سەرۆكى نوێ ى بەشى ياسا دەست بەكاربوو
News #15, Issue 14, Jan 2016 | Núcey #15, Jhimarey 14, Mangí 1 Sallí 2016 | نوچەی ١٥، ژمارەى ١٤ مانگی 1 ساڵی 2016
بەڕێز د.سامان عەبدوڵا عەزيز وەك سەرۆكى نوێ ى بەشى ياسا لە فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان دەست بەكاربوو.
بەڕێز د.سامان كە بە فەرمانى زانكۆيى ژمارە (٧ / ٢٩ / ٦١٥ لە بەروارى ١٤ /٢ / ٢٠١٦ دەست بەكاربووە) لەبارەى پلانەكانيەوە بۆ بەشى ياسا دەڵێت " ئامانجم بەرەوپێشبردنی زیاتری بەشی یاسايە لەسەرجەم بوارەكان و هەوڵدان بە یارمەتی مامۆستاكانمان بۆ بەرزكردنەوەی زیاتری ئاستی زانستی خوێندكارانمان لەڕێگای گرنگیدان بە ئەركی ئامادەبونیان و ئاشناكردنیان بە بینینی ژیانی پراكتیكی وە پتەوكردنی پردی پەیوەندی نێوان خوێندكاران و بەش لەلایەیێك وە مامۆستاو بەش لەلایێكی تر"
دكتۆر سامان دەربارەى گرنگترين خاڵە بەهێزەكانى بەشى ياسا دەڵێت " گرنگترین خاڵە بە هێزەكانی بەشەكەم بریتیە لە پەروەردەكردنى كوادری یاسایی كە لەداهاتوو دەتوانرێت سودیان لێبینرێت چ وەكو ماف پەروەر لە دام و دەزگا جیاوازەكان وە چ وەكو پارێزەر بۆ بەرگریكردن لە ماف خوراوان، وە جێگای شانازیە بەشەكەمان توانیویەتی چەندین پۆلی خوێندكاران پەروەردەبكات چ لە ئاستی خوێندنی بەكالۆریۆس وە چ لە ئاستی خوێندنی باڵا (ماستەر وە دكتۆرا) وە هەروها توانیوەیەتی پردی پەیوەندی دروست بكات لە گەڵ زۆربەی بەشە هاوشێوەكانی لە زانكۆكانی كوردستان وە بەشێك لە زانكۆكانی دەرەوە. وەبەشەكەمان توانیویەتی لە ساڵانی رابردوو چەندین گەشتی زانستی ئەنجام بدات بۆ سەرجەم قۆناغەكانمان بۆ ئاشناكردنیان بە بواری پڕاكتیكی چ بە سەردانی كردنیان بۆ دامودەزگاكانی چاكسازی كۆمەڵایەتی یاخود بۆ دادگاكان و پەرلەمان و بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوان و چەندین شوێنی تر"
لەبارەى گرنگترين تەوەرەكانى كە لە پلانى داهەيە كاريان لەسەر بكات دەدوێت " ئەو تەوەرانەی دەمەوێت كاریان لەسەربكەم ، سەرەتا كردنەوەی خوێندنی باڵا (ماستەر و دكتۆرا)يە وە كاركردن بۆ گۆرینی بەشەكەمان بۆ كۆلیجی یاسا هاوشانی زۆربەی زانكۆكانی كوردستان بەو پێیەی یەكێكە لە بەشە گرنگەكان وە چەندین تەوەری تر كە لە پلانم داهەن و دەمەوێت كاريان لەسەر بكەم"
دكتۆر سامان عەبدوڵا، نازناوى زانستى مامۆستايە، پێنج توێژينەوەى هەيە و پەرتوكێكى چاپكراويشى هەيە، هەروەها ماوەى هەشت ساڵە مامۆستاى زانكۆيە، بۆ زانيارى زياتر لێرە كليك بكە.
بەشى ياسا:
مێژووى بەشى ياسا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى خوێندنى ٢٠٠٢-٢٠٠٣ لە چوارچێوەى كۆلێژى ياسا و شەريعە كە سەر بە زانكۆى سلێمانى بوو، دواى دامەزراندنى زانكۆى كۆيە بووە كۆليژێكى سەربەخۆ بە ناوى كۆليژى ياسا، دواى ڕێكخستنەوە و گۆڕانكارى كارگێڕى نوێ لە ژێر ڕۆشنايى فەرمانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى بۆ تێكەڵكردنى بەشە هاوشێوەكان بووە بەشێك لە بەشەكانى فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان. بەشەكە ژمارەيەكى زۆرى لە كادرى ياسايى پێشكەش بە كۆمەڵگەى كوردى كردووە سەرەڕاى بەخشينى بڕوانامەى ماستەر و دكتۆرا لە بوارى خوێندنى باڵا. بۆ زانيارى زياتر لێرە كليك بكە.