زانكۆى كۆيە و زانكۆى هەڵەبجە ياريەكى دۆستانەيان ئەنجامدا
News #09, Issue 48, Dec 2018 | Núcey #09, Jhimarey 48, Mangí 12 Sallí 2018 | نوچەی 09، ژمارەى 48 مانگی 12 ساڵی 2018
هەڵبژاردەى زانكۆى كۆيە بۆ تۆپى بالەى كچان و كوران بە مەبەستى ئەنجامدانى دوويارى دۆستانە سەردانى زانكۆى هەڵەبجەيان كرد.
لە يارى كوڕان سەرەتا كوڕانى زانكۆى كۆيە زۆر بە ئاسانى دووگێميان وەرگرت، پاشان ڕاهێنەرى زانكۆى كۆيە بۆ گێمى سێيەم و چوارەم بە پێكهاتەى يەدەگەكان يارى كرد و ئەو دووگێمەى لەدەستدا، بەڵام لە گێمى پێنجەمدا كوڕانى زانكۆى كۆيە توانيان سەركەوتووبن و ياريەكە ببەنەوە.
پاشان هەڵبژاردەى كچانى زانكۆ بێ ياريزانە سەرەكيەكان ياريان لەگەل كچانى هەڵەبجە ئەنجامدا، كچانى زانكۆى كۆيە ئاستێكى باشيان ئەنجامدا بەڵام نەيانتوانى ياريەكە ببەنەوە و بەجياوازيەكى كەم ياريەكەيان لە دەستدا.
بۆ ئەنجامدانى ئەم ياريە، بەڕێز راگرى كۆليژى وەرزشى زانكۆى هەڵەبجە پێشوازى گەرمى لە شاندى زانكۆى كۆيە كرد و لۆگۆيەكى زانكۆى هەڵبجەى پێشكەشى شاندى زانكۆى كۆيە كرد.