مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە بەشدارى دەكات لە كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى لە وڵاتى ئەمريكا
News #07, Issue 18, June 2016 | Núcey #07, Jhimarey 18, Mangí 6 Sallí 2016 | نوچەی 7، ژمارەى 18 مانگی 6 ساڵی 2016
Koya University Lecturer Participates in SAH International Conference-USA
Asst. Prof. Dr. Sahar Basil Al-Qaisi, lecturer of Architectural Engineering Department-Faculty of Engineering, participated and presented a seminar in an International Conference held by SAH (Society of Architectural Historians) in USA as the representative of Koya University and Iraq. In addition to being a member of this organization, she is also the ambassador of this organization in her country.
How she participated?
Dr. Sahar says “On July 2015, the Society of Architectural Historians in USA (SAH) had announced an international grant for the 2016 SAH-Getty International program, that was funded by the Getty Foundation, and invited professionals in History of Architecture, Heritage Conservation, and all the relevant fields of architecture, urban design and planning from countries that have traditionally been underrepresented at (SAH) conferences to attend the SAH 2016 Annual International Conference in Pasadena/Los Angeles, California, in 6-10 April 2016. SAH asked for candidates who had academic and practical achievements in those fields like published papers and projects…etc.”
“I have applied for this grant, as I have been teaching History of Architecture class for more than 8 years, and I've led a campaign to document the surviving heritage architectural features of the old city of Koya with my colleagues and students within my Architectural Design class for the 4th stage (since 2012); and recently teach the Conservation & Rehabilitation class; I also had several published papers that discuss the challenges that our Iraqi and Kurdish cultural heritage and cities are facing recently; as well as working on my book about Koya's architectural heritage.
On November 2015, SAH had sent me an email to congratulate me of being chosen with 14 other international professionals as the awardees of the SAH-Getty International Program Grant, and that we were selected from 70 applicants from 37 countries”, she added, pointing out why she applied for the program.
SAH had announced that officially in their newsletter and website on January 2016: Click here
The aim of the conference
The aim of the SAH-Getty International Program is to enable international academics, museum professionals and heritage conservationists and architects to participate in the conference, to help them build their international professional networks, and to diversify and internationalize SAH membership.
The SAH-Getty International Program covers conference registration, travel expenses, hotel accommodations, and a two-year electronic SAH membership; in addition to participating in the conference proceedings.
Meeting in Pasadena reflected the increasingly international scope of the Society and its conference, where SAH members from all over the world joined the meeting. The Pasadena conference included 34 sessions and draw architectural historians, art historians, architects, museum professionals and preservationists from around the world together to present new research on the history of the built environment.
Participating as the Representative of a Country
With regard to her participation, Dr. Sahar states “I've participated in the program as a representative of Iraq and my university (Koya University), and I have participated in the 2016 SAH Annual International Conference with a short presentation of my current research, academic activities and the challenges that face my country in the field of heritage conservation and documentation.
I and the other 14 awardees of the grant (Click here) are considered ambassadors of the SAH in our countries, so that we can provide the necessary information for the students, academics, architects, and whoever wants to participate in SAH's activities and programs as well as of course the SAH membership from our countries; therefore, I made seminars in Iraqi universities about the SAH and their activities, and answer the questions about these issues, hoping to see more Iraqi members in the SAH and had the chance to participate with SAH activities, programs, Grants and scholarships.”
Koya University and SAH International Conference in USA
Concerning the effects of participating in this conference for Koya University, Dr. Sahar adds that “Such events will surely make a good reputation and enhance the ranking of our university (Koya University), and present it in a good way to the Professors, and professionals from prestigious American and other Global universities.”
The Society of Architectural Historians (SAH)
The Society of Architectural Historians was founded at Harvard University in 1940, and is a nonprofit membership organization that promotes the study, interpretation and conservation of architecture, design, landscapes and urbanism worldwide.
For more information, click here.
The conference with photos, click here
Personal Information:
Name: Dr. Sahar Basil Al-Qaisi
Title: Assistant Professor
Specialization: Architecture- Urban Conservation
No. of published papers: 5
No. of published books: have published translations for 2 books.
No. of years as a lecturer at Koya University: 8 years
Department: Department of Architectural Engineering
پرۆفيسۆرى ياريدەدەر دكتۆر سەحەر باسم قەيسى مامۆستاى بەشى ئەندازيارى تەلارسازى – فەكەڵتى ئەندازيارى بە نوێنەرايەتى زانكۆى كۆيە و وڵاتى عێراق بەشدارى كرد لە كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى کۆمەڵەی مێژوونوسانی تەلارسازی لە ئەمریکا و سمينارێكى پێشكەشكرد، وێڕاى ئەندام بوون لەو ڕێكخراوە جيهانيەدا، دكتۆر سەحەر وەك باڵيۆزى ڕێكخراوەكە لە وڵاتدا دەتوانێت كار بكات.
چۆنيەتى بەشداريكردن
دكتۆر سەحەر دەڵێت " لەتەموزی ساڵی ٢٠١٥دا، کۆمەڵەی مێژوونوسانی تەلارسازی لە ئەمریکا زەمالەیەکی نیودەولأەتی بۆ( SAH-Getty International Program ) ڕاگەیاند کە ڕێکخراوی ( Getty ) تێچوە داراییەکەی گرتە ئەستۆ و کەسانی پڕۆفیشناڵی لە بواری مێژووی تەلارسازی، پاراستنی کەلەپور و هەموو بوارەکانی پەیوەست بە زانستی تەلارسازی، دیزاینی شار و پلاندانان لەو وڵاتانەوە بانگێشت کرد کە تاکو ئێستا نوێنەرایەتی بەهێزیان نەبووە لە کۆنفڕانسەکانی کۆمەڵەی SAH، ئەمەش بۆ ئەوەی ئامادەبن لە کۆنفڕانسی ساڵانەی نێودەوڵەتی کۆمەڵەی SAH لەساڵی ٢٠١٦دا، لە شاری پاسادێنا/لۆس ئەنجلوس/کالیفۆڕنیا، لەبەرواری ٦-١٠ ی نیسانی ٢٠١٦دا. کۆمەڵەی SAH داوای بەشداریکردنی ئەو کاندیدانەی کرد کە دەستکەوتی ئەکادیمی و پڕاکتیکیان هەیە لەو بوارانەدا، وەکو تویژینەوەی بڵاوکراوە و پڕۆژە.... هتد.)
دكتۆر سەحەر هۆيەكانى پێشكەشكردنى داواكەى ڕوون دەكاتەوە " من داواکاری وەرگرتنم لەم زەمالەیە پێشکەش کردووە بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە ٨ ساڵە وانەی مێژووی تەلارسازی دەڵێمەوە. من لە ٢٠١٢ ەوە سەرپەرشتی کەمپینێکم کردووە لەگەڵ هاوڕێیان و خوێندکارانم لە وانەی دیزاينی تەلارسازی قۆناغی چوار، بۆ بە دۆکیومێنتکردنی ئەو تایبەتمەندیە تەلارسازیە کەلەپوریانەی کە ماونەتەوە لە شارە کۆنەکەی کۆیە، وە لەئێستاشدا وانەکانی پاراستن و بایەخپیدانەوە دەڵێمەوە. هەروەها من چەند تویژینەوەیەکم بڵاوکردۆتەوە کە تیشک دەخەنە سەر ئەو ئاستەنگانەی کە شارەکان و پاشماوە کلتوریەکانی کوردستان و عێڕاق ڕووبەڕووی دەبنەوە، لەگەڵ کارکردنم لەسەر پەرتووکی داهاتووم لەسەر کەلەپوری تەلارسازی شاری کۆیە.
لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٥دا، کۆمەڵەی مێژوونوسانی تەلارسازی ئیمەیڵێکیان بۆ ناردم بۆ پیرۆزبایی لێکردنم بە بۆنەی هەڵبژاردنم وەک یەکێک لە سەرکەوتوانی پڕۆگرامی SAH-Getty International Program Grant لەگەڵ ١٤ کەسی پڕۆفیشناڵی نێودەوڵەتی تر، وە ئێمە لەناو ٧٠ پێشکەشکار لە ٣٧ وڵاتی جیاوازەوە هەڵبژێردراین."
کۆمەڵەی مێژوونوسانی تەلارسازی بەشێوەیەکی فەڕمی ناوی ئەم کاندیدانەی ڕاگەیاند لە نوچەنامە و وێبسایتی تایبەتی خۆیان لە کانونی دووەمی ٢٠١٦دا كليك لیره بكه .
ئامانجى كۆنفرانسەكە
ئامانج لە پڕۆگرامی SAH-Getty International بریتیە لە ئاسانکاری بۆ کەسانی ئەکادیمی نێودەوڵەتی، پڕۆفێشناڵی بواری مۆزەخانە، پارێزەرانی کەلەپور و ئەندازیارانی تەلارساز تاوەکو بتوانن لەم کۆنفرانسەدا بەشداری بکەن، بۆ ئەوەی تۆڕی پڕۆفیشناڵی نێودەوڵەتی تایبەت بەخۆیان دروست بکەن و ئەندامیەتی ڕێکخراوی (SAH) هەمەجۆر بکەن و بەنیودەوڵەتی بکەن.
پڕۆگرامی SAH-Getty International تێچووی تۆمارکردن لە کۆنفڕانس، خەرجی گەشتکردن، هوتێل و شوێنی مانەوە و ئەندامبوونی ئەلیکتڕۆنی دوو ساڵە دەگرێتە ئەستۆ، لەگەڵ بەشداریکردن لە تەوەرەکانی کۆنفڕانسەکەدا.
كۆبوونەوەكە ئاماژەی کرد بە مەودای نێودەوڵەتی هەمیشە زیادبووی کۆمەڵەکە و کۆنفڕانسەکەی، کەتیایدا ئەندامانی ئەم کۆمەڵەیە لەتەواوی جیهاندا ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون. کۆنفڕانسی پاسادێنا ٣٤ دانیشتنی لەخۆگرتبوو وە مێژوونوسانی تەلارسازی، مێژوونوسانی هونەر، ئەندازیارانی تەلارسازی، کەسانی پڕۆفیشناڵ لە بواری مۆزەخانە و پارێزەرانی شوێنەوارە مێژووییەکانی لەتەواوی جیهاندا لێک نزیککردەوە بەمەبەستی پێشکەشکردنی توێژینەوە لەسەر مێژووی ژینگەی بنیاتنراو.
بەشداريكردن بە نوێنەرايەتى وڵاتێك!
لە بارەى بەشداريكردنەوە، دكتۆر سەحەر دەڵێت " من وەک نوێنەری عێڕاق و زانکۆی کۆیە بەشداریم لەم پڕۆگرامەدا کردووە، هەروەها لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ساڵانەی ئەم ڕێکخراوەدا بەشداریم کردووە لە ساڵی ٢٠٠٦دا، لەگەڵ پێشکەشکردنی پرێزنتەیشنێکی کورت لەسەر توێژینەوە تازەکەم و چالاکیە ئەکادیمیەکان و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی وڵاتەکەم دەبێتەوە لەبواری پاراستنی کەلەپور و بەدۆکیومێنت کردنیان.
من و هەر ١٤ کاندیدە دەرچوەکانی ئەم پڕۆگرامە (كليك لێرە بكە) وەک باڵوێزی ئەم ڕێکخراوە لە وڵاتەکانی خۆماندا ناسراوین، تاوەکو زانیاری پێویست بخەینە بەردەستی خوێندکارەکان، کەسانی ئەکادیمی، ئەندازیارانی تەلارسازی و هەرکەسێک بیەوێت بەشداری لە چالاکی و پڕۆگرامی ئەم ڕێکخراوەدا بکەن، لەگەڵ بەشداریکردن لەو خولانەی لەوڵاتی خۆماندا دەکرێنەوە لەلایەن ئەندامیەتی ڕێکخراوی SAH. لەبەرئەمە؛ من سیمینارم پێشکەش کردووە لەزانکۆکانی عێڕاقدا سەبارەت بە رێکخراوی SAH و چالاکیەکانی و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی پەیوەست بەم پرسانە، ئەمەش بەئامانجی زیادکردنی ڕێژەی ئەندامانی عێڕاقی لەو ڕێکخراوەدا و ڕەخساندنی هەلی بەشداریکردن لە چالاکیەکان، پڕۆگرامەکان و زەمالەکانی ئەم ڕێکخراوە. "
زانكۆى كۆيە و كۆنفرانسى کۆمەڵەی مێژوونوسانی تەلارسازی لە ئەمریکا
لەبارەى كاريگەرى بەشداريكردنەكە بۆ زانكۆى كۆيە ، دەڵێت " ئەم جۆرە پێشهاتانە یارمەتیدەردەبن لە دەستخستنی ناوبانگێکی باش و بەرزکردنەوەی پلەی زانکۆکەمان (زانکۆی کۆیە) و نیشاندانی زانکۆکەمان بەشێوەیەکی باش لەبەردەم پڕۆفیسۆرەکان و کەسانی پڕۆفیشناڵدا لەزانکۆ بەناوبانگەکانی ئەمریکا و زانکۆکانی تری جیهاندا. "
کۆمەڵەی مێژوونوسانی تەلارسازی (SAH)
کۆمەڵەی مێژوونوسانی تەلارسازی لەساڵی ١٩٤٠ لە زانکۆی هارڤارد دامەزرا. ئەم ڕێکخراوە ئەندامبوون تیایدا بێبەرامبەرە ، ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن، لێکدانەوە، پاراستنی زانستی تەلارسازی، دیزاین، دیمەنی سروشتی و پڕۆژەی سارنشینیە لە سەرتاسەری جیهاندا.
بۆ خوێندنەوەى زانيارى پتر لە بارەى كۆنفرانسەكەوە، كليك لێرە بكە.
بۆ بينينى كۆنفرانسەكە بە وێنە كليك لێرە بكە.
زانیاری كەسى:
د. سەحەر باسل القیسی
نازناوی زانستی: پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
پسپۆرى ورد: تەلارسازی- پاراستنی شار
ژمارەی توێژینەوەی بڵاوکراوە: ٥ توێژینەوە
ژمارەی پەرتووکی بڵاوکراوە: ٢ پەرتوکی وەرگێڕاوە و بڵاوی کردۆتەوە
ژمارەى ئەو ساڵانەی وەک مامۆستا لە زانکۆی کۆیە وانەی وتوەتەوە: ٨ ساڵ
سايتى ئەكاديمى : كليك لێرە بكە
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
دەتوانيت لە خوارەوە ئەم بابەتە بە PDF بخوێنيتەوە