فەكەڵتى ئەندازيارى گرانتێك بە بڕى ٣٢ هەزار دۆلار بەدەست دەهێنێت

News #04, Issue 47, Nov 2018 | Núcey #04, Jhimarey 47, Mangí 11 Sallí 2018 | نوچەی 04، ژمارەى 47 مانگی 11 ساڵی 2018

يەكەى تەندروستى و سەلامەتى لە فاكەلتى ئەندازيارى بەسەرپەرشتى راگرى فاكەڵتى ئەندازيارى بەرێز پ.ى.د. محمد حسيب زەنگەنە گرانتێك بە بڕى 32,900 دۆلارى ئەمريكى وەردەگرێت لە دەزگاىCRDF Global (Civilian Research and Development Foundation)

ئەم چالاكيە ئەنجامدرا لە رێگاى تيمێكى فاكەڵتى ئەندازيارى كە پێك هاتوون لە بەرێزان م.ى. لميعە عبدالكريم على لێپرسراوى يەكەى تەندروستى و سەلامەتى لە فاكەڵتى ئەندازيارى و بەرێزان م. فخرى حمداللە ابراهيم و م.ى. سۆران دلاوەر جلال مامۆستا لە بەشى ئەندازيارى كيمياوى.

ئەم گرانتە تايبەتە بە دابين كردنى كابينەى تايبەت بە هەڵگرتن و پاراستنى مەوادى كيمياوى لە تاقيگەكانى فاكەڵتى ئەندازيارى.