وۆركشۆپێكى تايبەت بەڕۆژى جيهانى زمانى زگماك بەڕێوەچوو
News #24, Issue 50 , Jan 2019 | Núcey #24, Jhimarey 50, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 24، ژمارەى 50 - مانگی 02 ساڵی 2019
ڕۆژى ٢٠١٩/٢/٢١ لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە بە ئامادە بوونى ژمارەيەكى زۆرى مامۆستايانى زانكۆ و خوێندكارانى بەشە جياجياكانى زانكۆى كۆيە، وۆركشۆپێكى تايبەت بەڕۆژى جيهانى زمانى زگماك بەڕێوەچوو.
بەرێز پ.ى.د.هاوژين سڵێوە سەرۆكى بەشى زمانى كوردى لەوبارەيەوە دەڵێت" وەكو بەرنامەى ساڵانەى بەشەكەمان، ئەمساڵيش بەشى زمانى كوردى وۆركشۆپێكى زانستى ئەنجامدا لە ڕۆژى جيهانيى زمانى زگماك، بۆ خوێندنەوەى ئەكاديمى دۆخى زمانى كوردى لەمرۆدا، مايەى خۆشحاليمانە كە ژمارەيەك زۆر لە مامۆستايان و خوێندكارانمان ئامادەن، وێڕاى ژمارەيەك مێوانى شارى كۆيە، هيوادارين ئەو پێشنيازانەى لەم وۆركشۆپەدا دەخرێتە ڕووى بەهەند وەربگيرێن، بۆ پاراستنى زمانەكەمان لە هەر هەڕەشەيەكى جددى"
وۆركشۆپەكە لە دوو پانێڵدا بەڕێوەچوو و شەش بابەتى تێدا پێشكەشكرا، وێڕاى سرودێك لە بارەى زمانى كوردى.