كچانى زانكۆى كۆيە بوونە پاڵەوانى زانكۆكانى كوردستان
News #10, Issue 38, Feb 2018| Núcey #10, Jhimarey 38, Mangí 2 Sallí 2018 | نوچەی 10، ژمارەى 38 مانگی 2 ساڵی 2018
لە پاڵەوانێتى زانكۆكانى كوردستان بۆ يارى شەترەنج و بادمينتۆن، كچانى زانكۆى كۆيە بوونە پاڵەوانى خولەكە.
رۆژانى ٢٠ - ٢٣ى شوباتى ٢٠١٨ لە زانكۆى سلێمانى، يەكێتى ناوەندى عێراق بۆ ياريەكانى شەترەنج و بادمينتۆن (ڕيشە) پاڵەوانێتى زانكۆكانى لەو دوو ياريە كردەوە بە بەشدارى ١١ زانكۆ و پەيمانگاى كوردستان.
بەڕێز م.ى.تەحسين سلێمان بەڕێوەبەرى وەرزشى زانكۆ دەلێت " لەو پاڵەوانێتيە كچانى زانكۆى كۆيە توانيان پلەى يەكەم بەدەست بهێنن و ببن بە پاڵەوانى پاڵەوانێتى شەترەنج لەسەر ئاستى يارى تيپى، وە لە ئاستى يارى تاكى شەترەنج بۆ كچان، كچە ياريزانى زانكۆى كۆيە ( لەنيا صلاح عەبدوڵا) توانى پلەى يەكەم بەدەست بهێنێت كە لە نێوان هەموو ياريزانە كچەكانى زانكۆكان بەڕێوەچوو و بوو بە پاڵەوانى پاڵەوانێتيەكە "
لەبەرامبەر هاوكاريە ماددى و مەعنەويەكان كە پێشكەشى تيپى زانكۆى كۆيەيان كردووە، بەڕێوەبەرى وەرزشى زانكۆ سوپاسى هەريەك لە بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ دەكات كە ڕۆژانە پەيوەنديان پێيانەوە كردووە و پێويستيەكانى بۆ دابين كردوون سەرەڕاى ئەو قەيرانە. هەروەها سوپاسى هەريەك لە بەڕێزان پ.د.سەعيد ساڵح حمدامين و پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى ياريدەدەرەكانى سەرۆكى زانكۆ دەكات كە ئاسانكارى بۆيان كردووە، وێراى دەستخۆشى و سوپاس بۆ بەڕێزان شەمێران جەمال ڕاهێنەرى شەترەنج و خاتوو گوڵاڵە فەرەيدون وەك ياريدەدەرى ڕاهێنەر كە رۆڵى مەزنيان هەبووە لەو سەركەوتنە.
لە كۆتاييشدا ئەو سەركەوتنە پێشكەشى هەموو ئەندامانى زانكۆى كۆيە دەكات بەتايبەتيش بەڕێوەبەرايەتى وەرزشى زانكۆ.
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ