(5) كۆنفراسی نێوده‌وڵه‌تی بنیاتنانی ئاشتی و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی

International scientific conference on Building Peace and Eliminating Genocide

On 15/12/2021, the international scientific conference activity started under the slogan "The memorandum of elimination and annihilation from Anfal and Marshes to Halabja and Shangar" under the title of "Building Peace and Eliminating Genocide". The conference held on 15 and 16/12/2021 and hosted by the Human Development University in Sulaimaniyah.

It is worth mentioning that this conference is a co-ordinated conference (UNESCO Course for the Study of the Genocide in the Islamic World – Baghdad University, The Ministry of Tourism and Archaeology – Iraq, the Institute of Martyrs - Iraq, the House of Wisdom - Iraq , in cooperation with Koya, Halabja, Chermo, and Human Development) universities. in which many scientific researches have been carried out. It is worth mentioning that many teachers of Koya University have participated in the conference preparation and scientific committees.

Also, Assist prof.D. Hashyar Zaki – the director of the Malay Gawra Center for Scientific Research in the days of the conference was an active member of the conference . In addition, many of our university teachers participated as researchers , in the first day of the conference Wali Mahmood Hamad - the president of Koya university - Has read the speech of the three universities (Koya, Halabja, and Chermo). With this, all the conference activities will be announced by the Kurdsat Channel, despite the existence of many Arabic channels that have paid attention to this event.

ڕۆژی چوارشەممە 15 / 12 / 2021 چالاكی كۆنفراسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی له‌ژێر دروشمی (زاكیره‌ی نه‌هێشتن و له‌ناوبردن له‌ ئه‌نفال و هۆره‌كانه‌وه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ و شه‌نگار) به‌ناونیشانی (بنیادنانی ئاشتی و نه‌هێشتنی كۆمه‌لكوژی) ده‌ستیپێكرد. ئه‌م كۆنفراسه‌ كه‌ رۆژانی 15 و 16/12/2021 ده‌خایه‌نێت و به‌میوانداری زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت. شایانی باسه‌ ئه‌م كۆنفراسه‌ به‌ هاوبه‌شی (كورسی یونسكۆ بۆ توێژینه‌وه‌ی نه‌هێشتنی كۆمه‌ڵكوژی له‌ جیهانی ئیسلامیدا – زانكۆی به‌غدا، وه‌زاره‌تی گه‌شت و گوزار و شوێنه‌وار – عێراق، دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان - عێراق، دامه‌زراوه‌ی زیندانیانی سیاسی – عێراق، خانه‌ی حیكمه‌ - عێراق) له‌گه‌ڵ زانكۆكانی (كۆیه‌، هه‌ڵه‌بجه‌، چه‌رمۆ، گه‌شه‌پێدانی مرۆیی)، كه‌ تیایدا چه‌ندین توێژنه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌ش ده‌كرێت. شایانی باسه چه‌ندین مامۆستای‌ زانكۆی كۆیه‌ له‌ لیژنه‌كانی ئاماده‌كاری كۆنفراس و لیژنه‌ی زانستی كۆنفراس ئه‌ندامن. هه‌روه‌ها به‌رێز (پ.د. هشیار زه‌كی – به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری مه‌لای گه‌وره‌ بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ رۆژانی كۆنفراس ئه‌ندامێكی هه‌لسوڕاو و كارای پێشكه‌شكردنی پرۆگرامه‌كانی كۆنفراس ده‌بێت) وه‌ چه‌ندین مامۆستای زانكۆمان به‌ توێژینه‌وه‌ به‌شدارن، له‌ ده‌ستپێكی رۆژی یه‌كه‌می كۆنفراسه‌كه‌دا به‌رێز (پ.د. وه‌لی مه‌حمود حه‌مه‌د – سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه‌) وتاری هاوبه‌شی هه‌ر سێ زانكۆ (كۆیه‌، هه‌ڵه‌بجه‌، چه‌رمۆ)ی خوێنده‌وه‌. له‌گه‌ل ئه‌مه‌ش دا ته‌واوی چالاكییه‌كانی كۆنفراس له‌لایه‌ن كه‌ناڵی كوردساته‌‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی چه‌ندین كه‌ناڵیتری عه‌ره‌بی كه‌ گرنگیان به‌م چالاكییه‌ داوه‌.