فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی كۆیه ، پشكنین بۆ به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات به نرخێكی گونجاو!
News #20, Issue 15, March 2016 | Núcey #20, Jhimarey 15, Mangí 3 Sallí 2016 | نوچەی 20، ژمارەى 15 مانگی 3 ساڵی 2016
مژده مژده
فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆی كۆیه مژده به كۆمپانیا و ده‌زگا حكومی و ناحكومیه‌كان ده‌دات . كه له ئیستادا له تاقیگه‌كانی ئه‌م فەكهڵتیه پشكنین بۆ به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان ( نه‌وت و گازوایل و به‌نزین ) ئه‌نجام ده‌دات . به سه‌رپه‌رشتی تیمێكی پڕۆفیشناڵ و ڕاهێنراو به‌پێی ( ستاندارد ) پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان .
فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری له ڕێگه‌ی نووسینگه‌ی ڕاوێژكاریهوه ، به خۆشحاڵیه‌وه ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجام دانی هه‌موو جۆره پشكنینێكی تایبه‌تمه‌ند به بواری به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان به نرخێكی هه‌رزان .
سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حكومی و ناحكومی و كۆمپانیا تایبه‌تمه‌نده‌كانی ئه‌م بواره ده‌توانن سه‌ردانی نووسینگه‌ی ئه‌م فهكهڵتیه بكه‌ن، بۆ پشكنينى بەرهەمەكانيان بە نرخێكى زۆر گونجاو .
تاقیگەكانی فەكەڵتی ئەندازیاری پێك هاتووه له 34 تاقیگه، دابه‌ش ده‌بێ به سه‌ر 7 به‌شی زانستی و سه‌نته‌ری تویژینه‌وه‌ى فەكەڵتى و زۆربه‌ی ئامێره‌كانی تاقیگەكانی فەكەڵتی ئەندازیاری كومپیوتهرایزن.
لەم تاقيگانەدا زیاتر له 650 ئامێری جۆراوجۆر هه‌یه به پێى به‌شه زانستیه‌كان، كه به‌كار دێن بۆ تێست و شیكاری ئاو و نه‌وتی خام و بەنزین و دیزاینی پاڵاوگەی نه‌وت و قیرتاو و ڕێگاوبان و كۆنكریت و ئاسن و خاك و روێیوی و قیر و وێنه‌ى كۆمپیوتەرى و ديتهيڵى ئه‌ندازه‌يى و دروست كردنی پارچه‌ى زياده‌ى ئۆتۆمبیل و مۆبیلیا و چەندان كارى گرنگى تر.
بۆ بينينى نرخەكان كليك لە وێنەى يەكەم و دووەم بكە.
بۆ خوێندنەوەى زانيارى زياتر دەربارەى ئەم تاقيگاكە لێرە كليك بكە