وۆركشۆپى اللغة العربية بين الواقع و الطموح پێشكەشكرا
News #23, Issue 50 , Jan 2019 | Núcey #23, Jhimarey 50, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 23، ژمارەى 50 - مانگی 02 ساڵی 2019
ڕۆژى يەك شەممە ٢٤/٢/٢٠١٩ بەشى زمانى عەرەبى فاكەڵتى پەروەردەى زانكۆى كۆيە وۆركشۆپێكى ئەنجامدا لە هۆڵى مامۆستا بەكر بە ناونيشان( اللغة العربية بين الواقع و الطموح) بۆ مامۆستايانى بەشەكە.
لە وۆركشۆپەكەدا كە هەريەك لە بەڕێزان پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ، پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى ى.سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، پ.ى.د.باوەدين كەريم مەولود راگرى فەكەڵتى پەروەردە ئامادە بوون.
وۆركشۆپەكە لە دوو پانێڵ پێكهاتبوو كە تيايدا شەش بابەت پێشكەشكران لە لايەن مامۆستايانى بەشەكەوە.
سەرەتاى وۆركشۆپەكەش بە وتەى بەڕێز د.ضياء سەرۆكى بەشى زمانى عەرەبى دەستيپێكرد، پاشان پانێڵەكان پێشكەشكران.