(16) سێ سیمیناری گرنگ لەلایەن "پ.د کاوە عەلی"یەوە پێشکەش کران
ڕێکەوتی ١٧-٢٠ / ٢/ ٢٠٢٠ پ.د. کاوە عەلی (مامۆستا لە زانکۆی کۆیە- فاکەڵتیی پەروەردە، بەشی پەروەردەی دەروونزانی) سەردانی خوێندنگەی "نەوەی دواڕۆژی بنەڕەتی- ناحکومی" کرد و سێ سیمیناری پێشکەش بە مامۆستایانی خوێندنگەکە کرد.
سیمیناری یەکەم: ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١٧/ ٢/ ٢٠٢٠ بە ناونیشانی «ڕۆڵی مامۆستا لە پەروەردەی هاوچەرخدا».
سیمیناری دووەم: ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٩/ ٢/ ٢٠٢٠ بە ناونیشانی «بەڕێوەبردنی پۆل و ڕەفتاری پەروەردە».
سیمیناری سێیەم: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠/ ٢/ ٢٠٢٠ بە ناونیشانی «چۆن بتوانین فێرخواز بکەین بە سەنتەر»
ئا: عەبدوڵڵا عەبدال