issue-61 (2) ڕێوڕەسمی یادی سەدساڵەی دڵزاری شاعیر

ئیمڕۆ ڕێکەوتی ١٢/ ١/ ٢٠٢٠ بە ئامەدەبوونی بەڕێز پ.د. وەلی مەحمود (سەرۆکی زانکۆی کۆیە)، د. کاوە مەحمود (سکرتێری حیزبی شیوعیی کوردستان)، ڕەهبەر سەید برایم (نوسەر و سیاسەتمەدار)، ئەندامانی بنەماڵەی دڵزاری شاعیر، دۆست و خزمانی، ھاوڕێ و ھاوەڵانی، ژمارەیەک مامۆستا و خوێندکاری زانکۆ ڕێوڕەسمی یادی ١٠٠ ساڵەی دڵزاری شاعیر لە هۆڵى سەرۆكايەتيى زانكۆى كۆيە بەڕێوە چوو، تیایدا چەند پەخشان و قەسیدەیەک خوێندرایەوە، دواتر پانێڵێکی زانستی بە بەڕێوەبردنی پ.ی.د. نالی جەواد حەمەد بەگ پێشکەش کرا، بە ئەندامبوونی هەریەک لەم بەڕێزانە:

· پ.ی.د. دەریا جەمال حەوێزی

· پ.ی.د. جەمال فەتحوڵڵا تەیب

· پ.ی.د. هاوژین سڵێوە

· مامۆستا فازیل شەوڕۆ

ئامادەکردن: عەبدوڵڵا عوسمان عەلی

فۆتۆ: دڵشاد کاکەڕەش