سەرۆكى زانكۆى كۆيە لەگەڵ بەرپرسى بەشى كاروبارى ڕۆژهەڵاتى وەزارەتى دەرەوەى ليتوانيا كۆبۆوە
News #01, Issue 38, Feb 2018| Núcey #01, Jhimarey 38, Mangí 2 Sallí 2018 | نوچەی 1، ژمارەى 38 مانگی 2 ساڵی 2018
لە چوارچێوەى گەشتەكەيدا، بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە لەگەڵ خاتوو كابيجا لوكشيتى بەرپرسى بەشى كاروبارى رۆژهەڵات و باكورى ئەفريقا لە وەزارەتى دەرەوەى ليتوانيا.
ڕۆژى سێ شەممە ٢٠١٨/٢/١٣ بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە لە شارى ڤيلينۆس كە پايتەختى وڵاتى ليتوانيايە لەگەڵ بەڕێز كابيجا لوكشيتى بەرپرسى بەشى كاروبارى رۆژهەڵات و باكورى ئەفريقا لە وەزارەتى دەرەوەى ليتوانيا كۆبۆوە.
لەو بارەيەوە بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە دەلێت " قسەمان كرد لەبارەى داهاتووى پەيوەنديەكانى نێوان زانكۆكانى عێراق و كوردستان و بە تايبەتيش زانكۆى كۆيە لەگەڵ زانكۆكانى وڵاتى ليتوانيا"
"ئەوەى جێگاى خۆشحاڵى و سەرنج بوو ئەو خاتوونە وێڕاى چالاكى زۆر زانيارى وردى لەبارەى زانكۆى كۆيەوە هەبوو، وە بەڵێنى دا كە لە ماوەيەكى نزيكدا گرنگى بەم بابەتە دەدات وە وە پێى خۆش بوو كە چەند زانكۆيەكى تريش ببينين لە ليتوانيا بەڵام بە هۆى كەمى كاتەوە ڕاستەوخۆ لەسەر پلان و كارى ئايندەى نێوانمان گفتوگۆمان كرد"
هەروەها سەردانى بەشى ڕۆژهەڵاتناسى زانكۆى ڤيلينوسمان كرد كە گرنگى بە بابەتى مێژوويى، ڕۆشنبيرى، كلتور، زمان و نەتەوە و وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەراست دەدەن.