خولێكى تايبەت بە چۆنيەتى بەستنى كارەباى ماڵ و كۆنتاكتەرو فۆتۆسێڵ
News #09, Issue 50 , Jan 2019 | Núcey #09, Jhimarey 50, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 09، ژمارەى 50 - مانگی 02 ساڵی 2019
بەشى فيزيا لە فاكەلتى زانست و تەندروستى زانكۆى كۆيە ، خولێكى تايبەت بە چۆنيەتى بەستنى كارەباى ماڵ و كۆنتاكتەرو فۆتۆسێڵ بۆ ئارەزوومەندانى فێربوونى ئەم بوارە ، لە ناوەوەو دەرەوەى زانكۆ دەكاتەوە.
خولەكە بۆ ماوەى سێ هەفتە بەردەوام دەبێت ( هەفتەى يەك ڕۆژ- ڕۆژانى شەممە ) بە شێوەى تيۆرى و پڕاكتيكى .
وانەكان لە بەشى فيزيا تاقيگەى كارەباو ئەليكترۆنيك دەوترێتەوە لەلايەن پڕۆفيسۆرى ياريدەدەر دكتۆر فەهمى فەريق . بۆ بەشداربوانى ناو زانكۆ بڕى ٣٠٠٠٠ سى هەزار دينار وەردەگيرێت ، بۆ بەشداربوانى دەرەوەى زانكۆ بڕى ٥٠٠٠٠ پەنجا هەزار دينار وەردەگيرێت .
لەدواى بڵاو كردنەوەى ئەم ئاگاداريە راستەوخۆ ناونووسين لەڕێگەى ئەم ژمارە مۆبايلەوە دەست پێدەكات ( ٠٧٥٠١١٦٣١٣٧ ) تا ڕێكەوتى ٢٠ / ٢ / ٢٠١٩ ناونووسين بەردەوام دەبێت ، دواتر راستەوخۆ خولەكە دەست پێدەكات ، بەم شێوەيەى خوارەوە:
ڕۆژى يەكەم / ماوەى دووكاتژمێر ( تيۆرى و پڕاكتيك ) بابەتەكان (هێڵى كارەبا ، چۆنيەتى پشكنينى هێڵ و پاراستنى خۆمان و ئامێرەكانمان ، ڤۆڵت و ئەمپێرو وات : پەيوەندى نێوانيان ، بەكارهێنانى مەڵتيميتەروكلامپەر بۆ پشكنين و زانينى كێشە.)
ڕۆژى دووەم / ماوەى دووكاتژمێر ( تيۆرى و پڕاكتيك ) بابەتەكان ( چۆنيەتى بەستنى وايەرو پلاك و سويچ پلاك بۆ بينايەكى تەواو)
ڕۆژى سێيەم / ماوەى دووكاتژمێر ( تيۆرى و پڕاكتيك ) بابەتەكان ( چۆنيەتى بەستنى جۆزەو كۆنتاكتەرو فۆتۆسێڵ و ئامێرى ڤۆڵتاج لەماڵەكاندا ).