ئەندامێكى پەرلەمان سەردانى زانكۆ دەكات
News #04, Issue 04, April 2015 | Núcey #04, Jhimarey 04, Mangí 4 Sallí 2015 | نوچەی 4، ژمارەی 4، مانگی 4 ساڵی 2015
ئەندامێكى پەرلەمانى كوردستان سەردانى زانكۆى كۆيە دەكات
رۆژى شەممە ٥/ ٤/ ٢٠١٥ كاتژمێر ٨ى شەو بەرێز د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە بەياوەرى بەرێزان گۆران ئازاد ئەندامى پەرلەمانى كوردستان و د.دەريا جەمال حەوێز بەرێوەبەرى بەشە ناوەخۆييەكان و ئەندازيار بۆتان ئەنوەر بەرێوەبەرى ئەندازە و پرۆژەكانى زانكۆ سەردانى بەشە ناوەخۆييەكانيان كرد و لە كەموكورتيەكانيان كۆڵيەوە. بەرێوەبەرايەتى ئەندازە و پرۆژەكانى زانكۆ لە ئێستادا خەريكى چاككردنەوەى كێشە و كەموكورتيەكانەو بە وتەى بۆتان ئەنوەر ٨٠%ى كارەكانيان تەواو كردوە و تەنها ٢٠%ى كارەكانيان ماوە تەواوى بكەن و دڵنياييان دا بە بەرێز سەرۆكى زانكۆ كە لە نزيكترين كاتتدا تەواوى بكەن. بەرێز گۆران ئازاد ئەندامى پەرلەمانى كوردستان لە كاتى بەسەركردنەوەكەدا داواى لە ستافى ئەكاديمى زانكۆ كرد هەر كارێك كە لە بەرژوەندى خوێندكارانە بە زويى ڕايى بكەن و بەباشترين شێوە خزمەتيان بكەن, لاى خۆشيانەوە خوێندكارانى بەشە ناوخۆييەكان كە لە گەران و پشكنينەكان لەگەڵ ستافەكە بوون خۆشحاڵيان پێشاندا بە گرنگى پێدانيان لە لايەن زانكۆوە بۆ چاككردنى بارودۆخيان.
(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى Press Room و زانينى هەواڵى زياترى زانكۆى كۆيە)