ISSUE 87 (2022)

* نووچەنامەى ژماره‌ 87، مانگى 3 ى 2022

خولێکی ڕاهێنانی هەشت ڕۆژی له‌ژێر ناونیشانی "چۆنیەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ نەخۆش"

فاکەڵتی پزیشکی گشتی زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە خولێکی ڕاهێنانی هەشت ڕۆژی ڕێک خست بە ناونیشانی چۆنیەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ نەخۆش ئەو خولە گرنگی دەدات بە بەکارهێنانی تەکنیک و پێداویستی بە سوود بۆ هەر نەخۆشێک، کە هەر نەخۆشێک چیرۆکێکی جیایە، بە فراوانی لە نەخۆشەکان بگەیت و باوەڕ بوون دروست بکرێت ئەمەش بۆ ستافی ئەکادیمی و پزیشک و کارمەندان پێویستییەکی ڕۆژانەیە بۆ ئەوەی ئامانجی خولەکە جێبەجێ بکرێت، ڕۆژانی خول لە ناو نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید دکتۆر خالید ئەنجام درا کە بەرجەستەی واقیعی ڕۆژانەی فریاگوزاری و دەرمانسازی و بەشەکان و ڕاوێژکارییەکان بەردەستن ڕاگری فاکەڵتی دکتۆر دەوەن جەمال حەوێزی ڕۆژی سەرەتای خولەکە بەشداری کرد مامۆستایانی فاکەلتی دکتۆر هێرش نافع و دکتۆرە بنار جەلال وانەکانی خولەکەیان گوتەوە بە هاوبەشی بەشی خوێندنی بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە.
فاکەڵتی پزیشکی گشتی زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە خولێکی ڕاهێنانی هەشت ڕۆژی ڕێک خست بە ناونیشانی چۆنیەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ نەخۆش ئەو خولە گرنگی دەدات بە بەکارهێنانی تەکنیک و پێداویستی بە سوود بۆ هەر نەخۆشێک، کە هەر نەخۆشێک چیرۆکێکی جیایە، بە فراوانی لە نەخۆشەکان بگەیت و باوەڕ بوون دروست بکرێت ئەمەش بۆ ستافی ئەکادیمی و پزیشک و کارمەندان پێویستییەکی ڕۆژانەیە بۆ ئەوەی ئامانجی خولەکە جێبەجێ بکرێت، ڕۆژانی خول لە ناو نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید دکتۆر خالید ئەنجام درا کە بەرجەستەی واقیعی ڕۆژانەی فریاگوزاری و دەرمانسازی و بەشەکان و ڕاوێژکارییەکان بەردەستن ڕاگری فاکەڵتی دکتۆر دەوەن جەمال حەوێزی ڕۆژی سەرەتای خولەکە بەشداری کرد مامۆستایانی فاکەلتی دکتۆر هێرش نافع و دکتۆرە بنار جەلال وانەکانی خولەکەیان گوتەوە بە هاوبەشی بەشی خوێندنی بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە.

پاڵەوانیەتی شەترەنج بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی 1-3-2022 کاتژمێر ( ١١٫٠٠ ) ی پێش نیوەڕۆ، قۆناغی کۆتایی پاڵەوانیەتی شەترەنج بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی ( کور و کچ ) بەرێوەچوو بە سەر پەرشتی بەرێوەبەرایەتی وەرزشی و هونەری زانکۆ و بە ئامادەبوونی بەرێزان ( دکتۆر رۆستەم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ دکتۆر سەفین ڕاگری فاکەڵتی پەروەردە ), شایانی باسە لەم پاڵەوانیەتیە دا( ٣٨ ) کەس بەشدار بوون و یارییەکان لە بەرێوەبەرایەتی وەرزشی و هونەری زانکۆ بەرێوەچوو ، لە کۆتایی دا ( ٤ ) لە بەشداربووان گەیشتن بە کۆتایی و خەڵاتکران، ئەوانیش بریتیبوون لە:
مامۆستا شەمیران جمال ( یەکەم )
سیاکۆ دیار ( دووەم )
محمد کریم ( سێیەم )
سایە سامان ( چوارەم )

دووەمين وۆركشۆپى نێودەوڵەتى بەشى زمانى كوردى

ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی ١/٣/٢٠٢٢ْ بە ئامادەبوونی بەڕێز د.حەیدەر لەشکری ی.سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی بەشە جیاجیاکانی زانکۆ و ژمارەیەک لە خوێندکاران. بەشی زمانی کوردی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بە ناونیشانی (وەرگێڕان و بەجيهانيبوون و كاريگەريى لەسەر فێربوونى زمان) دووەمین وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی بەڕێوەبرد.
شایانی باسە جگە لە ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەشەکەیان، مامۆستایەکی بەشی زمانی ئینگلیزی فاکەڵتیی پەروەردە، هەروەها بەڕێز د. بەهرۆز چەمەن ئارا مامۆستا لە زانكۆى كوردستان/ سنە ـ ئێران لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەشداربوو. بەڕێز د. دەریا حەوێزی سەرۆکی بەشی زمانی کوردی لە وتەی دەستپێکدا گرنگی کارێکی لەمشێوەیەی گەڕاندەوە بۆ ئەو هۆکارانەی کە وا دەکەن بەهۆی شەپۆڵی بەجیهانیبوون، کورد زمانان زیاتر پێویستیان بە فێربوونی زمانی دووەم بێت و وەرگێڕانیش وەک هۆکارێک بۆ گەیشتن بە سەرچاوە جیهانییەکان بە پێویستییەکی هەنووکەیی لە قەڵەم دا. وۆرکشۆپەکە لە دوو دانیشتن پێکهاتبوو، بە هەردوو دانیشتن حەوت سیمینار گرنگی وەرگێڕان و کێشەو گرفتەکانی باسکران. لە کۆتایشدا دوای پرسیارو گفتوگۆی ئامادەبووان، بڕوانامەی بەشداربوونیان پێ بەخشرا.

خولى داوەرى پله سێی عێراق

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی 1-3-2022 بە ئامادەبوونی بەڕز پ.ی.د. ڕۆستەم سەلام عەزیز / یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، فاكه لتى به روه رده ى وه رزش به هاوكارى يه كێتى تۆپی دەستى عێراق، خولى داوەرى پله سێی عێراقی کردەوە، كه ئەم خولە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامی دەبێت و ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی تیایدا وانە دەڵێنەوە.. لەم ولەدا نوێترین یاساکانی تۆپی دەست باس دەکرێت. بەشداربوانی ئەم خولە 40 کەسن، کە لەدواتردا بڕوانامەی دادوەری پلە سێی عێراقیان پێدەدرێت و دەبن بە ئەندام لە لیستی دادوەرانی تۆپی دەستی عێراقی و دەتوانن ببنە دادوەر لە خولەکانی تۆپی دەست لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان دا.

"وۆرکشۆپی "جەڵتەی مێشک و ئیفلیجی مندالان

لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی فاکەلتی پەروەردەی وەرزشی بۆ سالی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ بەرواری ٢/٣/٢٠٢٢ ھەڵسا بە رێکخستن و ئەنجامدانی ئەم وۆرک شۆپێک بە ھاوبەشی لەگەڵ فاکەلتی بزیشکی گشتی زانکۆمان، ئەویش لەژێر ناونیشانی (جەڵتەی مێشک و ئیفلیجی مندالان ). کە لە دوو پانێل پێک ھاتبوو سەرەتای وۆرک شۆپەکە لەلایەن پ.ی .دکتۆر نەبەز عبدالله راگری فاکەڵتی پەروەردەی وەرزش بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆ و ھەردوو فاکەڵتیەکەوە وتارێکی پێشکشی ئامادەبوان کرد. دواتر دەست کرا بە بەڕێوەچونی پانێلەکان بەم شێوەیە:
پانێڵی یەکەم: مامۆستا ھێدی قاسم بایز. مامۆستا لە فاکەلتی پەروەردەی وەرزش بەڕێوەبەری پانێل: د.دەوەن دلشاد رفیق. مامۆستا لە فاکەڵتی بزیشکی, بابەتی سمینار : شلل دماغ.
د.بهاالدین قادر محمود, مامۆستا لە فاکەلتی پزیشکی, بابەتی سمینار جەلتەی دەماغ وەھەروەھا پانێڵی دوەم: م.ی . جیھان محمد احمد, مامۆستا لە فاکەلتی پەروەردەی وەرزش.
بەڕێوەبەری پانێل: پ.د .نھاد ایوب قادر, مامۆستا لە فاکەڵتی پەروەردەی وەرزش
بابەت سمینار : ڕاهێنان و میکانیکی ئیفلیجی مێشک (منداڵ - گەورە)
صابر محمد خالد, خوێندکاری دکتۆرا, مامۆستا لە فاکەڵتی وەرزش, بابەتی سمینار : چارەسەری سروشتی و وەرزشی. لە کۆتایی وۆرک شۆپەکە سوپاس و پێزانین بەسەر ئەندامانی لێژنەی وۆرک شۆپ کرا.

"وۆركشۆپی "فێربوونی بابه‌ته‌كانی ته‌لارسازی و فێركردنی هاوسه‌رده‌م

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٣/٣/٢٠٢٢ له‌ زانكۆی كۆیه‌ ووۆرك شۆپی ناوه‌خۆی به‌هاوبه‌شی له‌ نێوان زانكۆی كۆیه‌ و زانكۆی جیهان-سلێمانی ئه‌نجام درا، ئامانجی ئه‌م ووۆرك شۆپه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زانستی بوو ‌ كه‌ هه‌ندێ شاره‌زا له‌ هه‌ردوو زانكۆی كۆیه‌ و زانكۆی جیهان -سلێمانی كۆكرده‌وه‌ بۆ گفتووگۆكردنی بابه‌تی جۆراو جۆر. كه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ په‌یوه‌ست بوون به‌ فێركردن و فێربونی ته‌لارسازی، شایانی باسه‌ له‌م ووۆرك شۆپه‌ دا پێنج قسه‌كه‌ر به‌ژدار بوون وه‌ بابه‌ته‌كانیان ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ بریتی بوون له‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه‌:

١-پ.ی.د ناهظ طه‌ عبدالله مامۆستا له‌ زانكۆی جیهان-سلێمانی : بابه‌تی بنیاتی و واتایی له‌ فێركردن و فێربوونی ته‌لار سازی

٢- پ.ی . ئازاد عطوف زانكۆی كۆیه ‌: هه‌ندێ له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ته‌لار سازی له‌ ئه‌زموونی خۆم له‌ بواری فێركردن و كاركردنی ته‌لارسازی

٣-پ.ی . منار نزار احمد زانكۆی كۆیه‌ : پێداچوونه‌وه‌ به‌ هه‌ندێ سۆفتوێر كه‌ په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌ فێركردنی ته‌لار سازی

٤- م.ی . داوا ئازاد زانكۆی كۆیه‌ : پێداچوونه‌وه‌ به‌ هه‌ندێ سۆفتوێر كه‌ په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌ فێركردنی ته‌لار سازی

٥- د. وێژه‌ حوێز بایز سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ندازیاری ته‌لار سازی زانكۆی كۆیه :‌ پوخته‌ی بۆچوونی نوێ له‌ بواری فێركردنی ته‌لارسازی

کۆنفراسی نێودەوڵەتی بەشی جوگرافیا

ڕۆژانی 6،7/3/2022 لە هۆڵی سەرۆكایەتی زانكۆی كۆیە، كۆنفراسی نێودەوڵەتی بەشی جوگرافیا بە ناونیشانی "گۆڕانکارییە ئاووهەواییەکان و مەترسییە ژینگەییەکانی لە ڕوانگەی جوگرافیاوە" بەڕێوەچوو، كە تیایدا چەندین كەسایەتی حكومی و پسپۆڕ و توێژەران لە ناوخۆ و دەرەوەی كوردستان بەشداربوون، توێژەران بە توێژینەوەكانیان جەختیان لەسەر كاریگەری و گرنگی ئاووهەوا و پاراستنی ژینگە كردەوە.
شایانی باسە ئەم كۆنفراسە دوو رۆژی خایاند و چەند پانێلێكی لەخۆی گرت، كە بۆ هەر پانێلێكیش توێژەران لەلایەن سەرۆكایەتی زانكۆی كۆیەوە میوانداری كرابوون و ئامادەكاری بۆ چالاكییەكانیان کرا.

سێهه‌مین ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی به‌شی جیۆته‌كنیك

ڕۆژی دووشه‌مه‌ ڕێكه‌وتی ٧/٣/٢٠٢٢ به‌شی ئه‌ندازیاری جیۆته‌كنیك سێیەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا، لەم ڤیستیڤاڵە دا کۆمەڵێک کاری خوێندکاران لەسەر شێوەی مۆدێڵی ڕاستەقینەی بچوککراوە نمایشکران.
له‌ باره‌ی ڤیستیڤاڵه‌كه‌یان مامۆستا به‌ڵێن زرار مامۆستا له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری جیۆته‌كنیك بۆمان دواو ده‌ڵێت"ئێمه‌ وه‌ك به‌شی ئه‌ندازیاری جیۆته‌‌كنیك ئامانجمان لەم جۆرە چالاکیانە ئەوەیە کە برەو بە توانای خوێندکارانمان بده‌ین بۆ داهێنانی بیرۆکەی تایبەت بە خۆیان لەسەر ڕەنگدانەوەی ئەو بابەتە تیۆریانەی کە لە قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن کاریان لەسەر کردووە و خوێندویانە

دووەمین ورکشوپی نێودەولەتی فاکەلتی پزیشکی زانکۆی کۆیه

ڕێکەوتی 8/ 3 / 2022 لە هۆلی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە لەبەردەوامی چالاکیەکانی، فاکەلتی پزیشکی ورکشوپێکی رێکخست بە ناونیشانی شێرپەنجە نێوان ترس و هیوا

بە بەشداری پرۆفیسوری یاریدەدەر دکتۆر زیرەک مسعود سالحی پسپۆری دەرونی لە دەزگای تەندروستی حەمەد لە ولاتی قەتەر و مامۆستای زانکۆی قەتەر لەگەل مامۆستایانی فاکەلتی دکتۆر دەوەن حوێزی ، دکتۆر سەباح غفور ، دکتۆر فەیسەل موستەفا کە شێرپەنجە وەک پێناس و نیشانە و دەستنیشان کردن و کاریگەرە دەرونیەکان باسکرا هەر لە هەمان ورکشوب ، خوێندکارانی فاکەلتی سیمینارێک و فیدیویەکی دوکومێنتیاریان پێشکەش کرد

سەرەرای مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆی کویە ژمارەیەکی بەرچاو له خەلکی کۆیەش ئامادەببون

له نێوان برگەکان بەرێز پرۆفیسوری یاریدەدەر قارەمان شێخ بزەینی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ باسی چیرۆکی خۆی لەگەل شێرپەنجە کرد کە چوار سالە جەنگ لەگەل ئەو نەخۆشیە دەکات

ڤیستیڤاڵی بەهارە لە زانكۆمان بەڕێوەچوو

ڕێكەوتی 9-3-2022 لە ساڵیادی ئازادبوونی شاری كۆیە لە ژێر دەستی رژێمی پێشووی عێراق، بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆكی زانكۆ (پ.د. وەلی مەحمود حەمەد) وە بە بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی كۆیە، بەڕێوەبەرایەتی چالاكییە هونەری و وەرزشییەكانی زانكۆمان بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلێك لە خوێندكارانی زانكۆمان، چالاكی ڤیستیڤالی بەهارەی زانكۆمان بەرێوەچوو، كە تیایدا چەندین چالاكی جۆراوجۆر پێشكەشكران، لەوانە شانۆگەری سەرشەقام و چەندین تابلۆی نەخشێنراو نمایشكرا و خوێندكارانیش بە چەندین چالاكی جۆراوجۆری وەكو گوتنەوەی سرود و گۆرانی و ژەنینی مۆسیقا و ئامادەكردنی خواردن ڤیستیڤاڵەكەیان دەوڵەمەندتر كرد.

"وۆڕكشۆپی "هۆشیاری تەندروستی دەروونی

ڕێكەوتی 9-3-2022 لە هۆڵی سەرۆكایەتیی زانكۆی كۆیە بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆكی زانكۆ (پ.د.وەلی مەحمود)، وۆڕكشۆپی (هۆشیاری تەندروستی دەروونی) بەڕێوەچوو، كە تیایدا دوو پانێلی لەخۆی دەگرت، پانێلەكانیش بەمشێوەیەی خوارەوە بوون:
پانێلی یەكەم: بەڕێوەبەری پانێڵ: م.ی. دڵکۆ ئیسماعیل
م.ی. دالیا هاشم (سەرەتایەك بۆ تەندروستی دەروونی)
م.ی. باخان بەختیار (دڵەڕاوكێ لەسەدەی 21)
پانێلی دووەم:بەڕێوەبەری پانێڵ: م. بەهات عبدالرزاق سعید
م.ی. عەباس شەریف (سترێسی كۆمەڵایەتی)
م. هاژە طە (خەمۆكی)

ووۆرك شۆپی ناوخۆی به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٣٠/٣/٢٠٢٢ له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی كۆیه‌ وۆرك شۆپی كاریگه‌ریه‌كانی كۆڤید ١٩ له‌ ڕوانگه‌ی دیدی ئه‌ندازیاری شارستانی ئەنجامدرا.

وۆرك شۆپه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بونی به‌رێز پ.ی.د. محمد حسیب ڕاگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و پ.ی.د.گه‌لاوێژ بكر یاریده‌ده‌ری ڕاگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و سه‌رۆك به‌شه‌كانی فاكه‌ڵتی و ده‌سته‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی فاكه‌ڵتی ئاماده‌ی بوون,

له‌م وۆرك شۆپه‌دا سێ توێژه‌ری خاوه‌ن ئه‌زمون له‌م بواره‌ دا به‌ژدار بوون به‌ سێ توێژینه‌وه‌,

توێژه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كان

١-پ.د.شكر قه‌ره‌نی زانكۆی سلاحدین

٢- م دارا حوێز زانكۆی كۆیه‌

٣- پ.ی.د.عبدالقادر گه‌یلان زانكۆی كۆیه‌

له‌ كۆتای وۆرك شۆپه‌كه‌ دا بڕوانامه‌ی سوپاس و پێزانین درا به‌ توێژه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كان له‌ لایه‌ن به‌ڕێزان یاریده‌ده‌ری ڕاگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی

یه‌كه‌مین سیمپۆزیۆمی ناوخۆی توێژینەوەکانی فاکەڵتی ئەندازیاری

سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری یه‌كه‌مین سیمپۆزیۆمی ناوخۆی توێژینەوەکانی فاکەڵتی ئەندازیاری ‌ئه‌نجام دا به‌هاوكاری به‌شه‌كانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٨/٣/٢٠٢٢ له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری له‌ هۆڵی وۆرك شۆپ یه‌كه‌مین سیمپۆزیۆمی ناوخۆی توێژینه‌وه‌كانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری به‌ڕێوه‌چوو بۆ توێژینه‌وه‌ ئه‌ندازیارییه‌كان به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێز پ.ی.د. قاره‌مان نادر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و به‌ڕێز پ.ی.د. محمد حسیب ڕاگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و به‌ڕێز پ.ی.د. گه‌لاوێژ بكر یاریده‌ده‌ری ڕاگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و به‌ڕێز پ.ی.د.ره‌هێڵ خالید لێپرسراوی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و سه‌رۆك به‌شه‌كانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و مامۆستایانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری,

شایانی باسه‌ له‌م سیمپۆزیۆمه‌ دا نۆ توێژینه‌وه‌ی ئاست به‌رز و ڕه‌سه‌ن پێشكه‌ش كران له‌ كۆی ٩٥ توێژینه‌وه‌ كه‌ پێشكه‌ش به‌ لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن كرابوون.

خولی تۆپی پێی فوتساڵ بۆ خوێندکارانی فاکەڵتی ئەندازیاری

دوای ئەوەی وەک نوێنەرایەتی خوێندکارانی فاکەڵتی ئەندازیاری هەستاین بە کردنەوەی خولی تۆپی پێی فوتساڵ بۆ خوێندکارانی فاکەڵتی ئەندازیاری ڕۆژی سێشەمە بەرواری 29/3/2022 بە ئامادە بوونی (د.قارەمان. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران)و(د.محمد حسیب زەنگەنە. ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاری)و (م.ڕاوێژ حەوێزی. بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە) (د.زاهید عمر.سەرۆک‌بەشی ئەندازیاری دروستکردن) خولەکەمان بە سەرکەوتوی کۆتایی پێهێنا بە یاری کۆتایی کە لەنێوان بەشی ئەندازیاری نەوت×ئەندازیاری سۆفتوەیر ئەنجامدراو بە بردنەوەی بەشی ئەندازیاری سۆفتوەیر کۆتایی .هات بەئەنجامی ۲گۆڵ بەرامبەر ۱گۆڵ

یەکەمین دیداری پسپۆری بۆ بە بەڵگەکردنی تاوانەکانی توندڕەوی

یەکەمین دیداری پسپۆری بۆ بە بەڵگەکردنی تاوانەکانی توندڕەوی بە ناونیشانی

“بە بەڵگەکردنی تاوانەکانی توندڕەوی: پەیڕەوەکان، رێکار و ئاڵنگارییەکان”

لەلایەن ناوەندی عێراقی بۆ بەبەڵگەکردنی تاوانەکانی توندڕەوی-ی سەر بە “العتبة العباسییة المقدسة” و بە هاوکاری سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە لە زانکۆی کۆیە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە شاری کەربەلا بەڕێوەچوو.

شاندی زانکۆی کۆیە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:

پ.ی.د. رۆستەم سەلام عەزیز- یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی (پێشکەشکردنی بابەت)

پ.د. هشیار زەکی- بەڕێوەبەری سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە (پێشکەشکردنی بابەت - سەرۆکی دیدار)

پ.د. هێمن عەزیز برایم- سەرۆکی بەشی پەروەردەی ئایینی

م. ی. محمد سەیدگوڵ - ئەندامی سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە (بەڕێوەبەری پانێل)

د. زانا عبدالرحمن اسماعیل- سەنتەری مەلای گەورە

جێگەی باسە ئەو دیدارە دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی باشووری عێراق هەبوو و ڕۆڵی زانکۆی کۆیەیان بۆ وروژاندنی ئەم پرسە بەرز نرخاند

وۆرکشۆپی "Philosophy of Language and Literature"

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 29 ئازار ٢٠٢٢ بەشی زمانی ئینگلیزی فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەلایەتیەکانی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک ساز کرد لەژێر ناونیشانی (Philosophy of Language and Literature).

لە هۆڵی (حاکم ئەمیر حوێزی) لە فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەلایەتیەکان

وەرکشۆپەکە لە دوو پەنێڵ پێکهاتوبوو:

ناونیشانی پەنێڵی یەکەم : Philosophy of Language بەرێوەبەری پێنەێڵ: د. الهام مجيد قادر

قسەکەرەکان:

. پ.ى.د. صلاح محمد صالح (Foundational Issues in the Philosophy of Language):

پ.ی. م. بەختیار عمر فتاح: (Language Philosophy and the Contributions of Philosophers to the Emergence and Evolution of Language Study)

م.ی. مەریوان ضاهر طاهر (The Role of Philosophy in the Study of Language):

د. پەیمان زۆراب عزیز: (The Philosophy of Second Language Acquisition)

ناونیشانی پەنێڵی دووەم : Philosophy of Literature بەرێوەبەری پێنەێڵ: د. شيماء فاضل حسن

قسەکەرەکان:

پ.ى.د.یاسر علاوى عبد: (Philosophy and Literature: Two Sides of the Same Coin)

د. سفين نعمان عارف: (The Representation of Nihilism in Contemporary American Novel)

م.ی هانا محمد سمایل: (At the Intersection of Literature and Moral Philosophy: Unraveling Literary Ethics)

م. زید باسم احمد: (Cartesian Perspectives on The Nineteenth Century Novel)

زانکۆی کۆیە بەشدارە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی گەرمیان

سێ مامۆستای بەشی جوگرافیای زانکۆمان بەشدارن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی گەرمیان بە ناونیشانی بەرێوبردنی وشکە ساڵی کەمبونەوەی ئاو کە رۆژانی ٢٧-٢٨/٣/٢٠٢٢ لە شاری کەلار بەرێوە دەچێت.. لەو کۆنفرانسەدا سێ مامۆستای بەسی جوگرافیای زانکۆمان بەشدارن هەم وەک لیژنەی زانستی و هەم وەک توێژەر ..کەبریتین لە:

پ.ی.د لقمان وسو عمر

پ.ی.د نالی جەواد حەمەد

م.صمد عبدللە حاجی صالح

وۆرکشۆپی هاوبەشی نێوان فاکەڵتی زانست و تەندروستی & ڕێکخراوی تەندروستی ئاشتی

ڕێکەوتی 10-3-2022 بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ (پ.د. وەلی مەحمود حەمەد)، لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆمان، وۆرکشۆپی هاوبەشی نێوان فاکەڵتی زانست و تەندروستی & ڕێکخراوی تەندروستی ئاشتی، بە ناونیشانی"نوێترین ئامارەکانی توش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و هۆکارە سەرەکییەکانی" بەڕێوەچو کتەتیایدا پێنج پانێلست بەشدارییان کرد و بە بابەتەکانیان وۆرکشۆپەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە ریکۆردی (Research-Record) دەشکێنێت

د. هەڵگورد بۆ ئەم سالیش دەسکەوتێکی تری زانیستی بەدەست هێنا، کە بریتیە لە شکاندنی (Research-Record) بۆ یەكێک لە توێژینەوەکانی لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن رێکخراوی کەیساین رێکخرابوو.

هەروەها ناوبراو بە سێمینارێک بەشداربوو لە ڕێوڕەسمەکە، کە باس کردن بوو لە سەر ئەزموونی توێژینەوەی زانستیی بەڕێزیان

پێشبڕکێیه‌ك له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری پڕۆگرامسازی به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٩/٣/٢٠٢٢ بەشی ئەندازیاری پڕۆگرامسازی لە زانکۆی کۆیە پێشبڕکێیەكی ئه‌نجام دا بە سپۆنسەری کۆمپانیای السرد فایبەر بۆ خوێندکارانی هەر چوار قۆناغی بەش بە مەبەستی پێشخستنی توانای خوێندکارەکانی به‌شی ئه‌ندازیاری پڕۆگرام سازی لە بواری دروستکردنی ئەپلیکەیشن.

پێشبڕکێكان بۆ هەر قۆناغێک بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

قۆناغی یەکەم: خێرایی تایپ

قۆناغی دووەم: کارامەیی بەرنامەڕێژی

قۆناغی سێیەم: کارامەیی بەرنامەڕێژی وێب

قۆناغی چوارەم: کارامەیی پێشکەشکردن

سێ مامۆستای زانکۆمان بەشداربوون لە کۆنفڕانسێکی نێوەدەوڵەتی

ڕێکەوتی ٩ و ١٠ ئازار ٢٠٢٢ هەریەک لە بەڕێزان.. پ.د.نهاد ایوب قادر ، پ.د.نەوزاد حسێن دەرویش ، م.ئاوارە صابـــر حمد.

بە توێژینەوەیەک بەشداربوون لە هەشتەم کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی بۆ تەکنەلۆجیای زانستی وەرزشی لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان ، لە زانکۆی بــــابــــل ، کۆنفڕانسەکە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند.