ISSUE 12 (2015)
Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye | نووچەنامەی زانکۆی کۆیە
Issue #12, Dec 2015 | Jhimarey 12, Mangí 12, Sallí 2015 | ژمارەی دوانزە، مانگی 12 ساڵی 2015
زانكۆى كۆيە وەك يەكێك لە زانكۆ پێشەنگەكانى كوردستان دياريكرا
لەو مەراسیمە تایبەتەدا کە, رۆژى سێ شەممە, ڕێکەوتى (٨/١٢/٢٠١٥) بەئامادەبونى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و، د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵاى توێژینەوەى زانستى و، ژمارەیەک لە ئەندامانى پاڕلەمان و سەرۆکى زانکۆکانى کوردستان و یاریدەرەکانیان و کونسڵى وڵاتان ئامادەی بون، چەند وتارێک پێشکەش کرا. درێژەى بابەت.
زانكۆى كۆيە و هەڵەبجە ياداشتنامەى لێكگەيشتنيان واژۆ كرد
بە مەبەستى دروستكردنى هەماهەنگى ئەكاديمى و پەرەپێدانى ئاستى زانستى زانكۆكان، ڕۆژى دوو شەممە ١٤ / ١٢ / ٢٠١٥ كاتژمێر ١٠ى پێش نيوەڕۆ لە هۆڵى كۆبوونەوەكانى ئەنجوومەنى زانكۆى كۆيە لە سەرۆكايەتى زانكۆ ، بە ئامادەبوونى بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانى ئەنجوومەنى هەردوو زانكۆ، زانكۆى كۆيە و زانكۆى هەڵەبجە ياداشتنامەى لێكگەيشتنيان واژۆ كرد. درێژەى بابەت.
ئەزموونى زانكۆى كۆيە وەك زانكۆى ئەليكترۆنيى زيرەك بە زانكۆكانى ديكە دەگەيەندرێت
دواى ئەوەى چوارسمينارى سەبارەت بە زانكۆى ئەليكترۆنيى زيرەك پێشكەش بە تەواوى مامۆستايانى زانكۆى كۆيە كرد، بەڕێز د.ديلان مەجيد رۆستەم جێگرى سەرۆكى زانكۆى كۆيە بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا هەمان سمينارى لە زانكۆكانى سەڵاحەدين، سلێمانى، ڕاپەرين و چەرمۆ پێشكەش بە مامۆستايان و سەركردەكانى ئەو زانكۆيانە كرد. درێژەى بابەت.
بابەتەكان لەم ژمارەيە دا...
مەراسيمێك بە بۆنەى ساڵيادى دامەزراندنى كتێبخانەى ناوەندى زانكۆى كۆيە بەڕێوەچوو.
نۆژەنكردنەوەى باڵەخانەى فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان تەواو كرا.
دەربارەى ڕێزبەندى نيشتمانى زانكۆكان سەرۆكى زانكۆى كۆيە كاردانەوەى پێشاندا.
پرۆژەيەك بە بەهاى ٣٤ هەزار دۆلار بۆ فەكەڵتى پەروەردە جێ بە جێ كراوە.
زانكۆى كۆيە وەك يەكێك لە زانكۆ پێشەنگەكانى كوردستان دياريكرا.
پيرۆزبايى سەرۆكى زانكۆى كۆيە بە بۆنەى دياريكردنى زانكۆى كۆيە وەك يەكێك لە باشترين زانكۆكانى كوردستان.
خوێندكارێكى زانكۆى كۆيە خەڵاتى دەزگاى ڕوانگە لە هونەرى فۆتۆ وەردەگرێت.
چاپەمەنى لامبێرتى ئەڵمانى پەرتوكى توێژەرێكى زانكۆى كۆيە چاپ دەكات.
ئەزموونى زانكۆى كۆيە وەك زانكۆى ئەليكترۆنيى زيرەك بە زانكۆكانى ديكە دەگەيەندرێت.
ئەو خوێندکارانەى لە کۆلێژى یاساى ئێوارانى زانكۆى کۆیە وەرگیراون و ناڕازین, دوبارە دابەش دەکرێنەوە.
بە بڕى هەشتا هەزار دۆلار بەشى ناوخۆيى يەكى كوڕان نۆژەنكرايەوە.
British University Researcher Conducts joint Research with Koya University Researchers
مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە بە پرۆگرامێك ئاسانكارى دەكات بۆ گۆڕينى دەقە كۆنەكان بۆ يونيكۆد.
بۆ جێبەجێكردنى پڕۆژەكان ، بەدواداچوونەكانى سەرۆكى زانكۆ بەردەوامە.
لە ساڵى ٢٠١٥ زانكۆى كۆيە لەگەڵ ٤ زانكۆى بەناوبانگدا ياداشتنامەى لەيەكگەيشتنى واژوو كردووە.
مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە لە ليژنەى باڵاى ڕيزبەندى نيشتمانى زانكۆكانى كوردستاندا بوو.