سمينارێك لەبارەى رۆمانى هۆڵى ژانەكانەوە پێشكەش كرا

News #10, Issue 37, Jan 2018| Núcey #10, Jhimarey 37, Mangí 1 Sallí 2018 | نوچەی 10،ژمارەى 37 مانگی 1 ساڵی 2018

بەشى زمانى كوردى فەكەڵتى پەروەردە، سمينارێكى ڕێكخست بۆ بەڕێز بەلێن تۆفيق دەربارەى دواين رۆمانى خۆى بەناونيشانى هۆڵى ژانەكان.

ئەم سمينارە ڕۆژی سێ شەمە ٢٠١٨/١/٣٠ لە ماموستا تاھیر بەکر لە فاکەڵتی پەروەردە بە ئامادەبوونى مامۆستايان و خوێندكارانى بەشى زمانى كوردى بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای سمینارەکەدا ماموستا بەڵێن کورتەیەکی دەربارەی رۆمان پێشکەش کرد کە ڕۆمان چیە ؟ و گرینگیەکی چیە ؟ " ڕۆمان یەکێکە لە سەرچاوەکانی کلتوری و مێژوويی و ڕۆشنبیری گەلان ، بەھۆی ئەمەشەوە ڕۆمان ژانرێکی ئەدەبی بە ھێزە و کاریگەری لە سەر ڕەوشت و خەسڵەتی مرۆڤ دەبێت ، بۆێە ھەمیشە دەبینین خوێنەرانی ڕۆمان چاڵاکترن بە شێوەیەکی گشتی . ھەروەھا ڕۆمان بوێری و متمانە و ھەستی بەرپسیاری بش مرۆڤ دەبەخشێت و ڕۆمان ھۆکاری بە ھێزی تواناکانە"

ناوەڕۆکی سمینارەکە پێکھاتبوو لە شیکردنەوەی کتێبی ( ھۆڵی ژانەکان ) کە لە ( ١٦٦) لاپەڕە پێكهاتووە ، کتێبەکە چوار چەمک لە خۆ دەگرێت ، کە بریتین لە :

یەکەم :چەمکی بنیادنانی کەسایەتی تاک ، بە پێنج ڕێگە

أ. بەدەرخستنی ھەستەکانی و دوورکەوتنەوە لە کپ کردنیان .

ب. بوێری و ھەڵشاخان بەڕووی ستەم و کلتوری ناشرین .

ج. گەڕان بە دوای چارەسەر کردنی کێشەکان .

د. گەڕان بە دوای دۆزینەوەی ئامانجە باڵاکانی خۆی .

و. پاپەندبون بە خەون و ئامانجەکان .

دووەم : چەمکی کارکردن لەسەر ئازادی تاک ، بە دوو شێوە

أ. بەرجەستەکردنی ھەستی ئازادی تاک .

ب. کوشتنی ھەستی کۆیلایەتی .

سێیەم : چەمکی ڕاستگۆێی

چوارەم : کارکردن لەسەر چەمکی ویژدان و دادپەروەری .

ھەەروەھا نوسەر چەندین کتێبی دیکەی ھەیە :

١. رۆمانی ( گیانی من ھاتیەوە ) .

٢.دیوانی شیعری ( سەفەرێک بۆ وڵاتی ھەمیشە پایز) .

٣.دیوانی شیعری (بۆ؟) .

٤.کتێبی دەروناسی و پەروەردەيی ( خۆ بوون ).

٥.کتێبی دەروناسی و پەروەردەيی ( بەھای بیر کردنەوە ) .

لە وتەکانیدا ئاماژەی بە وە کرد کە کتێبی ( ھۆڵی ژانەکان ) بریتیە لە ڕووداوی واقیعی و کۆمەڵایەتی ناخۆشی و تراژیدیا . ھەەروەھا لە کۆتایی سمینارەکە بەرھەمەکەی خۆی پێشکەش بە ئامادەبوانی سمینارەکە کرد.

بەشی زمانی کوردی

بەشی زمانی کوردی لەگەڵ کردنەوەی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی لە کۆیە لەبەرواری(١٣/١/٢٠٠١) یەکەم بەش بووە،کە کراوەتەوە و بۆساڵی ٢٠٠٣-٢٠٠٤یەکەم پۆلى لەخوێندکارانی دەرچووە. بەشى كوردى لە دەستەیەک مامۆستای بە ئەزمون و خاوەن بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا و، نازناوی زانستی وەک پرۆفیسۆری یاریدەدەر و مامۆستا پێکهاتوە. بەشی زمانی کوردی هەموو ساڵێک لەسەرەتای ساڵی تازەی خوێندندا بەمەبەستی پێشخستنی ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی پەیامی بەشەکەی دیاری دەکات و چەندین لیژنە پێکدەهێنێت بۆ بەدى هێنانى ئامانجە دارێژراوەكان.

ئەرکی بەش پێگەیاندنی خوێندکارە بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی، هەوڵدەدات لەسەر شێوەیەکی نوێ و لەڕوانگەی زانست و پەروەردەوە کادر و مامۆستای شارەزا و لێهاتووى زمان و ئەدەبى کوردى پێبگەیەنێت و نەوەی نوێ بەخۆشەویستی و گیانی نیشتمان پەروەری پەروەردە بکات. دەرچوانی بەشەکە دەتوانن ببن بەمامۆستا لە خوێندنگاکان، هەروەها دەتوانن كاربكەن لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن و دەزگاکانی چاپەمەنی وەکو زمانەوان و وەرگێر، وێڕاى كاركردن لە هەموو فەرمانگە و دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان وەکو هەڵسەنگێنەری زمانەوانی.

بۆ زانيارى پتر لە بارەى ئەم بەشە كليك لێرە بكە

ئامادەكردنى : بنار ڕەشيد