وۆركشۆپێك سەبارەت بە تێگەيشتن لە دڵنيايى جۆرى بەڕێوەچوو
News #08, Issue 46, Oct 2018 | Núcey #08, Jhimarey 46, Mangí 10 Sallí 2018 | نوچەی 08، ژمارەى 46 مانگی 10 ساڵی 2018
ڕۆژى دووشەممە ٢٠١٨/١٠/٢٩ كاتژمێر ١٠ى بەيانى لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ بە ئامادەبوونى بەڕێزان سەرۆكى زانكۆ و ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ و ڕاگرى فەكەڵتى ئەندازيارى و ژمارەيەك لە مامۆستايانى زانكۆمان، وۆركشۆپێك بە ناونيشانى Understanding the QA Activities and their Related e-Systems بەڕێوەچوو.
هەريەك لە بەڕێزان پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى ى.سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا وتەيەك پێشكەشكرا و گرنگى و بايەخى ئەم سيستەمەيان بۆ ئامادەبووان ڕوونكردەوە.
پاشان بەڕێز پ.د.صلاح ئيسماعيل يەحيا بەڕێوەبەرى دڵنيايى جۆرى زانكۆ باسێكى پوختى لەبارەى وردەكاريەكانى سيستەمەكەوە بۆ ئامادەبووان پێشكەشكرد.