كۆبوونەوە
News #01, Issue 03, March 2015 | نوچەی 01، ژمارەی 3، مانگی 3 ساڵی 2015 | Núcey #01, Jhimarey 03, Mangí 3 Sallí 2015
كۆبوونەوەى بەرێوەبەرايەتى تەندروستى و سەلامەتى وەزارەتى خوێندنى باڵا لە زانكۆى كۆيە ئەنجامدرا
بەرێوەبەرايەتى تەندروستى و سەلامەتى زانكۆى كۆيە مێواندارى كۆبوونەوەى بەرێوەبەرايەتى تەندروستى و سەلامەتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى حكومەتى هەرێمى كوردستانى كرد، كە بەرێوەبەرايەتى تەندروستى و سەلامەتى گشت زانكۆكانى هەرێمى كوردستان تێيدا ئەندامن.
رۆژى يەكشەممە ١/٣/٢٠١٥ كاژێر ١٠:٣٠ خولەكى پێش نيوەرۆ لە هۆڵى LT1001ى سەرۆكايەتى بە ئامادەبوونى بەرێزان دكتۆر وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە و دكتۆر رۆستەم سەلام عەزيز ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێرى و دارايى بەوەكالەت, كۆبوونەوەكە دەستى پێكرد.
سەرەتا بەرێز. م. رێبوار تاهير بەرێوەبەرى بەرێوەبەرايەتى تەندروستى و سەلامەتى زانكۆ بەخێرهاتنى ميوانان كرد و ئاماژەى بەگرنگى بەرێوەچوونى ئەم كۆبوونەوەيە كرد لە زانكۆى كۆيە. دواتر بەرێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە لە وتەيەكدا وێڕاى دەستخۆشى لە ئەندامانى بەرێوەبەرايەتى تەندروستى و سەلامى, باسى لە گرنگى بەرێوەبەرايەتيەكە كرد لە زانكۆكان و وتى: تەندروستى و سەلامى لە ئەولەوياتى كارەكانى من دەبێت لە زانكۆى كۆيەدا. و لە كۆتايى وتەكەشيدا هيواى سەركەوتنى لەكارەكانيان بۆ خواستن. پاشان كۆبوونەوەى بەرێوەبەرايەتى ناوبراو بە ئامادەبوونى بەرێزان دكتۆر ئارام بەرێوەبەرى بەرێوەبەرايەتى تەندروستى و سەلامەتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و ئەندامانى كۆبوونەوەكە بەرێوەچوو.
م. رێبوار تاهير بەرێوەبەرى بەرێوەبەرايەتى تەندروستى و سەلامەتى زانكۆى كۆيە بە لاپەرەى فەرمى زانكۆى ڕاگەياند: "ئەنجامدانى كۆبوونەوەى بەرێوەبەرايەتى تەندروستى و سەلامەتى وەزارەتى خوێندنى باڵا بەگوێرەى پلانى پێشوەختە هەرجارە و لە زانكۆيەك ئەنجام دەدرێت بە مەبەستى لە نزيكەوە بينينى مەرجەكانى تەندروستى و سەلامەتى لە زانكۆكان و بەخۆشحاڵيەوە زانكۆمان بووە جێى ڕەزامەندى ئەندامانى تەندروستى و سەلامەتى ئەمەش شانازيە بۆ زانكۆى كۆيە و كە بەهەوڵى هەموو ستافى زانكۆ بەرهەمهاتووە"هەروەها ئاماژەى بەوەدا بۆ كۆبوونەوەى داهاتوو بڕياردرا كە پەيوەندى بكرێت بە زانكۆى ئەمريكى لە سلێمانى و كۆبوونەوەكە لەوێ ئەنجام بدرێت. ئاماژەى بە تەوەرەكانى كۆبوونەوەكەش كرد كە هەريەك لەم تەوەرانە هاتونەتە باسكردن"باس لە بڕگەكانى كۆنوسى ژمارە١٩ و بەشى ناوخۆيى و كافترياكان و رێكخراوى ژينگەى ئاڤيار و وانەى H&S و بۆردى پاشماوە ژەهراويەكان بووە".
(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى Press Room و زانينى هەواڵى زياترى زانكۆى كۆيە)