ISSUE 86 (2022)
* نووچەنامەى ژماره 86، مانگى 2 ى 2022
وۆركشۆپى نێودەوڵەتى بەشى مێژوو
لەڕێکەوتی رێككەوت: ١٥ شوبات ٢٠٢٢ بەشى مێژوو يەكەمين وۆركشۆپى نێودەوڵەتى ئەنجامدا لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە، پرۆگرامى وۆركشۆپ:
پانێلى يەكەم: بەڕێوەبەرى پانێل: د. مهدى صالح فرحان
١. پ.ى.د. مهدى عوسمان حسين، بەشى مێژوو، زانكۆى كۆيە: كاريگەرى تورك بە سەر گۆرانكارييە ديمۆگرافييەكانى كوردستان لە سەدەكانى ناوەڕاست
٢. پ.ى.د. كامەران عزيز عبداللە، بەشى مێژوو، زانكۆى كۆيە: ڕۆڵى تورك لە ڕووخانى دەسەڵاتى كوردى لە سەدەكانى ناوەراست
پانێلى دووەم: بەڕێوەبەرى پانێل: پ.ى.د. هۆشمەند عەلى محمود
١. پ.د. جەبار قادر غفور، هۆڵەندا: هەژموونى سياسى وكولتووريى عوسمانى لە كوردستان
٢. پ.ى.د. هيوا حەميد شەريف، بەشى مێژوو، زانكۆى كۆيە: بيرى نەژادپەرستى تورك بەرامبەر بە كورد لە ڕۆمانى داگيركردنى تاريكى (بەختيار عەلى) دا.
دووەمین ڕۆژی کۆنفڕاسی نێودەوڵەتیی هاوبەشی نێوان زانکۆی کۆیە وزانکۆی کاسۆلیک
ڕێکەوتی 16و17-22022 لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە، دووەمین ڕۆژی کۆنفڕاسی نێودەوڵەتیی هاوبەشی نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی کۆسۆلیک لە هەولێر بە ناونیشانی "ئایین و ئاشتی کۆمەڵایەتی : ئاڵنگارییەکان و ئاسۆیەکانی". بەڕێوەچوو.
شایانی باسە چەندین توێژەر لەناوەوە و دەرەوەی کوردستان بەشداری ئەم کۆنفراسە بوون
رۆژی زمانی دایك
ئەمڕۆ لە رۆژی زمانی دایك دا (21-2-2022) بە ئامادەبوونی سەرۆكی زانكۆمان (پ.د. وەلی مەحمود حەمەد)، وۆركشۆپی هاوبەشی نێوان بەشی كوردی زانكۆی كۆیە و كۆمسیۆنی زمان لە كۆنگرەی نەتەوەیی كورد لە بارەی زمانی كوردی ئەنجامدرا، كە تیایدا چەندین سمینار و چالاكی ئەنجامدرا..
كۆنفراسی نێودەوڵەتی "هەقە لەسێبەری مێژوودا"
رۆژانی 23-24/2/2022 لە هۆڵی سەرۆكایەتی زانكۆی كۆیە، كۆنفراسی نێودەوڵەتی "هەقە لەسێبەری مێژوودا" بەڕێوەچوو.
شایانی باسە ئەم كۆنفراسە كاری هاوبەشی نێوان زانكۆی كۆیە و زانكۆی ڕاپەڕین بوو، كە تیایدا بەرێزان سەرۆكی هەردوو زانكۆ و چەندین كەسایەتی دیاری ئاینی و ڕۆشنبیر و نووسەر بەشدارییان تێداكرد.
جێگای ئاماژەیە لەم كۆنفراسەدا چەند بابەتێكی مێژوویی خرانە بەرباس و گفتوگۆیان لەبارەیەوە كرا.
چالاکی ڕاکرنی ماوە درێژ ئەنجام درا
ئیمرۆ یەك شەممە کاتژمێر ( ١١ ) ی سەر لە بەیانی، ڕێکەوتی ( ٢٨ / ٢ / ٢٠٢٢ ) سەرۆکایەتی زانکۆ کۆیە / بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی و هونەری زانکۆ بەهەماهەنگی گۆمەڵگەی پەروەردەیی کۆیەی ناحکومی چالاکی ڕاکرنی ماوە درێژ ئەنجام درا بۆ خوێندکارانی پۆلی ( شەشەم ، حەوتەم ، هەشتەم ، نۆیەم ) ی گۆمەڵگە لە ناو کەمپی زانکۆ.. لەکۆتایی پێشبڕکێیەکەدا خەڵات بەسەر سەرکەوتوان دابەشکرا و ڕێزلێنان بە ئامادەکارانی ئەم پێشبڕکێیە بەخشرا.