زانكۆی كۆیه یه‌كه‌ی فێركاری و به‌رهه‌م هێنانی سابونی شلی كرده‌وه
News #08, Issue 48, Dec 2018 | Núcey #08, Jhimarey 48, Mangí 12 Sallí 2018 | نوچەی 08، ژمارەى 48 مانگی 12 ساڵی 2018
Koya University Opens the Liquid Soap Educational Unit
Faculty of Engineering in Koya University has opened a unit for liquid soap production, which covers the University requirement in that aspect.
In Koya University /Faculty of Engineering, a liquid soap production unit was opened by the University president prof D. Wali M. Hamad, his assistants, the Dean of Engineering Faculty, the head of Engineering Departments, the teaching staff, the students and the invited guests from outside the University for opening this educational unit for liquid soap production.
The Assistant Professor D. Mohammed H. S. Zangana the dean of Engineering Faculty said ”the idea of opening this unit was originated from the fourth stage graduation research project of Chemical Engineering then it broadened to open this educational unit. We succeeded in produce liquid soap the entire devices and the products from the beginning until now were made by the Engineers of our Faculty”.
He added, “As a start, we will cover the necessity inside the University. From now and forward, the University will not buy this product from outside and we will afford it to them”. Concerning its quality, he said,” our product was tested by the Ministry of Health, the Quality Assurance and the result was very good and healthy “.
Mr Ribwar K. Abdulrahman the head of Chemical Engineering Department said” the Chemical Engineering Department is the first opened Department in Kurdistan and many of our Engineers are working in the market in companies and in oil refineries of Kurdistan. This unit is another development of our department and we consider it an important step. This product which made by an experienced team has a very good quality. We have tested and compared it with the market productions. The result was better and healthier than they are.
Mr Fakhri H. Ibraheem the supervisor of the unit and expertise in that field said” the today’s product is healthier than the market products because they have a smell and they do not suds well or they smell and suds well but do not remove the hands dirty well. But our product is very healthy and better and it contains all the scientific and healthy materials for perfume, suds, dirty and virus remover.”
He added” we are working in the Engineering Department to produce a natural bar Soap in future in good quality and healthy condition. Also, we work on creating some other projects in the future”.
Mr Kawa Mamand, who was an outsider guest of the University and was present in opening this unit. He tested the product by using it for washing his hands. He said “It is an honour for Koya University to have this product, it is an important step and the liquid soap that I have used, it smelled good and it seems that has a good quality. “
Prepared by: Bandy Luqman
Photographer: Dlshad Kaka Rash
فەكەڵتى ئەندازيارى لە زانكۆى كۆيە يەكەيەكى تايبەت بە بەرهەمهێنانى سابوونى شلى كردەوە كە پێداويستيەكانى زانكۆ لەو بوارەدا پڕدەكاتەوە.
ڕۆژى دووشه‌ممه ڕێكەوتى ٢٠١٨/١٢/١٧ له زانكۆی كۆیه فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری یه‌كه‌یه‌كی فێركاری و به‌رهه‌م هێنانی سابونی شل كراوه به ئاماده‌بونی به‌رێز پ. د. وه‌لی محمود سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه و ياريدەدەرەكانى و ڕاگرى فەكەڵتى ئەندازيارى و سه‌رۆك به‌شه‌كانی ئه‌ندازیاری و مامۆستا‌و خوێنكاران و میوانانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ كه بانگێشت كرابوون بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كه فێركارییهو به‌رهه‌م هێنانی سابونی شل .
لەم بارەيەوە به‌رێز پ.ی.د محمد حسیب زه‌نگه‌نه راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری دەڵێت" بیرۆكه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كه‌یه له پرۆژه‌یه‌كی ده‌رچوونی خوێندكارانی قۆناغی چواری ئه‌ندازیاری كیمیاییه‌وه ده‌ستی پێكرد دواتر فراوان كرا بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كه فێركارییهو توانيمان سابونی شل به‌رهه‌م بهێنین به شێوازێكی زانستیانه له لایه‌ن تیمێكی شاره‌زاو زانستی"
هەروەها باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌م یه‌كه‌یه سودێكی باشی ده‌بێت بۆ خوێندكارانمان كه سه‌ردانی ئه‌م یه‌كه‌یه بكه‌ن چونكه پێشتر خوێندكارانمان سه‌ردانی كارگه‌كانی له‌م شێوه‌یه‌یان كردووه له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆمان" به‌ڵام له‌مرۆ به‌دواوه ده‌توانن بۆ بینینی پرۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م بابه‌تانه سه‌ردانی ئه‌م یه‌كه فێركارییه بكه‌ن و به‌چاوی خۆیان و به‌شێوه‌كی كرداری ببینن چۆنییه‌تی به‌رهه‌م هێنانی سابونی شل " ته‌واوی ئامێر‌و به‌رهه‌مه‌كانمان سه‌ره‌تاوه تا ئێستا به ده‌ستی ئه‌ندازیارانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری دروستكراون"
راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری لەبارەى بەرهەمەكەيانەوە دەلێت" وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ئێمه پێداویستی و داواكاری ناو زانكۆ پرئهكهینهوه به‌م به‌رهه‌مه له‌مرۆ به‌دواوه زانكۆمان له‌ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ ئه‌م به‌رهه‌مه ناكرێت و ئێمه لێره بۆیان دابین ده‌كه‌ین"
لەبارەى كوالێتى بەرهەمەكەوە دەلێت"به‌رهه‌مه‌كه‌مان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و كوالێتی جۆریه‌وه پشكنینی بۆكراوه‌و له هه‌موو ئه‌م پشكنینانه ده‌رچووه‌و پێیان به‌رهه‌مێكی زۆر باش و ته‌ندروست بووه"
به‌رێز مامۆستا رێبوار كرمانج سه‌رۆك به‌شی ئه‌ندازیاری كیمیاوی لەمبارەيەوە دەڵێـت" به‌شی ئه‌ندازیاری كیمیاوی یه‌كه‌مین به‌شه كه له كوردستان كراوه‌ته‌وه و ئه‌ندازیارێكی زۆری ده‌رچووی به‌شی كیمیاویشمان ئێستا له بازار ئێش ده‌كه‌ن له كۆمپانیا‌و پاڵاوگه‌كانی كوردستان. ئه‌م یه‌كه‌یه یه‌كێكی تره له پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌م به‌شه‌و به هه‌نگاوێكی گرنگی دا ده‌نێین ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ئێستاش كه له لایه‌ن تیمێكی شاره‌زاوه دروست كراوه كوالێتییه‌كی زۆر به‌رزه و ئێمه لێره تاقیمان كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی بازار كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئێمه زۆر باشتر‌و ته‌ندروست تره"
بەڕێز مامۆستا فه‌خری حمد سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌كه و شاره‌زا له‌م بواره ده‌ڵێت "ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ئه‌مرۆ كه به‌رهه‌ممان هێناوە زۆر باشتر‌و ته‌ندروست تره له زۆر به‌ی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی كه ئێستا له بازاردا هه‌یه، چونكه ئه‌م بابه‌تانه‌ی ئێستای بازار هه‌یانه بۆنی هه‌یه و كه‌فی باش نییه یان بۆن و كه‌فی باشه به‌ڵام پیسی له ده‌ست به‌باشی لا نابات
به‌ڵام ئه‌م به‌ر هه‌مه‌ی ئێمه كه دروستمان كردوه به‌رهه‌مێكی زۆر ته‌ندروست تر و باشتره به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئێمه هه‌موو ئه‌م ماده به زانستی و زۆر ته‌ندروستانه‌ی تیایه چ بۆن و كهف چ لابه‌ری پیسی و ڤایرۆسه‌كان"
دەشڵێت" له‌گه‌ڵ به‌شی ئه‌ندازیاری دروست كردن خه‌ریكین سابونی ره‌قی سروشتی به‌رهه‌م بهێنین له داهاتوو به كوالێتییه‌كی باش و ته‌ندروست باس له‌وه‌ش ئه‌كات كه به‌نیازی دروست كردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تری به‌رهه‌م هێنان و دروست كردنن له داهاتوو"
مامۆستا كاوه مه‌مه‌ند له سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كه‌یه و به‌رهه‌مه‌كانی میوانێكی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ بوو كه ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كه‌یه بوو و تێستی به‌رهه‌مه‌كه‌ی كرد به‌به‌كار هێنان و شوشتنی ده‌ستی وتی "ئه‌مه جێی شانازییه بۆ زانكۆی كۆیه كه ده‌بینین به‌رهه‌می هه‌یه ئه‌مه به هه‌نگاوێكی گرنگ دا ده‌نێم ئه‌م سابوونی شله‌ی من به‌كارم هێنا و تاقیم كرده‌وه بۆنی خۆش بوو و دیار بوو كه جۆره‌كه‌ی زۆر باش بوو "
ئامادەكردنى: بەندى لوقمان
وێنەكان: دڵشاد كاكەڕەش