زانکۆی کۆیە و ڕێکخراوێکی کۆریای باشوور یاداشتنامەی لێک تێگەیشتنيان واژۆ كرد

News #06, Issue 54, June 2019 | Núcey #06, Jhimarey 54, Mangí 06 Sallí 2019 | نوچەی 06، ژمارەى 54 مانگی 06 ساڵی 2019

ڕۆژى سێشەممە ٢٠١٩/٦/١٨ شاندێکی ڕێکخراوی دراساتی کۆری The Organization for Korean Studies in Kurdistan سەردانی زانکۆی کۆیەیان کرد.

شاندی ڕێکخراوەکە پێکهاتبوو لە خاتوو سووکی هۆنگ و هاوسەرەکەی بەڕێز جەی ها، کە لەلایەن بەڕێز پ.د.وەلی مەحمود سەرۆکی زانکۆ و بەڕێزان دکتۆر حەیدەر لەشکری و دکتۆر هاوکار باپیر و د.ڕاستی دلشاد و د. ئەحمەد و مامۆستا ئارەزوو پێشوازیان لێ کرا.

ئامانجی سەردانەکە گرێدانی پەیوەندی ئەکادیمی و زانستی بوو لەگەڵ زانکۆکانی کۆریای باشوور لە ڕێگای ئەم ڕێکخراوە و هاوبەشی پێکردنی هەردوو بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆمان لە چەند کۆرسێکی ئۆنلاین تایبەت بە ئاڵوگۆری کەلتوری و فەرهەنگی و زانستی نێوان نەتەوەی کورد و نەتەوەی کۆری.

لە کۆتایی دیدارەکە یاداشتنامەی لێک تێگەیشتن لەلایەن هەردوو دامەزراوەکەوە واژۆ کراو، جەخت کرایەوە لە دەست پێکردنی کۆرسەکان لە سەرەتای ساڵی نوێ ی خوێندن و بەردەوام بوونی هەماهەنگی و پەیوەندیەکان لە دوای واژۆ کردنی یادداشتنامەکە.