(2) ڤیستیڤاڵی هونه‌رمه‌ندی گه‌ل (تایه‌ر تۆفیق)

The Festival of people’s artist (Tahir Tofiq)

On Wednesday, 10-11-2021, the presidency of Koya University held in cooperation with the Ministry of Culture/ The Bawaji band of Koya, in the Hall of the Presidency of the University, the Festival of people’s artist (Tahir Tofiq) was held. It is worth mentioning that this activity lasted two days and the first day was the preparation of artists and musicians, On the 2nd day, in the presence of a group of intellectuals, poets, writers, university teachers and government officials, the commemoration of the day of art and the 34th anniversary of the late artist (Tahir Tofiq) was celebrated. Awards and gifts were given to 10 prominent artists in Kurdistan, as did the photography exhibition for all the photographs of Tahir Tofiq. It is worth mentioning that the final activity of this event consisted of music and song art concert with the participation of artists: Azita Luqman, Hoshmand Zahir, Halder Muheddin, Sherwan Suleiman, Rebin Jamal, Karmand Rawandzi.

رۆژی چوارشه‌ممه‌، به‌رواری 10-11-2021 سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری/ تیپی باواجی كۆیه،‌ له‌ هۆڵی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ، ڤیستیڤاڵی هونه‌رمه‌ندی گه‌ل (تایه‌ر تۆفیق) ئه‌نجامدرا. شایانی باسه‌ ئه‌م چالاكییه‌ دوو رۆژی خایاند كه‌ رۆژی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌ ئاماده‌كاری هونه‌رمه‌ندان و میوزیك ژه‌نیاره‌كان، له‌ رۆژی دووه‌میش دا، به‌ ئاماده‌بوونی كۆمه‌لێك رۆشنبیر و شاعیر و نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ و به‌رپرسانی حكومی، یادی رۆژی هونه‌ر و یادی 34 ساڵه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند (تایه‌ر تۆفیق) كرایه‌وه‌، خه‌ڵات و دیاری به‌سه‌ر (10) هونه‌رمه‌ندی دیار له‌ كوردستان به‌خشرا، هه‌روه‌ها پیشانگای فۆتۆگرافی بۆ سه‌رجه‌م وێنه‌كانی (تایه‌ر تۆفیق) نمایشكرا.. شایه‌نی باسه‌ برگه‌ی كۆتایی ئه‌م چالاكییه‌ بریتی بوو له‌کۆنسێرتی هونەری موزیک و گۆرانی بە بەشداری هونەرمەندان: ئەزێتا لوقمان ، له‌ ئەزێتا لوقمان ، هۆشمەند زاهیر ، هەڵدێر محێدین ، شێروان سلێمان ، ڕێبین جەمال ، کارمەند ڕەواندزی.