Issue 79-3 بەرێوەچوونی تاقیكردنەوەی (Multi OSCE)
Koya University School of Medicine Students Take OSCE Exams
Today, July 10, 2021, the 6th Stage students at the School of Medicine took part in the final interdisciplinary qualifying exam at Shahid Khalid Teaching Hospital. The exam is known as objective structured clinical examination (OSCE) and comprises 20 different stations. Teaching staff of Koya University School of Medicine, medical experts from Koya City, and teachers with different medical backgrounds from other areas such as Ranya, Sulaymaniyah, and Arbil participated in the evaluation of the students as examiners. The assessment was a comprehensive medical test designed to determine whether a medical student is qualified to be a physician or not.
In a statement to the Koya University Press, Dr. Dawan Hawzy, Head of the School of Medicine at Koya University, said that “The exam lasted for three hours, and the students were provided with various medical tools and had patients to perform the tests on. During the test, his excellency Koya University President Prof. Dr. Wali M. Hamad, Vice President for Postgraduate and Scientific Affair and Vice President for Financial and Administrative Affairs visited the exam halls and labs to oversee the examination process. Also, the director of Shahid Khalid Teaching Hospital toured the hospital to oversee the tests.” Dr. Dawan Hawzy also added; “On behalf of the School of Medicine at Koya University, I express my gratitude to the teaching and administrative staff of the School of Medicine for making arrangements for assessments and conducting the exams. I would also like to thank those volunteer patients who were kind enough to allow the students to perform examinations on them. I also want to give my thanks to Shahid Khalid Teaching Hospital personnel. Without them, conducting exams would not have been possible”
ئەمرۆ رێكەوتی 10-7-2021 لەناو نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر خالید، تاقیكردنەوەی كۆتایی هەڵسەنگاندنی خوێندكارانی قۆناغی شەشەمی سكوڵی پزیشكی لەبوارە جیاجیاكان ئەجامدرا. كە ئەم تاقیكردنەوەش بە تاقیكردنەوەی (Multi OSCE) ناسراوە. ئەم تاقیكردنەوەش لە 20 وێستگەی جیاجیا ئەنجامدرا كە تیایدا مامۆستایانی سكوڵی پزیشكی زانكۆی كۆیە و پزیشكانی پسپۆریتری ناو شاری كۆیە و مامۆستایانی شارەزا لە ناوچەكانیتری (رانیە، سلێمانی، هەولێر) لە پسپۆرییە جیاجیاكان وەك هەلسەنگێنەر بەشدارییان كرد، ئەم هەلسەنگاندنە هەلسەنگاندێكی تەواوە تاكو بزاندرێت ئەم خوێندكارە دوای ئەنجامدانی ئەم تاقیكردنەوەیە شایستەی ئەوەیە ببێتە پزیشك یاخود نا! لەمبارەیەوە بەرێز دكتۆر دەوەن حەوێزی (سەرۆكی سكوڵی پزیشكی زانكۆمان)، تایبەت بە راگەیاندنی زانكۆی كۆیە گوتی "تاقیكردنەوەكە بە ماوەی سێ كاتژمێر بەرێوەچوو كە تیایدا نەخۆش و ئامێری جیاجیا دابینكرابوو بۆ خوێندكاران. لەمیانی ئەم تاقیكردنەوەیەدا بەرێز سەرۆكی زانكۆ (پ.د. وەلی مەحمود) هەروەها جێگری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زاستی و جێگری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی سەردانی شوێنی تاقیكردنەوەكانیان كرد بۆ بەدواداچوون و هەلسەنگاندنی كارەكان. هەروەها بەرێز بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر خالید سەردانی نەخۆشخانەی كرد و سەرپەرشتی كارەكانی دەكرد".
دكتۆر دەوەن حەوێزی ئەوەشی رایگەیاند كە دەیەوێت بەناوی سەرۆكایەتی سكوڵی پزیشكی زانكۆمانەوە سوپاسی مامۆستایانی سكوڵەكە بكات كە سەرەرای پشو و گەرمای هاوین بەشداری ئامادەكاری و بەریوەبردنی ئەم تاقیكردنەوەیان كرد، هەروەها سوپاسی كارمەندانی و فەرمانبەرانی سكوڵی پزیشكی كرد كە بەشداری ئەم تاقیكردنەوەیان كرد، هەروەها گوتی دەمەوێ سوپاسی ئەو نەخۆشە ئازیزانە بكەم كە لەگەل ئێمە مانەوە و پشوودرێژ بوون تاكو هەموو خوێندكاران تاقیكردنەوەیان لەسەریان ئەنجامدان، وە سوپاسی كارمەندان و ستافی نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر خالید بكەم كە بەهەوڵ و هاوكاری ئەوان كارەكانمان سەركەوتو بوو".