #17, May 2016 | Jhimarey 17, Mangí 05, Sallí 2016 | ژمارەی 17، مانگی 05 ساڵی 2016

بەشی ئەندازیاری نەوت لە فاكەڵتی ئەندازیاری چاپتەری فێرخوازی SPE دامەزراند

بەشی ئەندازیاری نەوت لە زانكۆی كۆیە هەڵسا بەدامەزراندنی چاپتەرى SPE فێرخوازی. ئەم چاپتەرە رێگا بە فێرخوازانی دەدات بۆ پێشاندانی توانستی خۆیان و ناساندنی خۆیان بە جیهان لە بواری ئەندازیاری نەوتدا. ئەمە دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت بە وەرگرتنی وانەكانیان ، رێكخستنی كاروچالاكی كۆمەڵایەتی ، ئامادەكردنی پەیوەندی لەگەڵ هەموو كۆمپانیاكانی نەوت و غاز لە جیهاندا.

سمينارەكەى ڕالف لێنگلەر پێشكەشكرا

بەرێز ڕالف لێنگلەر پسپۆرى كاروبارى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، لە زانكۆى كۆيە سمينارێكى پێشكەش كرد دەربارەى كێشە ناوخۆييەكانى هەرێمى كوردستان.

ڕۆژى پێنج شەممە ٢٠١٦/٥/٥ كاتژمێر ١٠ى بەيانى لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە، بە ئامادەبوونى بەڕێزان سەرۆكى زانكۆ و جێگرەكانى و ژمارەيەكى زۆر لە مامۆستايان و خوێندكارانى زانكۆمان و مێوانانى شارى كۆيە، بەڕێز لێنگلەر سمينارەكەى پێشكەش كرد.

زانكۆى كۆيە و زانكۆى ديجلە كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى ڕێكدەخەن

زانكۆى ديجلە لە شارى دياربەكرد (ئامەد) يەكەمين كۆنفرانسى نێودەوڵەتى تايبەت بە كوردۆلۆجى ڕێكدەخات لە ڕۆژانى ٢٢-٢٣ی مانگی سێپتەمبەر، لە بەڕێوەبردنى ئەم كۆنفرانسەشدا زانكۆى كۆيە بەشدارە، بۆ ئەم مەبەستە سەرجەم توێژەران و مامۆستايانى زانكۆى كۆيە دەتوانن توێژينەوەكانى خۆيان پێشكەش بكەن و لە كۆنفرانسەكەدا ئامادە بن.