پێنج خولی ڕاهێنان بۆ فهكهڵتیهكانی زانكۆی كۆیه كرايەوە
News #3, Issue 27, Mar 2017 | Núcey #3, Jhimarey 27, Mangí 3 Sallí 2017 | نوچەی 3، ژمارەى 27 مانگی 3 ساڵی 2017
بە مەبەستى زياتر ئاشناكردنى سه‌رجه‌م مامۆستایانی زانكۆمان لەگەڵ سيستەمى ئەليكترۆنى دڵنيايى جۆرى و هاوكاريكردنيان بۆ ڕێكخستنەوەى پرۆفايلى ئەكاديمى و گووگل سكولار و چەندين بابەتى گرنگى تر‌ى پەيوەست بەو سيستەوە. بەڕێوەبەرايەتى دڵنيايى جۆرى خولێكى ڕاهێنانى يەك مانگى بە ناونيشان (Google Scoolar and ORCID impact on the University Ranking) بۆ سه‌رجه‌م ستافى ئەكاديمى فاكەڵتييەكانى زانكۆى كۆيە رێكخست.
ئەم پێنج خولە لەبەروارى (٢٠١٧/٢/١٥) دەستى پێكرد و لە بەروارى (٢٠١٧/٣/١٥) كۆتايى هات و له هه‌فته‌یه‌كدا سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بوو . خولەكە لە لايەن به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی شارەزاى سەر بە بەڕێوەبەرايەتييەكەوە ئەنجام درا و هەموو بەشەكانى زانكۆ گرتەوە.
خوله‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه به‌ڕێوه‌چوو :
ناو پێشكەشكارى خول ئەو فاكەڵتييەى كە خولەكەى بۆ كرايەوە
پ.د.صڵاح ئیسماعیل یه‌حیا سكوڵی پزیشكی
هاوڕی جبار حمدامین فه‌كه‌ڵتی زانسته مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
م. محمد كريم سيد گوڵ و سۆران عومه‌ر ڕه‌شید فه‌كه‌ڵتی په‌روه‌رده
ئاسۆ ئیبراهیم محمود فه‌كه‌ڵتی زانست و ته‌ندروستی
عباس شریف احمد فه‌كه‌ڵتی ئه‌ندازیاری
بەڕێوەبەرايەتى دڵنيايى جۆرى
يەكێك لە چالاكييە سەرەكييەكانى بەڕێوەبەرايەتى دڵنيايى جۆرى بريتييە لە پێشكەشكردنى خولى راهێنان سەبارەت بەو بابەتە گرينگانەى كە كاريگەرييانە هەيە لەسەر ريزيەنى نيشتمانى و نێودەوڵەتى زانكۆكان.
ئەم خولى راهێنانە تەرخانكرابوو بۆ گوڵ سكولار و (ORCID) و بە هەمان شێوە ئاشناكردنى ستافى ئەكاديكى بە رۆڵيان لە بەرزكردنەوەى ريزبەندى زانكۆى كۆيە.
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ